عوسمان عومەر: تیۆرى خراریا تورەکە يا ته‌لیسی مشکەکان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەگەڵ هەموو ئازار و زامەکانمان، بیرو هەست و هۆشمان لاى پێشکەوتنى گەل و وولاتمان بووە. تاگەلەکەمان هیچ نەبێ بەئاستى هەندێ گەلى دراوسێکانمان بگات. ئەوە جگە لەو نەهامەتى و کارەساتانەى بەسەر گەل و وولاتماندا هاتووە. کەباسىئازارەکانمان دەکەین برینەکانمان دەکولێتەوەو خوێنى لێ دەچۆڕێ، چونکە دەسەلاتدارنى وولاتمان هیچ کات بیریان لەخەم و ئازاریى گەل نەکردۆتەوە جگە لەبەرژەوەندى خۆیان و بنەمالەکانیان لەگەڵ گوێ رایەلى داگیرکەران و پەلکێشکردنیان. لەرۆژگارى ئەمرۆمان گەل بە قورسترین بارودۆخى دارایی خراپ دا تێپەر دەبێ، کەچى لەولاوە بەچەند بیانویەک ئازادیی ڕا دەربرێن و نارەزایی لێدەگیرێ و، ترس و تۆقاندن بەرامبەرمان بەکار دێنن.
ئەم بەسەرهاتەم لە پێگەیەکى میسرى خۆێندبۆوە دەتوانم بلێم رێک کتومت بۆ واقیعىئیستاى وولاتى خۆمان گونجاوە بەسەرهاتەکە دەلێت:
ئەندازیازێکى کشتوکالى لە یەکێ لە گوندەکانى صەعیدى میسر کارى دەکرد مولەتى وەرگرتبوو تا سەردانى خێزان و کەس و کارى بکات لە قاهیرە، بە رێگەى شەمەندەفەر بەرێکەوت لە تەنیشت پیاوێکى گوند نشینى بەتەمەنەوە دانیشت، پیاوەکە تورەکەیەکى گەورەى لە نیوان قاچەکانى دانابوو.
دواى ئەوەى شەمەندەفەرەکە کەوتە رێ، پیاوە بەتەمەنەکە هەر چارەکە سەعاتێک جاریک هەلدەستا بە تێکەل کردن و سەروبن کردنى خەرارەکە, تا گەیشتنە قاهیرە، نزیکەى 8 کاتژمێرى خایاند. لە ماوەی ڕێگا دورودرێژەکەدا کاریى ئەوە بوو.
ئەندازیارەکە سەرى لەو کارە سوڕما بوو بۆچىئەوە دەکات؟ لەکابراى گوند نشینى هاوسەفەرى بەزمانى میسرى لێى پرسى إنت بتعمل إيه يا بلدينا؟ واتە هاوشاریم تۆ چىئەکەیت؟ ماوەىئەو هەشت کاتژمێرە هەرخەریکىئەوەیت بەراستى سەرنجى ڕاکێشاوم؟ گوندنشین وەلامى دایەوەو گوتى: من فلانى کورى فلانم و خەلکى فلانە گوندم و شارەزاییم لە گرتنى مشک و جرج هەیەو لەسەرئەوە دەژیم, هەر کە مشک و جرجەکان دەگرم دەیبەم بۆ سەنتەرى لێکۆلینەوە لە قاهیرە تا تاقیکردنەوەیان لەسەر بکرێ.
ئەندزیارەکە گوتى واتەئەو تورەگەیە مشکى تێدایە ….بەڵێ….باشە بۆچى هەر چارەکە سەعاتێ جارێک هەلگێرو وەرگێڕ و سەروبنى دەکەى و ڕایدەوەشێنى.
پیاوە بەتەمەنەکە گوتى کوڕم باپێت بلێم گەر چارەکە سەعاتێک لێیان گەریم ( ترکیز -وورد ببنەوە)بکەن پشو دەدەن و هەریەکەیان شوێنى خۆى لەبەردەکات و دەزانێ و کات بەهێمنى بەسەردەبات و هاورێکانى بیردەچێتەوە و دەست دەکات بە قرتاندنى تاڵى گوێنیەکە، خۆى توشى کێشە دەکات. بۆیە من هەر چارەکە سەعاتێکئەو کارە دەکەم تاکو تێکیان بدەم و بە شەڕیان دەدەم تا بەسەلامەتى بیانگەیەنمە شوێنى خۆى و پارەى خۆم وەرگرم..ئەوە بیرکردنەوەى کەسێکى گوندنشینىئاساییە بۆ سیاسەتىئەم سەردەمە … دیارە بڕوام وانیە دەسەلاتدارانى هەرێم شتى وایان خوێند بێتەوە.
مەبەستىئەم بەسەرهاتە پێمان دەلێ و تێمان دەگەیەنێ فەسەلەفەى داگیرکەران هەمان شت بە نۆکەرانیان جێبەجێ دەکەن، چونکە هەرکاتێ گەل و هاووڵاتیانئاسودە بن هەنگاوێ زیاتر بەرەو پێش دەچن و دەسەلاتیش هەرجارەى بە قەیرانێک. جارێ بە کەرەنتینە کردن و جارێ بە گفتوگۆ لە نێوان دەسەلات و عیراق و جارێ سەرقاڵ کردن بەپێکهێنانى کایبنەى وەزارى و جارێ بە بابەتى پاشەکەوت و جارێ بەدەرکرنى بیاننامە لە سەر چاکسازى و جارێ پەلاماردانى لایەنێک و جارێ گرتنوشەق لێدانى مامۆستایەک و رۆژنامە نوسێک بڵاوکردنەوەى بابەتى سەیروسەمەرە لە سایت و پیگەسێبەرەکانیان و قسەى هەلەق ومەلەق جارێ بابەتى خۆپێشاندان و جارێ بە ناوى لێبڕینى سەدا 21 لەموچە. مانگىئابەو سوپاى عیراق لە 31 ى مانگدا هێنرایەوە پایتەخت و هێشتا موچەى 11ىئاداریش نەدراوە و ….تاد. ئەوانەش هەموى سەرقاڵکردنى هاولاتیانە تا نەپەرژێنە سەر رێگە ڕاست و دروستەکە بۆیە لەخراپی و بیگوێییئەو دەسەلاتە خەریکەئەوەى هەمانە لەدەستمان بچێت و هەموشمان تێیدا زرەرمەند دەبین گەر بەعەقلێکى ترەوە بیر نەکەینەوە.. بۆیە تائیستا لە گەمەىئەو تورەگەیە نەگەیشتوین و ناشتوانین تالى تەلیسەکە بقرتێنین و رزگارمان ببێ پێشئەوەى مشکەکان بگەنە سەنتەرەکانى لێکۆلینەوە و تاقیکردنەوەیان لەسەر بکرێ خەلکى تر بەناوى ترەوە دەرکەون.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت