ئەکرەم محەمەدئەمین: چۆن ببمەوە بە پێشمەرگە؟

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەم گفتوگۆیەم بە دوو قۆناغە، چۆن ببم بە پێشمەرگە و پاش راپەرینش (رزگار بونی کوردستان ) چۆن بێت؟
ئەبمەوە بە پێشمەرگە بە بیر و هزری ئێساتەوە بەلام بە گروتینی سەرەتای شۆرشی نوێ وە. پێشمەرگە بون هەمیشە شانازیە، ئەرکی نیشتیمانیە لەسەر هەموو تاکێکی کورد، ئەشبێت هەموو کەس پێشمەرگە نەبێت، بەڵام لە ڕێگەیەکی تروە خزمەت بە گەل و نیشتیمان بگەیەنێ.
بۆچی بە هاوتەمەنی شۆرشی نوێ ئەوترێ سەردەمی زێرین؟ لەبەر ئەوەی دەسەڵاتێکی دیکتاتۆری رەفتار فاشی و وێرانکەر دەسەڵاتی عێراقی بەدەست بوو ئەوەی مافی سەرەتایی بوو مانای نەبوو لای ، کوردیش ببوە سوتەمەنی دەستی ئەم زاڵمە گوندی وێران کرد و خەڵککەی راگواست و ئەنفالی کردین و کیمیابارانی کردین بە زۆر ئەیکردی بە بەعسی لە شوێنی نەژادی خۆت رای ئەگواستی ، خوێندن بوو بە زمانی عارەبی هیچ نەما نەیکات.
بەرنگار بونەوەی ڕۆلەکانی کوردستان لەم سەردەمەدا لە پێناوی مانەوەی ناسنامەی نەتەوەیی تەنها بە خەباتی چەکداری وەڵامی ئەدرایەوە کەواتە ( پێشمەرگایەتی ) دژی ئەم رژێمە زۆر قورس و گران بوو لە جیی هەر وەڵامێك بۆ دوژمن، کوشتن وەڵامی بوو. هەروەها ئەوەی گرنگە بۆ مێژوو بوترێ بەداخەوە خەڵکانێکی زۆری خۆفرۆش یان زۆڵە کورد کە ژمارەیان لە سەرووی پێنج سەد هەزار جاش و خۆ فرۆش هاوکاری تەواوی ئەم رژێمە داگیر کەرە بون زۆر بێ شەرمانە لە پێناوی پارە و دەسکەوتدا هەرچی بەهای مرۆڤایەتی هەبوو لایان گرنگ نەبوو خاوەنی هیچ مۆرالێکی خۆیان نەبون لە لایەن ڕژێمەوە.
بۆیە بەرنگار بونەوە کوری خۆی ئەویست هەموو کەس نەیئەتوانی ببێت بە پێشمەرگە ، کەس و کارمان گیرا ماڵمان وێران کرا قۆناغی زانکۆمان خویندمان تەواو نەکردهەموو تەمەنی خۆمان کردە مۆمێك لە پێناوی ئازادی بۆ گەلەکەم بۆ ئەوەی بە ئاسودەیی بژی خزمەت گوزاری تەواوی هەبیت کەس یاری بە چارەنوسی تاکی کورد نەکات، خەلکی ئازاد بێت.
بەداخەوە ئەوەی بوو بە پێشمەرگە لە چەند هەزارێك تێنەپەری. بەلام خەڵکی دڵسۆز و رێکخستن هاوکارێکی باشی هێزی پێشمەرگە بوون چاو نەترس بون ئازا بون. بۆیە لەم پێناوەدە هەروەکو شاعیری گەورەی کورد ( بێ کەس ) ئەفەرموێ ( داری ئازادی بە خوێن ئاو نەدرێ قەد بەرناگرێ )
ئەوەی ئەمانەوێ باسی بکەین گفتوگۆی پێشمەرگەك بە بیر و هزی ئێستاوە، بەڵام بە گروتینی شوڕشی نوێوە. ئەیەوێت ببێت بە پێشمەرگە. بزانین چی باشە و چٶن بیر ئەکاتەوە!
پێشمەرگە/ کە ببمەوە بە پێشمەرگە ئەبێت فۆرمێك هەبێت بە سەرکردە و پێشمەرگەوە پری بکاتەوە لەسەر زانیاری تەواوی. ئایندەی حزبەکەی چۆن کاری تیا بکات.
پێشمەرگە بۆ رزگاری نیشتیمان هەوڵ ئەدات، بەڵام حزب ئامرازێکە بۆ گەیاندنی پەیامەکان و تا بگەیت بە ئەنجام.
پرسیار / فۆڕمەکە ناوی چی بێت؟
پ-م / ناوی فۆرمەکە پاراستنی کەرامەتی کوردستان ( نیشتیمان ).
پ / بۆجی بەم شیوەیە بنوسرێت؟
پ-م / کوردستان نیشتیمانی هەموو کەسێکە کە لەسەری ئەژی، نیشتیمان بە مانای بونی خەڵك بە پێچەوانەشەوە، بە تەنها موڵکی کەسێك نیە بە ئارەزوی خۆی بریار لە چارەنوسی نیشتیمان بدات.
پرسیار / فەرموو ئەتەوێت چی بنوسیت؟
1 – سەرکردایەتی ئەبێت لە دوو خول زیاتر خۆی کاندید نەکات، بۆ ئەوەی هەموو ئەندامێك شانسی سەرکردایەتی هەبێت.
2 – نابێت هیچ ئەندام و سەرکردەیەك کار بۆ حزبێکی تر بکات، یان نیەتی خراپی هەبێت .
3– هەر ئەندامێکی سەرکردایەتی ئەگەر ویستی حزبی تر دروست بکات ئازادە، بەلام بە مەرجێك لەدوای یەك ساڵ واز هێنانی لە حزبی یەکەمی.
4 – ئەوەی ئەبێت بە پێشمەرگە ئەگەر پێشتر هاوکاری دەسەڵاتی داکیر کەر بوبێت، ئەوا بە بون بە پێشمەرگایەتی رابوردوو ئەبێتەوە بە سفر ژیانێکی نوێ بۆ مێژووی خۆی تۆمار ئەکات، بە مەرجێك دەستی لە خوێنی رٶلەکانی نیشتیماندا سور نەبوبێت. لەوانەیە لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا کەسێکی ئازا و بوێری لێدەرچیت.
5 – ئەگەر پێشمەرگە بوبیت و بچێتەوە بۆ لای دوژمن بە مەبەستی هاوکاری کردن و دژایەتی کردنی پێشمەرگە و شۆڕش، ئەمە ئەچێتە خانەی تاوانی نیشتیمانیەوە و رابوردووەکی کە پێشمەرگە بوە ئەبێتەوە بە سفر.
6 – بۆ هیچ بەرپرسێک نیە تاك لایەنە بریار لەسەر ئەندامان بدات. بۆ هەرکارێک بێت. چاك یان خراپ.
7– پێویستە بۆ هەموو شەڕگە و مەفرەزەکان لەگەڵ پێشمەرگە لە پێشەوە بێت. سەرکردەکان.
8 – پێویستە ڕێزی تەواو لە خەڵکی گوندەکان بگرێت و هەوڵ بدرێت هەموو کارئاسانیەکی خزمەت گوزاریان بۆ فەراهەم بکرێت لە هەموو بوارەکاندا هێندەی لە توانادا هەبیت.
9 – سەرکردە نابیت زمان خراپ بێت کار بۆ کتلە و دەستە گەری بکات بۆ بەهێز کردنی پێگەی خۆی داهاتی گشتی بەکار بێنێ.
10 – هەر پێشمەرگەیەك کە شەهید ئەبێت، پێویستە لای سەرکردایەتی ناسراو بێت و ڕێز و شایستەی شەهید لە سەروی هەموو شتێکەوە بێت.
11 – سەرکردایەتی ئەبێت هەموو ئەندامان بە هاوڕیی و برای خۆی بزانێ، وا سەیر بکات کە ئەویش توانای لەو کەمتر نیە.
12 – بێ ئاگاداری بەشی تایبەت لە حزب نابێت پەیوەندی بە دوژمنەوە بکات بە مەبەستی دروست کردنی ڕێکخستن لە ناو دوژمندا.
قۆناغی دووەم دوای رزگاری نیشتیمان ( راپەرین ) ئەبێت چٶن بکرێت؟
1 – پێویستە سکرتێر و جێگرەکەی خانەنشین بکرێن بە پلەی سەرۆك کۆمار و سەرۆکی حوکمەت.
2 – خانەنیشینی ئەندامانی سەرکردایەتی بە پلەی وەزیر و ئەندام پەرلەمان .
3 – خانە نیشینی پێشمەرگەکان بە پلەی بەرزی سەربازی و بروانامە و ساڵی پێشمەرگایەتی و هەرچی تایبەت بێت بە ژیانێکی شایستە بۆیان فەراهەم بکریت. چونکە ئەرکی قورس و گرانی شۆرش لەسەر شانی ئەمان و کەس و کاریان بوە.
لە هەمان کاتدا هەر پێشمەرگەك تەمەن و بروانامەکەی یارمەتی دا ئەتوانێت بەردەوام بێت لە کاری ئیدارەدانی ووڵاتدا.
4- خزمەتی گوند نیشینەکان و دابین کردنی ئامێری کشت و کاڵ و ڕۆشنبیر کردنیان لەو بواردا و باش کردنی ڕێگا و بانەکان و خزمەت گوزاری تەوایان هەبێت، چونکە سەرچاوەی ئابور ووڵات ئەبن.
5 – هێزی بەرگری گوندەکان خانە نیشین بکرێن بە موچەیەکی شایستە و ڕێزی تایبەتیان پێبدرێت کە پاڵپشتی شۆڕش و هێزی پێشمەرگە بون.
6 – کەس و کاری شەهیدان هەموو پێویستیەکانی ژیانیان بۆ فەراهەم بکرێت لە جاکترین و جوانترین ژیانی شایستە بە بێ جیاوازی پلەی حزبی، چونکە مرۆڤ یەك جار بە سەربەرزی ئەمرێت ئەویش شەهید بونە، بۆ دوژمن کێشە نیە بەرپرس بێت یان پێشمەرگە کە ئەیگرێت و لە سێدارەی ئەدات یان رەمی ئەکات یان بەداوی ئوتومبێلی سەربازیدا رای ئەکێشێت.
7 – لە سەرکردەو کادر پێشکەوتوەکان پەرلەمانێکی پیرانیان هەبێت تەنها وەکو چاودێر بۆ کاری حوکمەت.
8 – ئەبێت گەنجی تازە و پێگەشتوو و شارەزا ئیدارەی ووڵات بەرن بەڕێوە ، ئەمانیش ئەرکی خۆیان راپەرێنن بۆ خزمەتی نیشتیمان، ئەوەی لێرەدا زیانی گەورەی پێگەشت هیچ سودمەند نەبون لەم دەسکەوتە نیشتیمانیە کە بەخوێن و تەمەنی خۆیان کردە قوربانی، بەلام تەنها بونە خاوەنی شانازیەکانی
ئەویش کەس و کاری شەهیدان و پێشمەرگە دێرینەکانن

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت