رەزا شـوان: چـیرۆک بۆ منـداڵان.. گوڵێکی سـووری لەخۆبـایی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە دارستانێکـدا، لە رۆژێکی خۆشی بەهـاردا، گوڵەباخێکی سووری جـوان پشکـووت. گـوڵە سوورەکە لە دەوروبـەری خـۆی روانی، لە تەنیشتـییەوە دار چـنارێکی بیـنی.
دار چـنارەکە وتی: چەنـد گوڵـێکی جـوانە! خـۆزگە منیـش وەکو ئـەو جـوان دەبـووم.
دار بەڕوویـەک بە دار چـنارەکەی وت: خەمبار مەبە تـۆش جـوانی، ناکـرێ کە ئێـمە هەمـوو شتێکـمان هـەبێـت.
گوڵە سوورەکە وتی: لەو بـڕوایـەدام کـە مـن جـوانـترین گـوڵـم لـەم دارسـتانـەدا.
گـوڵە لاولاوێـک، سەری هەڵـبڕی و وتی: بـۆ وا دەڵـێی؟ لـەم دارسـتانەدا، گـەلێ گـوڵی جـوان هـەیە. تـۆ تەنیـا یەکـێکی لەو گـوڵە جوانـانە.
گوڵە سوورەکە وتی: مـن دەبیـنم هەمـووان سەرسامی منـن و سەیـری مـن دەکـەن.
گـوڵە سوورەکە سەیـری رووەکی کوێچکەفـیلی (رووه‌كـێكی دڕكـاوییه‌) کـرد و وتـی: ئـای لەو رووەکـە ناشـیرینە، ئـازای گیـانی دڕەکـە!
دار چـنارەکە، قسەکەی گـوڵە سوورەکەی پێ ناخۆشبوو، وتی: گـوڵە سوور، ئەم قسەیە چـیـبوو کـردت؟ کێ دەزانێـت بـڵێ کە جـوانی چـیـیە؟ تـۆش دڕکـت هـەیە.
گـوڵە سوورەکە بە تـووڕەییـەوە سەیـری دار چـنارەکەی کـرد و وتی: هـیوادارم کە چـێژێکی باشت هەبێت. تـۆ هـیچ لە جـوانی نازانی. ناتوانێ دڕکەکانی من بە دڕکەکانی گـوێچکەفـیل بەراورد بکـەی.
دار چـنارەکە: تـۆ لەنـاو ئـەم دارسـتانـەدا، گوڵـێکی لەخـۆبـایی.
گوڵە سوورەکە هەوڵـیدا کە رەگەکانی لە گوێچکەفـیل دوور بخاتەوە، بەڵام نەیتـوانی لە شوێنی خـۆیـدا بجـووڵێ. گوڵە سوورەکە بە درێـژایی رۆژگـار، هەر لە گوێچکەفـیلەکەی دەڕوانی، تانـەی لـێدەدا و قـسەی ناشـیرینی پێ دەوت، وتی: رووەکی لـەم جـۆرە هـیچ سـوودێـکی نیـیە. بە داخـەوە کە مـن بـوومە بە هـاوسێی ئـەم دڕکـاوییـە نـاشـیرینـە.
گوێچکەفـیلەکە، گـوێی بە توانـج و بە قـسە ناشیرینەکانی گـوڵە سوورەکە نـەدا. بەڵکـو هەوڵـیدا کە ئامـۆژگـاری و رێنـمایی بکات، وتی: خـودا هـیچ شـێوەیەک لە شـێوەکـانی ژیـانی بـەبێ مەبـەسـت دروسـت نـەکـردووە.
بەهـار کۆتـایی هـات، بـاران نـابـاری، کەشـوهـەوا گەرمبـوون، ژیـان لە دارسـتانـەکەدا سەخـت بـوو. گـوڵە سـوورەکە لە تـوینێـتـیدا بـەرەو سیسبـوونـەوە دەچـوو.
رۆژێکـیان گوڵە سوورەکە، چۆلەکەکـانی بیـنی، کە لەسەر گوێچکەفـیلەکە دەنیشتـنەوە. دەنووکەکانیان دەچەقانـدنە گەڵا سـەوز و ئەسـتوورەکانی گوێچکەفـیلەکە و تـێر ئاویان لـێیان دەخـواردەوە، دوایش بە گـەشی و خـۆشییەوە هەڵـدەفـڕین و دووردەکـەوتنەوە.
ئەم کـارەی چۆلەکەکـان، بە لای گـوڵە سـوورەکـەوە جـێی سەرسـوڕمان بـوو.
گـوڵە سـوورەکە لە دار چـنارەکەی پـرسی: ئـەو باڵـندانـە چـیـیان دەکـرد؟
دار چـنارەکە بـۆی روونکـردەوە، کە باڵنـدەکـان، ئاویـان لە گەڵاکـانی گـوێچکەفـیلەکە دەمـژی.
گـوڵە سـوورەکە: ئایـا ئەزێـتی پێ نـاگـات، کە گەڵاکـانی کـون کـون دەکـەن؟
دار چـنارەکە: بـەڵی، بـەڵام گوێچکەفـیلەکە، حـەز بە یارمەتیـدان و بەخـشـین دەکـات، حەزناکـات کە باڵنـدەکـان لە تـوینێـتیدا پەریـشان ببـن، زۆری پێی خـۆشە کە ئـاوی ناو گەڵاکـانی بخـۆنـەوە.
گوڵە سوورەکە بە سەرسۆڕمانێکەوە، چاوی کردەوە و هـاواری کرد: گـوێچکەفـیلەکە ئـاوی هـەیە؟
دار چـنارەکە: بەڵێ ئـاوی هەیە، تـۆش ئەگـەر داوای یارمەتی لە گـوێچکەفـیلەکە بکەی، دەتوانیـت ئـاوی لێ بخـۆیتەوە. چـۆلەکەکـان دەتـوانـن یارمـەتیت بـدەن.
گوڵە سوورەکە هەستی بە شەرمەزارییەکی زۆر کـرد، کە داوای ئاو لە گوێچکەفـیلەکە بکـا، لە دوای ئـەو هەمـوو قـسە نـاشـیرینانەی کـە پێی وت. بـەڵام زۆری تـوینـی بـوو. لە دواییـدا داوای ئـاوی لـێکـرد.
گوێچکەفـیلەکە زۆر بە نەرمی و رووخـۆشییەوە رازی بوو کە ئاوی بداتێ. چۆلەکەکان هـاتن و دەنووکەکـانیان لە گەڵاکـانی گـوێچکەفـیلەکە، پـڕ لە ئـاو دەکـردن و دەیـانکـردە سەر رەگەکانی گوڵە سوورەکە و پاراویـان کـردن.. گوڵە سوورەکە یەکسەر گەشایەوە.
گـوڵە سوورەکە، زۆر سوپاسی گـوێچکەفـیلەکەی کـرد و داوای لـێبووردنیشی لێکـرد. زۆریـش سوپـاسی چۆلەکەکـانی کـرد. وانەیـەکـی باشیـش فـێربـوو، کە جـارێـکی تـر لەخـۆی بـایی نەبێـت.. کەسیـش بە رووخـسار و بە دیمـەنی هـەڵـنەسەنگـێنـێت.
(*) بە دەستکارییەوە ئەم چیرۆکەم لە زمانی ئینگلیزییەوە وەرگێڕاوە. ناوی نووسەری لەسەر نییە.
نـاوی رووەکی (گـوێـچکەفـیل) یا (گـوێـچکەی فـیل) لە هـاوڕیی دڵسـۆزم، نووسـەر و شاعـیر کاک (محەمـەد بـەرزی) یەوە وەرگـرت. کە بەرانبەر بە وشەی (کاکـتۆس) ئینگـلیزی و (الصـبار) ی عـەرەبییە.. نازانـم بە کـوردی ناوێـکی تـری هـەیە یا نیـیە؟
(*) منـداڵە ژیـر و ژیکەڵەکـانی کوردسـتان، ئێـوەی خوێنـەری ئەم چـیرۆکە.. بیـربکەنەوە.. کە چـی سـوود و وانەیـەک لـەم چـیـرۆکـەوە فـێـردەبـن؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت