دکتۆر کەمال میراودەلی: جیاوازیی دین و ئیمان لە ڕوانگەی قورئانەوە – بەشی یەکەم.

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

1
بە پێی قورئان دین ئیمان نییە، دینداریی و بە دواکەوتنی پێڕەوەکانی دین دەشێ رێگایەک بێت بۆ ئیمان, بەلام ئیمان نییە. ئیمان و دین جیایە. هاتنەسەردین و باوەڕیاریی و باوەڕداریی جیایە. بە شەهادەهێنان دەشێ کەسیک بە ڕوالەت ببێتە مسڵمان، پێی بوترێ مسڵمان، بەلام ئیسلامبوونیش ئیمان نییە، گەیشتن نییە بە قۆناغی ئیمان و باوەڕهینان بە اللە و بە مەرجەکانی ئیسلامبوون.

2
بۆ روونکردنەوەی ئەم سەرەتا بنەمایییە قورئانییە، پێویستە مانای ئیسلامبوون، ئیمان و دین لە قورئاندا ڕوون بکەینەوە.
واتە دەبێ بزانین ئیمان چییە، ئیسلام چییە و مسڵمان کییە؟ مەرجەکانی ئیمان چین؟ دین چییە و چۆن دەبێتە ڕیگایەک بۆ ئیمان یان ڕیگایەک بۆ نیفاق؟
ئایا مسڵمان، یان هەر کەسێ هەر ئەوەندە دینی لە خێزان و کۆمەلەکەیەوە وەرگرت، یان کەسێکی نامسڵمان هەر ئەوەندە شایەتی هێنا و نوێژی کرد و ڕۆژووی گرت و فەرمانەکانی دی بە جێهێنا دەبێ بە ئیماندار؟
ئایا کە بوو بە مسڵمان مانای وایە ئەو جوو نییە. مەسیحی نییە، زەردەشتی نییە و دژی هەموویانە و ئەو مسڵمانە و ئەوان کافر؟
ئایا مسڵمانبوون تەنیا ئەوانە دەگرێتەوە کە محەممەد بە پێغەمبەری اللە دەزانن و دینەکانی تر وەک یەهودیی و مەسیحیی و دینە ئیبراهیمییەکان ناگرێتەوە؟
ئیمان چییە و مەرجەکانی ئیمانداریی ئیسلامی چین؟
ئیسلام و ئیسلامبوون یانی چی و مسڵمانان کێن؟

3
مانای ئیمان بەگشتیی
ئیمان بە مانا ئینسانییە گشتییەکەی باوەڕێکی قووڵی ویژدانیی مرۆڤی تاکە بە هەر شتێ یا ئایدیالێ لای بەرز و بەنرخ و پیرۆز بێت جا خودا بێت’ خۆشەویستیی بێت، مناڵی خۆی بێت یان نیشتمان بێت’ یان بیری چاکە و دۆستایەتیی و مرۆڤایەتی بێت، یان تەنانەت ئیمان و باوەڕبوون بە خۆت بێت لەو بەهرە و توانستەی هەتە و لەو کارە چاکەی دەتەوێت ئەنجامی بدەیت.
ئیمان هەستێکی قوولی ویژدانیی و ڕۆحییە و مرۆڤ خۆی بەرپرسە لێی و خۆی بە قەناعەتی خۆی یان قەناعەتپێکراویی دەگاتە ئەو ئاستەی باوەڕ و ئیمان کە لێی جیا نابێتەوە و دەیکاتە ئایدیالێکی ژیان بۆ خۆی و بۆ ویژدان و بیرکردنەوە و لێکدانەوەی خۆی و ئاشتکردنەوەی خۆی لەگەل پرۆسە و رووداوەکانی ژیان بە خۆشیی و ناخۆشییەوە و تێگەیشتنی لە ماناکانی بوون و ژیان و مردن.
بەم پێیە ناکرێ ئیمان ڕەوشێکی میزاجیی و عاتیفیی بێت و سەرچاوەکەی تەنێ سۆز و دڵ بێت، یان عادەت و بەدواکەوتن بێت، یان نوێژ و جەماعەت بێت، یان لەگەڵ ڕەوەکەوتن بێت، بەلکو تێگەیشتنی عەقڵیی و عەقڵانیی تەواو و بەرزبوونەوەی ئەم تێگەیشتنەیە بۆ ئاستیکی ڕۆحی بالا.

4
ئیمان ڕۆحی و مەعنەویی و خۆیی و تاک و تایبەتییە
واتە ئیمان زیاتر ڕۆحیی و مەعنەوییە نەک ماددیی و مەسڵەحەتیی. ناوەوەیی یە نەک دەرەوەیی. ئیمان کۆبوونەوە یان کۆکردنەوەی [دڵ و ویژدان و عەقڵە] پێکەوە بۆ پابەندیی بە ئایدیالێکی خۆیاریی و خۆبڕیاریی کە مەبەستی دادی گەردوونیی و دەوڵەمەندکردنی رۆحی مرۆڤ بێت. ئیمان ناوەوەیی و ڕۆحیی و خۆیی و تاکیی و تایبەتییە و ناتوانرێ نیشانبدرێ و بازرگانی پێوە بکرێ و خەلک بیکاتە بەلگە بۆ خۆخۆشەویستکردن لای خەلک و بەکارهێنانی بۆ بەرژەوەندیی و بازرگانیی..

5
ناکرێ ئیمان بە خراپە باس بکرێ
بۆیە ناکرێ و خودی زمان قبوڵی ناکات هیچ وەسفێکی سەلبی یان خراپ بدەینە پال ئیمان. تۆ ناتوانی قسە بە ئیمانی کەسێک بڵێی ، دەتوانی بڵێی بێ ئیمان یان ئیماندار [ کە ئەمەش دروست نییە و ناهەقە]، بەلام ناتوانی بڵێی ئیمانی بەد، ئیمانی خراپ، ئیمانی نادروست، لە کاتێکدا ئاساییە بڵیی دینی بەد، بەد دین، مونافیقی دین، تەنانەت بازرگانی دین، گەندەڵی دین و… هتد.

6
ناکرێ ناو بدرێتە پاڵ ئیمان
بۆیە دەتوانرێ ناوی ئەوا هەبن وەک صەلاحەددین، نورەددین و… هتد، واتە چاکسازی دین و نووری دین، بەلام ناتوانرێ کەس ناوی صەلاح-الایمان یان نور الایمان بێت، چونکە ئیمان بەرزترین پلەی تەواوی ڕۆحییە و تاکە و شایانی چاکترکردن و تەواوکردن و زیاتر ڕوونکردنەوە نییە. گەر بوترێ نوری ئیمان واتە نورەکە لە ئیمانەکەوە دەردەچێ نەک بە پێچەوانەوە.
اللە لە قورئاندا دەفەرموێ:
الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ ﴿3 المائدة﴾
ئەمـرۆ دینەکەتانم بۆ تەواو کردن.
سەیر کە دینەکە بۆ کۆمەڵە، بۆ هەمووانە، بۆ قەوم، وەک لە وتاری پێشوودا ڕوونم کردەوە. بەلام ناڵێ:
أَكْمَلْتُ لَكُمْ ایمانَكُمْ
واتە ناڵێ ئیمانم بۆ تەواوکردن. چونکە وەک لە سەرەوە ڕوونم کردەوە ئیمان: خۆی لوتکەی تەواوییە و تەواو ناکرێ، هەروەها بەرپرسیاریی تاک و خودە، ناوەوەییە، ڕۆحییە، یەکێتی عەقل و دڵ و ویژدانە. ئیمانی دینییش، باوەڕبوون بە تاکێتیی و پەیام و فەرمانی خۆدا، تەنیا خودا خۆی دەیزانێ و بڕیاری دەدا.
وَاللَّهُ أَعْلَمُ بِإِيمَانِكُمْ بَعْضُكُمْ مِنْ بَعْضٍ ﴿25 النساء﴾
خودا زیاتر ئاگاداری حەقیقەتی ئیمانتانە لەوەی ئێوە دەربارەی یەکتر دەیزانن.
تفیسری ابن کثیر:
( والله أعلم بإيمانكم بعضكم من بعض ) أي : هو العالم بحقائق الأمور وسرائرها ، وإنما لكم أيها الناس الظاهر من الأمور
واتە خودا راستی کارەکان و نهێنییەکانی دەزانێ بەلام ئێوەی مرۆڤ تەنیا ڕوالەتی شتەکان دەزانن.

7
جیاوازی دین و ئیمان بە غەریزەیی دەزانرێ
ئەم جیاوازییەی ئیمان و دین بە غەریزەییش دەزانرێ. کەسێک کە کۆچی دوایی دەکا، زۆر جار دەبیسی کە کەسانی تر لە پیرەمێرد و پیرێژنێکی نەخویندەوارەوە تا خزم و کەس و دۆستی، باسی دینداریی و چاکە و سیفاتی باشی دەکەن. دەشێ بلێن ڕەحمەتیی بەدین بوو، دیندار بوو، نوێژکەر بوو، هەژاردۆست بوو، بەلام نابیسی بڵێن: ئیماندار بوو! چونکە دەزانن ئەمە بڕیاری خودایە و ناوترێ، بۆیە دەڵێن: ئیشاڵلا ئیماندارە و جێی بەهەشتە. واتە بڕیاری ئیماندارییەکەی بۆ حەزی خودا دەگەڕێتەوە.
مَا كَانُوا لِيُؤْمِنُوا إِلَّا أَنْ يَشَاءَ اللَّهُ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ يَجْهَلُونَ ﴿١١١ الأنعام)
نەیاندەتوانی ئیمانداربن مەگەر اللە حەز بکات بەڵام زۆربەیان جاهیلن.

8
ناکرێ حیزبی ئیمانیی هەبێت
هەروەها، بۆیە دەکرێ حیزبیکی دینیی و دەیان حیزبی دینیی بۆ مەبەستی دنیایی دروستبکرین بەلام ناتوانرێ حیزبی ئیمانیی دروست بکرێ. کەسێ دەعوای ئاوا بکات کە ئەو بناس و بزان و بڕیاردەری ئیمانە ئەوە نەک لای خودا لای هەموو خاوەن ویژدان و عەقل و ئایدیالێکی ئەخلاقیی، بە کافر و گومڕا و گەندەڵ و مێشکپووت دادەندرێ.
ئیمانی دینیی یان خودا دەتداتێ بە بێ ئەوەی بزانی چۆن:
وَلَٰكِنَّ اللَّهَ حَبَّبَ إِلَيْكُمُ الْإِيمَانَ وَزَيَّنَهُ فِي قُلُوبِكُمْ. الحجرات ٧.
بەڵام خودا ئیمانی لا خۆشەویست کردن و لە ناو دڵتاندا ڕازاندیەوە.
یان خۆت لە ڕێگای خود و ویژدان و عەقلەوە و بە بەدواکەوتنی پەیڕەوە بنەماییەکانی قورئان [ کە بیرکردنەوە / تفکیر و تێگەیشتن [فقه] و عەقلاندن و زانستە] مەرجی ئیمانداریی بەدەست دێنێ، ئەویش بێ ئەوەی قەت دڵنیا بیت کە بەدەستت ‌‌هێناوە یان بگەیتە یەقینی ئیمانیی . دڵنیایی تۆ تەنیا لەگەڵ خۆتە و بۆ خۆتە، تا ئەو ئاستەیە کە بتوانی بگەیتە ئاستیک کە درۆ لەگەڵ خودی خۆت، خەڵکی خۆت، و خودای خۆت نەکەیت و ئیمان و دین و باوەڕ و بەرژەوەندیی و ڕۆح و تەمای جەستە و تەماعی دنیا تێکەڵ نەکەیت. دین درۆسازیی و درۆبازیی و ڕووکەشیی و ساختەیی و هەڵخەلەتاندنی خۆت و خودا و خەڵک هەڵدەگرێت بەلام ئیمان نا..
الَّذِينَ اتَّخَذُوا دِينَهُمْ لَهْوًا وَلَعِبًا وَغَرَّتْهُمُ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا ﴿51 الأعراف﴾
وَذَرِ الَّذِينَ اتَّخَذُوا دِينَهُمْ لَعِبًا وَلَهْوًا وَغَرَّتْهُمُ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا ﴿70 الأنعام﴾
لەوانە دوورکەوە کە دینەکەیان کردووە بە گەمە و ڕابواردن و ژیانی دنیا هەلیخەلەتاندوون.
إِنَّ الَّذِينَ فَرَّقُوا دِينَهُمْ وَكَانُوا شِيَعًا لَسْتَ مِنْهُمْ فِي شَيْءٍ ﴿159 الأنعام﴾
ئەوانەی دینەکەیان کردووە بە فیرقە و مەزەبی جیا تۆ [ئەی محەممەد] تۆ لەوانە بیبەریت و لەوان نیت.
تەفسیری طەبەری لە ابوجەعفەر ەوە:
قال أبو جعفر: وذلك أن كل ضالّ فلدينه مفارق, وقد فرَّق الأحزابُ دينَ الله الذي ارتضاه لعباده, أهله شيعًا متفرقين غير مجتمعين, فهم لدين الله الحقِّ مفارقون، وله مفرِّقون.
[ئەبو جەعفەر وتی: ئەمە مانای وایە هەر گومڕایەک جیاوازی دەخاتە دینەکەیەوە. حیزبەکان ئەو دینەی کە خودا بۆ عەبدەکانی هەڵبژاردووە دەکەنە فیرقە و گروپی [شیعەی] جیاواز و پیکەوە کۆنابنەوە. ئەوانە هەم لە دینی خودا جیا دەبنەوە هەم فیرقەت و ناکۆکی تیدەخەن.] [دوایی بە تەسەلی مەسەلەی دین باس دەکەم].
بۆیە تەنیا خۆت دەزانی ئیماندارییەکەت بەڕاستییە یان نا، تەنیا خوداش ئیماندار و بێئیمان جیا دەکاتەوە. دین دەبێتە مایەی فیرقە و خیلاف و ناکۆکی و هەرا و جەنگ و تاوان، ئیمان دەبیتە پاکیی رۆح و سافی دڵ و بێوەیی و ئاشتیخوازیی مرۆڤ و دوورکەوتنەوە لە ماددیات [ لەهو و لەعبو موغرەیاتی دنیا] و تەبایی رۆح لەگەڵ خود و خودا و خەڵکدا. بۆیە سۆفییەکان زیاتر کەسانی نزیکتر لە ئیمانن لە گرۆکانی تر.

9
ئیسلامبوون ئیمانداری نییە
شەهادەت و پێڕەوی دینی وەک نوێژ و ڕۆژوو دەشێ بتکاتە مسڵمان بە مانا ڕووکەشیی و رەسمییەکەی، بەلام ناتکا بە ئیماندار:
1- قَالَتِ الْأَعْرَابُ آمَنَّا قُل لَّمْ تُؤْمِنُوا وَلَٰكِن قُولُوا أَسْلَمْنَا وَلَمَّا يَدْخُلِ الْإِيمَانُ فِي قُلُوبِكُمْ .. الحجرات ١٤
عەرەبەکان [ی بەنی ئەسەد] وتیان ئیمانمان هێناوە. [ئەی محەممەد] پێیان بڵێ: ئیمانتان نەهێناوە، بلێن ئێمە ئیسلام بووین، و ئیمان نەچۆتە ناو دڵتانەوە.
الطبري – تەفسیری
القول في تأويل قوله تعالى : قَالَتِ الأَعْرَابُ آمَنَّا قُلْ لَمْ تُؤْمِنُوا وَلَكِنْ قُولُوا أَسْلَمْنَا وَلَمَّا يَدْخُلِ الإِيمَانُ فِي قُلُوبِكُمْ وَإِنْ تُطِيعُوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ لا يَلِتْكُمْ مِنْ أَعْمَالِكُمْ شَيْئًا إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (14)
يقول تعالى ذكره: قالت الأعراب: صدّقنا بالله ورسوله, فنحن مؤمنون, قال الله لنبيه محمد صَلَّى الله عَلَيْهِ وَسَلَّم: قل يا محمد لهم ( لَمْ تُؤْمِنُوا ) ولستم مؤمنين ( وَلَكِنْ قُولُوا أَسْلَمْنَا ).
وذُكر أن هذه الآية نـزلت في أعراب من بني أسد
تەفسیری طەبەری:
خودای مەزن دەفەرموێ: ئەعراب وتیان ئیمانمان بە خودا وپێغەمبەر هێناوە و ئێمە ئیماندارین. اللە فەرمان بە محەممەد [دخ] دەدات پێیان بلێ: ئێوە ئیماندار نین و مەڵێن ئیمانمان هێناوە [لە جیاتی ئەمە] بلێن ئێمە ئیسلام بووین. ئەم ئایەتەش لە ئەعرابەکانی بەنی ئەسەد هاتۆتە خوارەوە.
ئەم ئایەتە بە ڕوونی و بنەمایی جیاوازی ئیسلامبوون و ئیمانداریی دەردەبڕێ. ئیمان وەک لە سەرەوە بە درێژی ڕوونم کردەوە لوتکەی باوەڕ و راستگۆیی ویژدانییە و ڕەوشێکی خۆیی تاکە و وەک دین/ئیسلامبوون دیاردەیەکی دەرەوەیی و قەومیی و کۆمەڵیی نییە.
2- وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَقُولُ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَبِٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ وَمَا هُم بِمُؤْمِنِينَ.
کەسانێک هەن دەلێن ئیمانمان بە خودا و ڕۆژی ئاخیرەت هێناوە، [بەلام] ئەوانە ئیماندار نین.
تەفسیری الجلالين
ونزل في المنافقين: ﴿ومن الناس من يقول آمنا بالله وباليوم الآخر﴾ أي يوم القيامة لأنه آخر الأيام
﴿وما هم بمؤمنين﴾ روعي فيه معنى من، وفي ضمير يقول لفظها
ئەم ئایەتە بۆ مونافیقەکان هاتووە کە بە زمان دەلێن ئیمانمان بە خودا و رۆژی قیامەت هێناوە بەلام راست ناکەن و ئیماندار نین. .
لە تەفسیری ابن کثیردا هاتووە مەبەست لە ئەوانەی بە ڕاستی ئیمانیان نەهێناوە مونافیقەکانی ئوس و خەزرەج و ئەوانەی وەک ئەوان بوون.
قال محمد بن إسحاق : حدثني محمد بن أبي محمد ، عن عكرمة ، أو سعيد بن جبير ، عن ابن عباس : ( ومن الناس من يقول آمنا بالله وباليوم الآخر وما هم بمؤمنين ) يعني : المنافقين من الأوس والخزرج ومن كان على أمرهم ..
3- يُخَادِعُونَ اللَّهَ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَمَا يَخْدَعُونَ إِلَّا أَنفُسَهُمْ وَمَا يَشْعُرُونَ. [البقرە ٩]
[مونافیقەکان بەوەی بە روالەت دینەکە قبوڵدەکەن] خودا و ئەوانە هەڵدەخەڵەتینن کە ئیمانیان هێناوە، بەلام کەس هەڵناخەڵەتێنن خۆیان نەبێت و هەست و دەرک بەمە ناکەن.
دین کە ڕواڵەتیی و زمانیی و پراکتیسی عادەتییە ، جاهیل و مونافیق وادەزانن دەتوانن نەک تەنیا کۆمەل و خەلکی دەوروبەر بەروالەت و پراکتیسە دینییەکان هەڵبخەڵەتێنن بەلکو خوداش هەڵبخەڵەتێنن بەوەی لە لایەکەوە ئەرکە دینییەکان بە جێبگەیەنن، لە لایەکی تریشەوە دەستیان بچێتە هەر کارێكی بەد و نادادو گومڕایانە.

10
ئیمان تەنیا لە ڕێگەی عەقل و عیلمەوە بەدەستدێت و جاهیل ناتوانێ و نازانی چۆن ببێتە ئیماندار
ڕاستیی ئیمان قورسە و ئەرکیکی سەخت دەخاتە بەر مرۆڤ کە ڕۆژانە فێر بێت، هەموو توانستە عەقڵییەکانی بەکار بێنیت تا لە موعجیزەی ژیان و بوون و گەردوون تێبگات واتە ببێتە عالم بۆ ئەوەی ببێتە ئیماندار:
قُلْ هَلْ يَسْتَوِي الَّذِينَ يَعْلَمُونَ وَالَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ. الزمر ٩.
أي لا يستويان كما لا يستوي العالم والجاهل
بڵێ ئایا ئەوانەی دەزانن و ئەوانەی نازانن وەکویەکن؟
واتە وەکویەک نین وەک چۆن زانا و جاهیل وەک یەک نین.
إِنَّمَا يَخْشَ اللهَ مِنْ عِبَادِهِ العُلَمَاءُ﴿٢٨ فاطر﴾
لە نێو هەموو عابیدەکانیدا ئەوە عالمەکانن کە لە خودا دەترسن.
يَرْفَعُ اللهُ الذِينَ آمَنُوا مِنْكُمْ والذِينَ أُوتوا العِلْمَ دَرجاتٍ) (سورة المجادلة : 11
خودا لە نێو ئێوەدا چەند دەرەجەیەک ئەوانە بەرز دەکاتەوە کە ئیمانیان هێناوە و کە بوونە خاوەنی عیلم.
وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِنْ عِنْدِ رَبِّنَا ﴿7 آل عمران﴾
ئەوانەی لە زانستدا جێگایەکی قایمیان هەیە، دەلێن باوەر بە هەموو ئەو ئایاتانە دێنین لە لەلایەن خوداوەندەوە هاتوون.
وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلَّا اللَّهُ ﴿7 آل عمران﴾
اللە نەبێ کەس تەئویلی [هەندێ ئایەت] نازانێ.
فَلِمَ تُحَاجُّونَ فِيمَا لَيْسَ لَكُمْ بِهِ عِلْمٌ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ ﴿66 آل عمران﴾
بۆچی ئێوە موجادەلە لە سەر پرسێک دەکەن کە هیچ زانستێکتان دەربارەی نییە و اللە دەیزانێ و ئێوە نایزانن.
وَأَنْ تَقُولُوا عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ ﴿169 البقرة﴾
قسە بە ناوی خوداوە هەڵدەبەستن [دەربارەی ئەو شتانەی] هیچی لێنازانن.
اقرأ وربك الأكرم الذي علم بالقلم علم الانسان ما لم يعلم
بخوێنە [بە بەخشندەیی] خوداوەندی بەخشندەترین. کە بە قەلەم مرۆڤی فێر کرد، ئەوەی فێر کرد کە نەیدەزانی.
تەفسیری ابن کثیر:
وله تعالى : الذي علم بالقلم فيه ثلاث مسائل :
الأولى : قوله تعالى : الذي علم بالقلم يعني الخط والكتابة ; أي علم الإنسان الخط بالقلم . وروى سعيد عن قتادة قال : القلم نعمة من الله تعالى عظيمة ، لولا ذلك لم يقم دين ، ولم يصلح عيش . فدل على كمال كرمه سبحانه ، بأنه علم عباده ما لم يعلموا ، ونقلهم من ظلمة الجهل إلى نور العلم ، ونبه على فضل علم الكتابة ، لما فيه من المنافع العظيمة ، التي لا يحيط بها إلا هو . وما دونت العلوم ، ولا قيدت الحكم ، ولا ضبطت أخبار الأولين ومقالاتهم ، ولا كتب الله المنزلة إلا بالكتابة ; ولولا هي ما استقامت أمور الدين والدنيا .
تەفسیری ابن کثیر:
علم بالقلم ؛ فێری کرد بە قەڵەم، سێ مەسەلەی تێدایە؛ فیرکردن بە قەڵەم مانای خەت و نووسینە. واتە مرۆڤ بە قەڵەم فیری خەتنووسیی بووە. سەعید لە قەتادەی گێڕاوەتەوە: وتی: قەڵەم نیعمەتێکە لە نیعمەتەکانی خودای گەورە، کە قەڵەم نەبووایە دین دانەدەمەزرا، و ژیان پیکنەدەهێنرا. ئەوە نیشانەی بەخشندەیی خودای مەزنە کە ئەوەی فێری عیباد کردووە کە نەیاندەزانی، و لە تاریکی جەهالەتەوە بۆ نوری زانستی بردوون، و ئاگاداری کردوون لە چاکەی نووسین، چونکە سوودی مەزنی تێدایە، کە تەنیا خودا خۆی پییدەزانێ، زانستەکانیش تۆمار نەدەکران، و حوکمەکان چەسپنەدەکران و ئەخباری پێشینان و وتارەکانیان هەڵنەدەگیران، و کتێبە ئاسمانییەکان نەدەپارێزران ئەگەر نووسین نەبایە، بە بێ نووسین کاری دین و دنیا ڕایی نەدەبوو.
کەواتە خوێندنەوە و کتێب و نووسین و کردنی قەلەم و نووسین بە بنەما و بناغەی ژیان و شارستانێتیی و دین و دنیا و پاراستنی مێژوو و دەولەمەندکردنی ئێستا و داڕشتنی ئایندە: ئەمە پەیامی یەکەم سورەتی قورئانە کە جاهیلان فرامۆشی دەکەن.

11
زۆربە جاهیل و نەزانن و ئیماندار نین
ئەم ئایەتانەی خوارەوە باسی زۆربەی ئەوانە دەکا کە بە دوای پێغەمبەرەکان کەوتوون یان نەکەوتوون هەر لە ئیبراهیمەوە تا محەممەد و زۆربەیان جاهیل و نەزان بوون و تینەگەیشتوون و نەیانتوانیوە ببنە ئیماندار زۆریان دووبارەکردنەوەن، تەنیا کوردییکردنەکەی دوای دڵنیابوون لە دروستی ماناکە دەنووسم.
1- أَمْ تَحْسَبُ أَنَّ أَكْثَرَهُمْ يَسْمَعُونَ أَوْ يَعْقِلُونَ إِنْ هُمْ إِلَّا كَالْأَنْعَامِ بَلْ هُمْ أَضَلُّ سَبِيلًا ﴿٤٤ الفرقان﴾
بۆ وا دەزانی ئەی محەممەد زۆربەی [خەڵکی مەکە] گوێت لیدەگرن و بە عەقل [ لە ئایاتەکان] تیدەگەن. نا ئەوانە وەک ئاژەل وان و بەلکو ئەوان زیاتر گومڕان.
القرطبي – تفسیر
أي هم بمنزلة من لا يعقل ولا يسمع . وقيل : المعنى أنهم لما لم ينتفعوا بما يسمعون فكأنهم لم يسمعوا ، والمراد أهل مكة . إن هم إلا كالأنعام أي في الأكل والشرب لا يفكرون في الآخرة . بل هم أضل سبيلا إذ لا حساب ولا عقاب على الأنعام . وقال مقاتل : البهائم تعرف ربها وتهتدي إلى مراعيها وتنقاد لأربابها التي تعقلها ، وهؤلاء لا ينقادون ولا يعرفون ربهم الذي خلقهم ورزقهم . وقيل : لأن البهائم إن لم تعقل صحة التوحيد والنبوة لم تعتقد بطلان ذلك أيضا
2- وإذا بدلنا آية مكان آية والله أعلم بما ينزل قالُوا إِنَّمَا أَنْتَ مُفْتَرٍ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ ﴿١٠١ النحل﴾
تفسير الميسر
وإذا بدَّلنا آية بآية أخرى، والله الخالق أعلم بمصلحة خَلْقه بما ينزله من الأحكام في الأوقات المختلفة، قال الكفار: إنما أنت -يا محمد- كاذب مختَلِق على الله ما لم يَقُلْه. ومحمد صلى الله عليه وسلم ليس كما يزعمون. بل أكثرهم لا عِلْم لهم بربهم ولا بشرعه وأحكامه
گەر ئایەتێکمان گۆڕی بە ئایەتیکی تر و خودا خۆی باشتر دەزانێ چ ئایەتیکی ناردۆتە خوراەوە، ئەوا [ئەی محەممەد] پێت دەڵێن تۆ بوختانچی و درۆزنی بەلام زۆربەیان نەزانن.
3- نَبَذَهُ فَرِيقٌ مِنْهُمْ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ ﴿١٠٠ البقرة﴾
کۆمەلێکیان ڕەتیان کردەوە، بەڵکو زۆربەیان ئیماندار نین.
4- قُلْ إِنَّ اللَّهَ قَادِرٌ عَلَىٰ أَنْ يُنَزِّلَ آيَةً وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ ﴿٣٧ الأنعام﴾
بڵێ خوداوەند دەتوانێ ئایەتێک بنێرێتە خوار بەلام زۆربەیان نەزانن.
5- مَا كَانُوا لِيُؤْمِنُوا إِلَّا أَنْ يَشَاءَ اللَّهُ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ يَجْهَلُونَ ﴿١١١ الأنعام﴾
نەیاندەتوانی ئیماندار بن ئیللا مەگەر خودا حەز بکات، بەلام زۆربەیان جاهیلن.
6- وَلَا تَجِدُ أَكْثَرَهُمْ شَاكِرِينَ ﴿١٧ الأعراف﴾
دەبینی زۆربەیان شوکربژیر نین.
7- وَإِنْ وَجَدْنَا أَكْثَرَهُمْ لَفَاسِقِينَ ﴿١٠٢ الأعراف﴾
سەیرمان کرد زۆربەیان فاسیقن.
8- أَلَا إِنَّمَا طَائِرُهُمْ عِنْدَ اللَّهِ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ ﴿١٣١ الأعراف﴾
ئەرێ، ئەوە بەخت و بەرکەوتیان [چاک یان خراپ] لای خودایە بەڵام زۆربەیان نەزانن.
9- إِنْ أَوْلِيَاؤُهُ إِلَّا الْمُتَّقُونَ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ ﴿٣٤ الأنفال﴾
ئەولیای خودا تەنیا تەقوادارن، بەلام زۆربەی خەڵک نەزانن.
10- أَلَا إِنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ ﴿٥٥ يونس﴾
ئەرێ، ئەوە وەعدی اللە هەقە، بەلام زۆربەیان نەزانن.
11- ِنَّ اللَّهَ لَذُو فَضْلٍ عَلَى النَّاسِ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَشْكُرُونَ ﴿٦٠ يونس﴾
خودا فەزڵی بە سەر بەشەردا هەیە، بەلام زۆربەیان شوکربژێر نین.
12- وَمَا يُؤْمِنُ أَكْثَرُهُمْ بِاللَّهِ إِلَّا وَهُمْ مُشْرِكُونَ ﴿١٠٦ يوسف﴾
زۆربەیان ئیمان بە اللە ناهینن، ئیللا، ئەوانە موشریکن.
13- بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ الْحَقَّ فَهُمْ مُعْرِضُونَ ﴿٢٤ الأنبياء﴾
زۆربەیان نازانن هەق چییە و خۆی لێدەبوێرن.
14- إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَةً وَمَا كَانَ أَكْثَرُهُمْ مُؤْمِنِينَ ﴿٨ الشعراء﴾
ئەمە ئایەت و پەندی تێدایە، و زۆربەیان ئیماندار نەبوون.
15- إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَةً وَمَا كَانَ أَكْثَرُهُمْ مُؤْمِنِينَ ﴿٦٧ الشعراء﴾
ئەمە ئایەت و پەندی تیدایە، و زۆربەیان ئیماندار نەبوون.
16- إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَةً وَمَا كَانَ أَكْثَرُهُمْ مُؤْمِنِينَ ﴿١٠٣ الشعراء﴾
ئەمە ئایەت و پەندی تیدایە، و زۆربەیان ئیماندار نەبوون.
17- إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَةً وَمَا كَانَ أَكْثَرُهُمْ مُؤْمِنِينَ ﴿١٢١ الشعراء﴾
ئەمە ئایەت و پەندی تیدایە، و زۆربەیان ئیماندار نەبوون.
18- فَكَذَّبُوهُ فَأَهْلَكْنَاهُمْ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَةً وَمَا كَانَ أَكْثَرُهُمْ مُؤْمِنِينَ ﴿١٣٩ الشعراء﴾
[قەومی هود] پێغەمبەرەکەیان بە درۆخستەوە، ئێمەش فەوتاندمانن، و خۆ زۆربەشیان ئیماندار نەبوون.
19- فَأَخَذَهُمُ الْعَذَابُ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَةً وَمَا كَانَ أَكْثَرُهُمْ مُؤْمِنِينَ ﴿١٥٨ الشعراء﴾
[قەومی ثەمود] زۆر عەزابیان چێژت و[ لەناومان بردن]، ئەمە ئایەت و پەندە، زۆربەیان ئیماندار نەبوون.
20- إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَةً وَمَا كَانَ أَكْثَرُهُمْ مُؤْمِنِينَ ﴿١٧٤ الشعراء﴾
ئەمە ئایەت و پەندی تیدایە، و زۆربەیان ئیماندار نەبوون.
21- إِنَّ ِفِي ذَٰلِكَ لَآيَةً وَمَا كَانَ أَكْثَرُهُمْ مُؤْمِنِينَ ﴿١٩٠ الشعراء﴾
ئەمە ئایەت و پەندی تیدایە، و زۆربەیان ئیماندار نەبوون.
22- أَمَّن جَعَلَ الْأَرْضَ قَرَارًا وَجَعَلَ خِلَالَهَا أَنْهَارًا وَجَعَلَ لَهَا رَوَاسِيَ وَجَعَلَ بَيْنَ الْبَحْرَيْنِ حَاجِزًا أَإِلَٰهٌ مَعَ اللَّهِ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ ﴿٦١ النمل﴾
ئەوەی زەمینی بۆ ئێوە تەخت و جیگیر کردووە، بە ناویاندا رووباری گوزەر کردووە، بە چیا و وشاخی سەخت چەسپاندوونی، لە نێوان دەریای [ئاوی شیرین و سوێر] بەربەستی داناوە، ئایا ئیلاهێکی تر لە گەڵ اللە هەیە [ئەمانە بکات]، بەلام زۆربەیان نازانن و تێناگەن.
23- وَإِنَّ رَبَّكَ لَذُو فَضْلٍ عَلَى النَّاسِ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَشْكُرُونَ ﴿٧٣ النمل﴾
خوداوەندی تۆ فەزلێ بە سەر بەشەردا هەیە بەلام زۆربەیان شوکربژێر نین.
