دڵشاد مەجید: عەلی حەمە ساڵح دەستت کەشفە.!

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دوێنێ شەو عەلی حەمە ساڵح لە (تی ڤی ڕووداو ) دیسانەوە قەوانەی گەندەڵی سنوورەکانی لێدایەوە. وەھەڕەشەشی دەکرد، ئەگەر ئەم مەلەفانە کاریان لەسەر نەکرێ ئەوا دەکەوێتە دژایەتیکردن.!
کاک عەلی حەمە ساڵح خێرە واخۆت سوورکردۆتەوە. ئەوە ساڵێک زیاترە باسی گەندەڵیەکانی ئەو حکومەتە دەکەی، کەچی ھەرخۆشت عەرابی بردنی بزووتنەوەی گۆران بوویت بۆ ناو ئەم حکومەتە.!
عەلی حەمە ساڵح ھەر تۆ نەبووی لە خولی پەرلەمانی پێشووتر. بە دەنگدانت بۆ یاسای دژە تیرۆرو ھەڵسپاردنی یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم. نیازپاکی و ئامادەیی گۆرانت بۆ چوونە ناو ئەم حکومەتەت بەپارتی دا و پارتیت دڵنیاکردەوە کە ھاوکارێکی باشی ئەو حکومەتە دەبن.؟
خێرە ئێستا دیسان حەماوەی ڕادێتەرەکەت بەرزبۆتەوە.؟
بەڵام کاک عەلی دەستت کەشفە و دەتەوێ بەبەردێک دوو چۆلەکە ڕاو بکەیت.!
یەکەمیان/ بەمەستی وەرگرتنی 30 پۆستە بەتاڵەکانتانە لەحکومەتی ھەرێم.
دووەمشیان/ خۆ ئامادەکردنە بۆ خۆ کاندیدکردنت بۆ ئەندامیەتی پەرلەمانی عیراق.
شەمال عبدولوەفا ئەندامی خانەی ڕاپەراندنی گۆران دەڵێ: وەک بزووتنەوەی گۆڕان ھێشتا 30 پۆستمان لەحکومەت ماوە پڕیبکەینەوە.! واتە تا پرۆسەی وەرگرتنی ئەو پۆستانە یەکلاینەبێتەوە پێتان سەیر نەبێ ماوە نا ماوە عەلی حەمە ساڵح ئەم قسانە دووبارەبکاتەوە.!
عەلی حەمە ساڵح و گردەکە دەیانەوێ (تەکتیکی یەکێتی نیشتمانی ) بەکار بھێنن، لەلایەک گوشار و ھەڕەشە بکەن، بۆئەوەی لەولاوە پارتی پۆستەکانیان پێبدات و خاویان بکاتەوە..
بەیانیەکەی 9- 8 یەکێتی پۆستی جێگری فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە وەردەگرێ، ئێوارەکەی عەلی حەمە ساڵح لاپەرەی گەندەڵیەکانی حکومەتەکەی خۆی ھەڵدەداتەوە.!
دەترسم عەلی حەمە ساڵح ئەمە پڕاوە بێت و بەھانە بێت بۆئەوەی بەناوی دژایەتی گەندەڵی دەست لەپەرلەمانی کوردستان، ھەروەک ھاوڕێکەت ( سۆران عومەر) ھەڵگریت و، خۆت بکەیتە پاڵەوان و کاندید بۆ پەرلەمانی عیراق.؟
ئەگەر نا کاک عەلی بۆ دەرخستنی نیازپاکی بەلاغ و خۆ سوورکردنەوەکانت و ڕەواندنەوەی ئەو دووگومانەی سەرەوە، دوای ساڵێک و یەک مانگ کارکردن لەگەل حکومەتەکەی پارتی:
• کەچی وەک سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان گوێت لێ ناگیرێ.
• وەعدی چاکسازیەکەشتان وەک وەھێمک و سەرابێک مامەڵەی لەگەل دەکرێ..
باشتر و ئاسانتر و ڕاستگۆیانە تر نیە لەم حکومەتە بکشێنەوە..؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت