دەزگای پاراستنی پارتی پەلاماری دانا مەنمی ئەدات.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دوێنی شەممە پێنج پیاوی دەزگای پاراستنی پارتی لە شاری سلێمانی پەلاماری یەکێک لە قەڵەمە دیار و کادرە پێشکەوتووەکانی پێشووی پارتی لە شاری سلێمانی ئەدەن، لەسەر ئەوەی ئامادە نەبووە بگەڕێتەوە ناو ریزەکانی پارتی.
دانا مەنمی کە ماوەیەکە وازی لە رێزەکانی پارتی هێناوە، لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، باسی چۆنیەتی ئەو هێرشە ئەکات کە کراوەتە سەری و ئەڵێت بە هۆی ئەوەی ئامادە نەبووە بگەڕێتەوە ناو پارتی پەلاماریان داوەو برینداریان کردووووە..
دانا مەنمی یەکێکە لەو کەسە ئازایانەی دوای وازهێنانی سەری بۆ ئیمتیازەکانی پارتی کزنەکردووەو ئازایانە رەخنە لە بنەماڵەی بارزانی ئەگرێت.
ئەم کردەوەیە، رەوشتێکی لە مێژینەی پارتی بارزانی و مەسعوڕ بارزانی و دەزگای جاسوسی پاراستنە، دەنگی خۆم ئەخەمە پاڵ کاک دانا و هیوادارم بەهەموومان بەرگری لەو کەسە ئازایانە بکەین کە ئامادە نین چیتر بەسەر کزی لەریزەکانی پارتیدا بمێنەوەو دەست ئەکەن بەرەخنەگرتن لە سەرانی پارتی.

ئیبراهیم عەباس

دەقی نووسینەکەی دانا مەنمی..

https://m.facebook.com/story.php?story_fbid=3480912018628137&id=1828696980516324

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت