چۆن تورکیا هیزە پاوانخوازە سەربازیەکەی بە دنیادا بڵاوە پێدەکات.

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

لە ( رۆژنامەی ڤێلت ) Alfred Hackensberger و، وەرگێراندنی بۆ کوردی/ پشکۆ ئەمین
ئیتر کاتی سەردەمێکی تازەیە، دەبێت سەردەمێکی تازە لەتورکیا دەست پێبکات. تورکیا دەبێت بگەرێتەوە بۆ قەوارە راستەقینەکەی خۆی، وەک ئیشارەتێک بۆ گەرانەوە بۆ سەردەمی ئیمپراتوریەتی عوسمانی، دەبێت جارێکی تریش وڵات ببێتەوە بەهێزێکی گەورەی جیهانی، لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئەفریکا و بەحری سپیدا. ئەمە وتەکانی سەرۆکی تورکیا رەجەب تەیب ئەردوگان بوو، کاتیک ئایا سۆفیای گۆری بە مزگەوت.

تورکیا هەمیشە هەوڵی فراوانکردنی ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی دەدات.

سوریا و لیبیا
هەردوو وڵات بنکەی سەرەکی سیاسەتی دەرەوەی تورکیان، یەکێکیان لە رۆژهەلاتی ناوەراست، ئەویتریان لەباکوری ئەفریقا. تورکیا بوونی سەربازی ئەمریکاو ئەوروپای بەهەلزانی تا لەبەرژەوەندی خۆی بیقۆزیتەوە. بۆ ئەمە کەوتە هاندان و هاوکاریی کردنی گروپ و کۆمەڵە ئیسلامیە راپەریوەکانی ناو سوریا، تا دژی رژێمەکەی بەشار ئەسەد لە پیناو بەرژەوەندی خۆیدا بەکاریان بهێنێت. ئێستا تورکیا لەسوریادا سێ ناوچەی داگیرکردوە، یەکیکیتریش لە ژێر کۆنترۆڵی سەربازی تورکیادایە. هێزێکی چەکدارو بەکرێگیراوی لە ئیسلامیە توندرەوەکانی ناو سوریا دروست کردوە بە چەک و فیشەک و پارە لە پێناو بەرژەوەندی خۆیدا هاوکاریان دەکات و شەریان پێدەکات. ئەردوگان واکاردەکات کە بۆ هەمیشە لەسوریادا بمێنێتەوە.
لەو ناوچانەی ژێردەسەڵاتیدا، خوێندن لە قوتابخانەکانی ئەو ناوچانەدا بەتورکیە، مێژووی ئیسلامی تورکی دەخوێنرێت، لیرەی تورکی لە کڕین و فرۆشتندا ئاڵ و گۆر پێدەکرێت.
تورکیا وەرەقەی 3.6 ملیون پەناهندەی سوری بە دەستەوەیە، کە لە تورکیادا پەناهەندەن. ئەمانە وەک کارتێکی هەرەشە دژی ئەوروپا بەکاریان دەهێنێت و، ئەوروپایان پێدەترسێنێ. لە سەرەتای ئەمساڵدا دەیان هەزار کۆچبەری ناردە سنورەکانی یونان، بەمە کیشەی بۆ ئەوروپا دروستکرد.
لە لایەن تورکیاوە سیاسەتی چوونە ناو سوریا سەرکەوتوو بوو، بۆیە لە لیبیادا هەمان سیاسەتی دووبارەی کردەوەو 15000 بەکرێگیراوی سوری ناردوە بۆ پاڵپشتیکردنی حوکمەتەکەی سەرۆک وەزیران فایز سراج، لە تەرابلسدا شەریان پیدەکات. تانک و زریپۆش و فرۆکەی بێفۆرکەوان و دەیان شارەزاو جەنراڵی سەربازی ناردۆتە لیبیا و، بنکەی ئاسمانی و دژە فرۆکەی لێداناوەو، بە فرۆکەی بێفرۆکەوان دژی سوپاکەی خەلیفە حەفتەر شەردەکات و بوەتە بەشێک لە شەرەکەی لیبیا.
لەماوەیەکی زۆر کەمدا توانی خەلیفە حەفتەر کە نزیک کەوتبوەوە لە گرتنی تەرابلس راوبنێت بۆ بەندەری سیرتی کەنارئاو. لیبیا وڵاتێکی خاوەن ستراتیژی گرنگە بەنسبەت تورکیاوە،
گەورەترین سەرچاوەی یەدەکی نەوتی ئەفریکای تێدایە. هەروەها دەولەتێکی جیهانیە بۆ رۆشتنی پەناهیندە لێوەی بۆ ئەوروپا.
ئەنقەرەو تەرابلوس گرێبەستێکی سەیریان لەنێوان خۆیاندا بەستوە بۆ دیاری کردنی سنوری ئاوی نیوانیان! مەزەندەی گازێکی زۆری سروشتی دەکرێت لە قەراغەکانی دەریای سپی ناوەراستدا، کە تورکیا دەیەوێت سود لەمە وەرگرێت. هیچ وڵاتێک ئەمرۆ ناتوانیت دژایەتی تورکیا بکات نە لە لیبیاو نە لەسوریا، دەبوایە روسیاش ئەمەی بزانیایە. کرملین هاوکاریی رژیمی ئەسەد دەکات لە سوریا، وە هاوکاری خەلیفە حەفتەر دەکات لە لیبیا. لەگەل ئەوەشدا، تورکیا رووسیای وەستاند لە سەرکەوتن لە هەردو وڵاتدا.

العراق
تورکیا گەورەترین هێرشی سەربازی دەکاتە سەر ناوچە ئوتۆنۆمەکەی کوردەکان لە باکوری عێراق، هیزی تورکی بە قولای 40کم چوونەتە ناو خاکی عیراقەوە، نزیکەی 30 بنکەی سەربازی لێداناوە. هۆی ئاشکرای ئەم هێرش و داگیرکاریە هەتا ئێستا، پارتی کریکارانی کوردستانە. تورکیا لە ئاسمانەوە هێرشیان دەکاتە سەریان و لییان دەدات. سوپای تورکیا چونەتە ناوەوەو، بنکەیان داناوە. ئەمەش سیاسەتێکی ناسراوە لەو ناوچەیەدا. تورکیا دەیەوێت دەستی بەسەرا بگرێت. ئەمە هەنگاوی یەکەمە بۆدەست بەسەردا گرتن.

قەتەر و خلیج
قەتەر ئەو ئیماراتە پچووکە شوێنێکی جوگرافی و ستراتیژی گرنگی هەیە لە خلیجی فارسیدا بۆ تورکیا، یەکێکە لە هەرە دۆستە نزیکەکانی تورکیا، هاوکاریی مادی تورکیای هاوپەیمانی دەکات لە شەرەکانیدا.
قەتەر لە گەڵ ولاتانی عەرەبیدا ناکۆکەو تەنها کەوتوە. هیچ وڵاتێکیی عەرەبی دراوسێی قەتەر پەیوەندیان لەگەلیدانەماوە. قەتەر لەگەڵ تورکیا هاوپەیمان و پالپشتیەتی یەکن. تورکیا بنکەیەکی سەربازی لە ساڵێ 2016وە لە قەتەردا داناوە، نزیکەی 3000 سەربازی تورکی و تانک و زرێپۆش و فرۆکەی بێفرۆکەوانی ناردۆتە قەتەر.

سودان و دەریای سوور
لە سالی 2018 وە، تورکیا جزیرەی سواکنی سودانی بۆ ماوەی 99 ساڵ بەکرێگرتوە. ئەم جزیرەیە لەسەر دەریای سوورە. تورکیا دەیەویت ئەم بەندەرە میژوویەی سەردەمی عوسمایەکانی سەر دەریای سوور ببوژێنێتەوەو بیکاتە شووێنیکی گەشت و گوزار. بەندەرەکەش بۆ بەکارهینانی سەربازی و مەدەنی سودی لێوەربگیرێت. وەک رۆژنامە تورکیەکان دەڵێن. ئەم جزیرەو بەندەرە لە سەر رێگەی بەندەری عەدەنەو شوێنێکی گرنگ و ستراتیژی هەیە بۆ بازرگانی. لە کاتی سەردانی کردنی سەرۆکی پێشوو عومەر البشیر، ئەردوگان رایگەیاند پەیوەندیەکی باش لە نێوانیاندا هەیە. وتی: کە لەسالی 2017دا پەیوەندی بازرگانی نیوانیان بەرەوپێش دەروات، بەتایبەتی لەدروست کردنی چەک و کرین و فرۆشتندا، لە 500 ملێونەوە بەرز بۆتەوە بۆ 10 ملیار دولار. ئەم سەفەرەی تورکیا هەروا لە خۆیەوە نەبوو، نا ماوەی سەش مانگێک بوو قەتەری دۆستی ئەردوگان لەلایەن ولاتانی عەرەبیەوە گەمارۆی خرابوە سەر، سەرۆکی تورکیاش بۆ دۆستیکی تازە دەگەرا لە ناوچەکەدا سودانی دۆزیەوە ،

قوتەکانی ئەفریقا (قرن افریقا) ( سۆماڵ)
تورکیا بنکەیەکی سەربازی لە سوماڵدا هەیە، تێچویی دروستکردنی ئەم بنکەیە 50 ملێون دولارە، رووبەرەکەی 400 هێکتارە. گەورەترین سەربازگەی تورکیە لە دەرەوەی تورکیادا.
لەهەمانکاتدا تورکیا هەڵدەستێت بە دروستکردنی قوتابخانەو نەخۆشخانە و شەقام لە سوماڵدا. دانیشگاکانی تورکیاش ئامادەی وەرگرتنی قوتابیە سوماڵیەکانین کە دەیانەوێت بۆ خویندنی بەرز پچنە تورکیا. تورکیا لەرێگەی دامەزراوەی بەخشندەی تەربیەی (معاریف ) تورکیەوە هاوکاریان دەکات. ئەم دامەزراوە تورکیە لە 43 ولاتی هەر شەش قارەکەدا بوونی هەیە، کە تیاید کولتوری تورکی و زمانی تورکی و ئیسلامی تورکی بەخۆرایی دەخوێنین.

رۆژئاوای ئەفریکا
پیش ماوەیەک ولاتی نیجیریا لێکۆلینەوەیان لەگەل تورکیادا کرد. لە سەر ئەو چەکانەی بە چەکدارەکانی بووکۆ حەرامن، کە هەموویان چەکی دروست کراوی تورکین. بووکۆ حەرام لقێکن لە داعش، واتە دەوڵەتی ئسلامی. راستی ئەم داوایەی نیجیریا لەو دەنگە تومار کراوەدایە کە بەتورکیە و دەنگی بەر پرسەکانی تورکیان.
پێدانی چەک بە بوک و حەرام بەشێکە لە سیاسەتی مەرکەزی تورکیا لە ئەفریقادا. کاتی خۆی جەنراڵ عەدنان تانریفەردی Adnan Tanriverdi کە راوێژکاری سەربازی ئەردگان بوو پشتراستی کردەوە. لە ساڵی 2014 دا عەدنان رایگەیاند کەتورکیا دەبێت پشتگیری کۆمەڵە ئیسلامیەکان بکات لە مالی و جمهوریەی ئەفریقای ناوەراست و نیجیریا لە تیرۆری دەوڵەتەکانیان.
بووکۆ حەرام تەنها یەکێکە لە کۆمەڵە تیرۆرستیەکانی رۆژئاوای ئەفریکا، لەم ساڵانەدا کردەوە تیرۆرستیەکانیان بەشێوەیەکی سەرسورهێنەرو ترسناک زیادی کرد. Tanriverdi شەریەکەیەکی تورکیەو خاوەنەکەی دەوڵەتی تورکیایە لە خزمەت بەرژەوەندی و سیاسەتی دەرەوەی تورکیادا کاردەکات. ئیشی ئەم شەریکەیە تەدریب کردنە بەو کۆمەڵە ئیسلامیانەی تورکیا دەستنیشانیان دەکات و هاوکاریانە لەدەرەوەی تورکیادا. تورکیا ئێستا بە رەسمی و بەئاشکرا لەنیجریادا هەیە. هەفتەی پێشو مەولود چاوش ئوغڵو بەسەردانێک گەیشتە نیامی، لە گەڵ سەرۆک ئیسوفو محەمەد پەیمانێکی سەربازیان دژی ئیرهاب بەست. نیجریا ئێستا شەریک و هاوپەیمانی تورکیایەو، دەوڵەتێکی گرنگی دراوسێی لیبیایە.

قەوقاز
تورکیا بەخێرایی فرۆکەی بێفرۆکەوان و چەک و فیشەک و ساروخی نارد بۆ ئازەربایجان تا لە شەریی دژی ئەرمینیادا بەکاری بهێنێت. ئیسماعیل دیمیر سەرۆکی هەواڵی نیشتیمانی چەکی تورکی رایگەیاند، پێویستە ئیمە بە هەموو دنیا بڵێین، ئێمە براین و یەکگرتووین، ئازەربایجان وڵاتێکی دۆست و هاوپەیمانی راستگۆی تورکیایە لەقەوقازدا، تورکیا هەمیشە پشتگیری ئازەربایجانی کردوە لە شەرەکانیدا دژی ئەرمینیا، ساڵانە بە سەدان ملیار دۆلار هاوکاری دەکات.
شەری سەرسنوری نیوان ئازەربایجان و ئەرمینیا قورسە وا چوارسالە دەیان کەسی تێدادەکوژرێت، هەروەک چۆن لە لیبیاو سوریاس بەرژەوەندی رووسیاو تورکیا بەریەکدەکەون، وا لیرەش دیسانەوە بەریەکدەکەونەوە.
سوپای روسی لە ئەرمینیا دەیان بنکەی ئاسمانی سەربازی هەیە، زۆر دوورنیە شەرەکەی نیوانیان گەرمبیت. ئەردوگان بریاری تۆڵە کردنەوەی داوەو دژی هەرهیرشێکە بکرێتە سەر ئازەربایجان، کەگاز بە تورکیا دەدات بە نرخێکی هەرزان.