24- وَلِتَعْلَمَ أَنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ ﴿13 القصص﴾
بابزانی وەعدی اللە هەقە، بەلام زۆربەیان نەزانن.
25- رِزْقًا مِنْ لَدُنَّا وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ ﴿57 القصص﴾
ئەوە ڕزقێکە ئێمە بەخشیومانە، بەڵام زۆربەیان نەزانن
26- قُلِ الْحَمْدُ لِلَّهِ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْقِلُونَ ﴿63 العنكبوت﴾
بڵێ الحمدللە، بەڵکو زۆربەیان بە عەقڵ تێناگەن.
27- فَانْظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الَّذِينَ مِنْ قَبْلُ كَانَ أَكْثَرُهُمْ مُشْرِكِينَ ﴿42 الروم﴾
بڕوانن جؤن بوو عاقیبەتی ئەوانەی پێش ئێوە هەبوون، زۆربەیان موشریک بوون.
28- قُلِ الْحَمْدُ لِلَّهِ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ ﴿25 لقمان﴾
بڵێ الحمدللە بەڵکو زۆربەیان نەزانن.
29- بَلْ كَانُوا يَعْبُدُونَ الْجِنَّ أَكْثَرُهُمْ بِهِمْ مُؤْمِنُونَ ﴿41 سبإ﴾
بەڵکو ئەوان جنۆکەیان دەپەرست، زۆربەیان ئیمانیان بە جنۆکە هەبوو.
30- َقَدْ حَقَّ الْقَوْلُ عَلَىٰ أَكْثَرِهِمْ فَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ ﴿7 يس﴾ .
حوکمی ئێمە لە سەر زۆربەیان بوو بە هەق ئەوان ئیماندار نین.
31- بَلْ هِيَ فِتْنَةٌ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ ﴿49 الزمر﴾
ئەمە فیتنەیە دەیگێڕن بەلام زۆربەیان نەزانن.
32- بَشِيرًا وَنَذِيرًا فَأَعْرَضَ أَكْثَرُهُمْ فَهُمْ لَا يَسْمَعُونَ ﴿4 فصلت﴾
[پێغەمبەران وەک] موژدەدەر و ئاگادارکەرەوە [هاتن]، زۆربەیان روویان وەرگێڕا و گوێناگرن.
33- مَا خَلَقْنَاهُمَا إِلَّا بِالْحَقِّ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ ﴿39 الدخان﴾
ئیللا بە هەق نەبێ [ئادەم و حەوامان] خەلق نەکردن، بەلام زۆربەیان نەزانن.
34- إنَّ الَّذِينَ يُنَادُونَكَ مِنْ وَرَاءِ الْحُجُرَاتِ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْقِلُونَ ﴿4 الحجرات﴾
ئەی محەممەد ] ئەوانەی لە پشت حوجرەکانەوە بانگت دەکەن زۆربەیان بە عەقل تێناگەن.
35- وَإِنَّ لِلَّذِينَ ظَلَمُوا عَذَابًا دُونَ ذَٰلِكَ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ ﴿47 الطور﴾
ئەوانەی زوڵمیان کرد عەزاب دەچێژن جگە لە هی ئاخرەت، بەلام زۆربەیان نەزانن.

12
جاهیلەکان بە خەیال و وەهم دینداری دەکەن نەک عەقل و بەڵگەی زانستیی
وەک لە ئایەتەکانی سەرەوە دیار دەکەوێ، زۆربەی هەرە زۆری ئەو مرۆڤانەی پەیامی ئاسمانییان بۆ بانگهێشتن بۆ ئیمان بۆچووە ، یان دژی پێغەمبەرەکان وەستاون یان بە ڕووکەش و ساختە پەیڕەوەکانی دینەکەیان وەرگرتووە و ئەرکی قەلەم و عیلم و ئیمانەکەیان وەلاناوە. ئەمەش زۆربەی هەرەزۆری خەڵکن ئەوانەی نە چاو، نە گوێ، نە دل، نە هەست. نە زانین و تێگەێشتنی عەقلیی نە فێربوون [ بە قەلەم ئەوەی کە نایزانی]، بەکارناهێنن و کەرو لال و عەقڵقوفڵدراون و لە ئاژەڵ ئاژەلترن و زۆربەیان بە دوای گومانێک دەکەون کە خۆیان بە ئیمانی دادەنێن نەک زانستیکی عەقلی یەقینیی:
مَا يَتَّبِعُ أَكْثَرُهُمْ إِلَّا ظَنًّا ﴿٣٦ يونس﴾
تفسیر ابن کثیر
ثم بين تعالى أنهم لا يتبعون في دينهم هذا دليلا ولا برهانا ، وإنما هو ظن منهم ، أي : توهم وتخيل
خوای گەورە روونی دەکاتەوە کە
زۆربەیان لە دینەکەیاندا [بە دوای هیچ بەڵگە و سەلماندنیکی عەقڵی ناکەون] تەنیا وەهم یان خەیالی خۆیان نەبێت.