لاوک کونجرینی: پارتی لەبەردەم تاقیکردنەوەکانی یەکێتی و ئەمریکادا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لاهور شێخ جەنگی: چەقی ململانییەکان دەبینە هەولێر و بەرەو دهۆک و زاخۆ.

ئەحمەد کانی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی: چیتان بۆ زاخۆ كردووە غەیری تەقینەوە و تیرۆر و كوشتنی خەڵك بێگوناح.

حاجی مەسیفی بۆ ئەحمەد کانی: کەسێک کوڕی دایکێک بێت سەرۆکی لقی هەولێری (اتحاد النسا‌و العراقی)بێت لە سەردەمی حزبی بەعس، ڕۆژانەو شەوانە کۆرو کۆبونەوەکانی لەگەڵ رەفیق حزبیەکانی حزبی بەعسی فاشی ئەنجامبدات، ئەبێت ئەحمد کانی چ پەروەردەیەک کرابێت؟”

ململانێ کاتێک گەیشتە ئاستی ڕووشاندن، لە خۆڕا نییە. لەو جومگانەوە سەرچاوە دەگرێت، کە بەرامبەر واقعێکی سیاسی بەهاتی پێ قبوڵ ناکرێت و، زەمەنی دابەزینی ئاست و تواناکانی خۆی لەبەرچاوەو، توشی هستریا دەبێت و وشەی زبر و ڕابردووی بەسەرچوو بەنرخی ئەمڕۆ دێنێتەوە مەیدان و، خۆی گیڤ دەکاتەوەو وا خۆی پیشان دەدات، کە کەس ناتوانێت خۆی بدات لە شانی. ئەم بیرکردنەوانە لەهەمبانی هێزێکدا نییە، کە وشەو ڕستەی دیموکراسی لا بەنرخ بێت.

قسەمان لەوێوە دەست پێ دەکات و هەمووی بە ڕێرەوی سەرچاوەو، بۆچوونی ئەگەرە، تا هەندێ کەس لە پشتخانی ڕووداوەکانی ئەم دواییە فریو نەخۆن و نەکەونە بەرفریودانی چەواشەکارانەی میدیای پارتی.

لێرەوە دەست پێدەکەم، یەکێتی هێزێکی باش بوو، بەڵام بە هەورازی خراپدا سەرکەوت و، بە هۆی خل بوونەوەو گرتبوونەوەکانی بە ئاستی نەشیاوی سیاسی باجی هەڵەکانی دا. کۆنگرەی چوار سەرتاپای قسەکردن بوو لەسەر هەڵەکانی ڕابردووی. مادام هێزێک هەست بەهەڵەکانی خۆی بکات و قسە لەسەر کاریی باش بکات، ئێستا زووە تا هەم بە چاک و هەم بە خراپ قسەمان لەسەریی هەبێت، بەڵام جاوەڕێی باشین، چوونکە ئەوان قسە دەکەن و باس لەڕابردووی کاریی خراپی خۆیان دەکەن.

16 ئۆکتۆبەر خۆتەکەی سەردڵی پارتی و دواتر هاتنی کازمی و گۆشەگیرکردنی پارتی تا ئاستی ئەمڕۆ، لە کوێیوەو چۆن سەری هەڵدا، لە کۆمەڵێک سەرچاوەی فەرمی و نافەرمییەوە ئاوا دەدوێن:

 کە سەدام ڕووخا، ئەمریکا بەپێی بەرنامەو ئەدای خۆی کاری دەکرد لە عێراق، ئەمریکا خوا لێیخۆش بوو تاڵەبانی لە یەکێتی و هەرێمی کوردستان دابڕاندو سپاردی بە بەغداد و، بەرزانیش بە هەرێمی کوردوستان. تاڵەبانی ئەرکەکانی خۆی وەک ئەوەی بۆی دانرا بوو جێبەجیی دەکرد، بەرزانی تا ڕیفراندۆم ئەرکەکانی جێبەجی دەکرد بە لادانی زۆرەوە. کۆچەرای نوسەر و بیرمەندی مەزنی فەرەنسا لە نوسینێکیدا دەڵێت: ئەمریکا لەیەک کاتدا ئیدامەی ململانییەکانی دەسەڵات و ئۆپۆزیسوێن دەدات لە وڵاتیكدا. ئەمریکا لە عێراقیش هەموو جەمسەرەکانی زۆر تا کەم، ڕاگرت بوو. لە هەرێمی کوردستان بەرزانی گەیاندبووە ئاستی ئیغرا بوون و حساب بۆ نەکردن بۆ هیچ لایەن و کەسایەتییەک، هیچ لایەن و کەسایەتییەک نەیدەتوانی لە سیرەی بەرزانی لابدات. ساڵی 2009 بە هاتنە ئارای بزوتنەوەی گۆڕان، ڕەوشێکی نوێ هاتە ئاراوەو، وەک چۆن بڵێیت ئەمریکای ڕاچڵەکاند، بۆیە دەبینی ماکگۆرک نێردەی ئەوسای ئەمریکا لەعێراق لەرێی هەڕەشە و دواتر بە دیبلۆماسی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان، کەف و کوڵی توڕەی خەڵکی کوردستانی دامرکاندەوە.

 لەنێو چارەسەریەکانی دا پلانی بۆ داهاتووی هەرێمی کوردستان هەبوو، ئەویش بڵانسی هێز لە نێوان پارتی و یەکێتی، بەڵام بەرزانی بە ئێستاشەوە ڕازی نییە. زۆر جار سیاسییە دۆڕاوەکان، هەڵە بە هەڵە چارەسەر دەکەن. ئەوەی سەدام لە دوای جەنگی ئێراق و ئێران هەڵەکەی بە هەڵە چارەسەرکردو پەلاماری کویەتی دا. پارتیش لە تۆڵەی هەوڵەکانی ئەمریکا، هەستا بە واژووکردنی گرێبەستی نەوتی لە مانگی 4- 2017  لەگەڵ نەیارە سەرسەختەکەی ئەمڕیکا، کە ڕووسیایە.  لە نێوان ڕووزنەفت و پارتی.

ناڕازی بوونی بەرزانی بۆ ئەمریکا، بەردەوام کارێکی قورسە، بۆیە کۆمەڵێک دبلۆماسی ئەورووپی و ئەمریکی وەک پەڵەیەک هەور هاتن و بارانی هاندانیان بۆ ڕیفراندۆم بەسەر بیری بەرزانیدا ڕشت. دواتر ئەم دبلۆماتکارانە وایان بەرزانی  ئیغرا کرد، تا لە وەڵامی نامەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکادا بڵێت: حسابی یەک تۆزقاڵتان بۆ ناکەم. کە بەرزانی گەیشتە ئاستی هیستریا بەرامبەر ئەمریکا، ئەوانیش لە چاوتروکانیكدا چواردەورییان چۆڵکرد و بەجێیان هێشت.

ئیتر ئەمریکا لەئاست سەرکێشییەکانی بەرزانی هەنگاوەکانی تری دەست پێکرد، لەوانە: هەنگاویی دووەم و… هتد، لە ناویاندا هاندانی عێراق بۆ بڕیاردان لەسەر گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ پێش سەردەمی شەڕیی داعش.

16 ئۆکتۆبەر بووە خاڵی بەرزونزم  تا ئاستی تاوانبارکردنی یەکتری بە خیانەت لەنێوان پارتی و یەکێتی. بەڵام بەرزانی دەیزانی، کە ئەمریکا سەرەتاو کۆتای پشت پیلانەکەیە. لەهەوڵی ئەوەدا بوو یەکێتی بەتەواوەتی بگلێنێت لەم دۆسییە لە ڕێگای باڵادەستی خۆی لە ناو یەکێتی. بەڵام ماک گۆرک، پیلانەکەی هەڵوەشاندەوەو، لە ڕێگا دبلۆماتیەتەوە سوودی لە ململانییەکانی نێو ماڵی یەکێتی وەرگرت، توانی یەکێتی وەک بەشداربوویەک لە هێرشەکەی لەشکری عێراق بۆ ناوچە کوردوستانییەکانی ژێر دەستی بەغداد هەڵوێست وەربگرن. ئیتر خاڵی وەرچەرخانی نوێ لە هەرێمی کوردستان و عێراق هاتە ئاراوەو، هەنگاوەکانی تر دەستی پێکرد، کە خۆی بینییەوە لە هاندانی دکتۆر بەرهەم بۆ گەڕانەوە بۆ ناو ماڵی یەکێتی و، لەوێشەوە بۆ پایەی سەرۆک کۆمار، کە پارتی دیسانەوە ناڕازی و بەشێک بوو لەهەوڵی لەکەدارکردنی.

کۆنگرەی یەکێتیش لەو چێوەدا گەیشت بە ئامانج و، دەستی باڵادەسەتەکانی خەتی پارتی نەک کورت کرایەوە، بەڵکوو بەتەواوی ئاسەواریی بڕا.

مستەفا کازمی، کەسایەتییەکی ڕۆشنبیر و نوسەر، مێژویەکی زۆری لەبەر دەست دکتۆر بەرهەم، ساڵی 2007 دەبێتە سەرنووسەری گۆڤاری ” الاسبوعیە” کە سەر بەدەزگای خەندانی یەکێتی یە لە سلێمانی. هەروەها بە پشتیوانی باڵێکی گرنگی حیزبی دەعووەو عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانیی و، ئەوە جگە لە پاڵپشتی ئەمریکا، پلە بە پلە گەیەنرایە ئەم پایەی کە ئەمرۆ هەیەتی.

جیهانە ئامادە بووەکەی مستەفای کازمی لە خۆڕا نەبوو، کوشتنی قاسم سوڵەیمانی، لای زۆربەمان تەنها بەکردوەیەکی تۆڵەکردنەوە دەبیرنرێت. بەڵام دەبێت: چەمکە شاراوەکانی تریش ببینین، ئەویش کوشتنی ئەم پیاوە هەموو لایەنە شیعەکانی خستە کونەوەو لە ترسی هاتنی فرۆکەی درۆن، جێگە بەخۆیان ناگرن و، تەنانەت ناشتوانن پچوکترین هەڵوێستەشیان هەبێت لەسەر هەنگاوەکانی حکومەتەکەی کازمی، ئەوە جگە لە دابڕانی ئێران لەسەر عیراق و… هتد.

ئیتر کازمی وەک سەرۆکی حکومەتێکی پەلهاوێژ دەستبەکارە، دروشمی چاکسازی سەرتاپای هێزە سیاسییەکانی عێراق بە کوردستانەوە خستۆتە لەرزین، هیچ کاتێک وەک ئەمجارە نەچۆتە بواری جێبەجێکردنەوەو، ئەوانەی پشکی شێری گەندەڵیان بەردەکەوێت، بە هەڵوێستەوە دەڕواننە هەنگاوەکانی کازمی. پارتی و هێزەکانی هەرێمی کوردستان کەم تا زۆر بەشدارن و تێوەگلاون لە گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی بۆ بەرژەوەندی خۆیان و حیزبەکانیان.

دووەم قسەمان لێرەوە دەست پێدەکات، ماوەیەکە وتارەکانی هاوسەرۆکی یەکێتی لاهور شێخ جەنگی ماڵی بەرزانی سەخڵەت کردووە ، لەو لاشەوە هاوسەرۆکەکەی تر باڤڵ تاڵەبانی هاتووچۆی هەلێر دەکات و دەکەوێتە گفتوگۆی بێ مەرج لە گەڵ پارتی، سینارۆیەکی دوو جەمسەری، دەتکوژم و بەزیندوێتی ڕادەگرم.

ئەم سینارۆیە بۆ تاقیکردنەوەو تێگەیشتن و کۆتایی بڕیارە. بڕیاریی یەکێتی لە نێوان هەولێری ژێر باڵا دەستی پارتی و ، بە غدادی دەستی  بەرهەم ساڵح و کازمی، بەڵام کورت مەودا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت