فەرەیدون کونجرینی: پارتی و یەکێتی” تا سـ 2030 دەسەڵاتی ڕەهایان دەبێت!؟

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

هەندێك جاران گوێداری ئەوەبووین” گوتەیەک هەیە”
دەڵێن ئەم قسەم هەڵگرە وەك ئەڵقەیەک بیگرە گوێت!؟

پێش کۆتایی خولی هەرکابینەیەك وادەی هەڵبژاردنەکان دیاری کراوەو لەکاتی خۆیدا نەبوە” هەرهەڵبژاردنێکیش ئەنجام درابێت چەندیین مانگی ویستوە تا کابینەکەی ڕیکخراوە، بەنمونە کابینەی نۆ” سێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێم لە دەسەڵاتی پارتی و یەکێتیدا بوبێ ” تەنها بۆ چوارساڵ نەبووە، بەڵکو لە دوای تەواوبونی چوارساڵی یەکەمیان هەمان ئەندامی یەکێکیان خۆی کاندید کردۆتەوە” واتە کەسی هەر سەرۆکایەتیەك هەشت ساڵ لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە. وە هەر سێ سەرۆکایەتیەکە لە کابینەی 10 بۆ یەکێتی و پارتی دەبێت، بەپێی یاسا بۆهەڵبژاردنەکانی کابینەی 10 لە کۆتایی ساڵی 2024 خۆی ڕێکدەخات و دەبێت دەسبەکاربێت، بەڵام سروشتی ئەم دوو حزبە وابوە بەهەر هۆکارێکبێت جەند مانگێک هەڵبژاردنەکانیان دواخستوە” واتە هەڵبژاردن بۆ کابینەی 10 دەکەوێتە کۆتایی ساڵی 2025 لەو نێوەندەشدا بۆ دیاری کردنی هەڵبژاردن جەند مانگێك بەڕی دەکەن و هەمان دەموچاو تا ساڵی 2031 بە هەمان سیستەمی 2020 حوکم دەکەن.
هەروەك چۆن هاوڵاتیان بڕوایان بە دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی نیە، پارتی و یەکێتیش بڕوایان بە خۆپشاندان و دەنگی نا ڕازی و ڕەخنەو نوسین نیەو گوێ بە هیچ کەس نادەن” ئەمەیش هۆکاری ناڕێکخراوەیی خۆپشاندانەکانە” ئەوانەی دەچنە خۆپشاندانەوە بە بینینی کەڵبەو هاواری دەنگی سەگێك بڵاوە دەکەن و دوردەکەونەوە، هەندێك جار بە ڕیکخراوەیی ئەنجامدراوە گروپی ڕێکخەرانی خۆیان بەدەستەوەداوەو کپ بوون، خۆپشاندانی مامۆستایان بەنمونە. لاوازی ئەم چالاکیانە زەقن” بێباکی خەڵکە لەپاش ئەوەی چەندین ڕۆژنامەنوس کرانە ئامانج و تیرۆرکران یان خۆپشاندانەکانی 17ی شوبات و ڕۆژانی دوایی” 65 ڕۆژ ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی مێدیاو ڕۆژنامەو ڕادیۆو تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان تەواوی مەلەفی پارتی ویەکێتیان ئاشکراکرد بەڕەخنەو سرودو هۆنراوە لەگەڵ ئەوەیشدا دەیانکەس کوژران” وەڵامی داواکاریەکانیان نەدایەوە” لێپرسینەوەیان لە بکوژەکان نەکرد و خێزانی قوربانیەکانیش لە جاوەڕواندادەبن تا ڕۆژی دیاری نەکراو!؟
لە دوای دامەزراندن و دروستبونی بزوتنەوەی گۆران و خستنەڕووی ڕاستیەکان” پارتی و یەکێتی نەیانهێشتوە ئایدۆلۆژیای گۆڕان بەڕێژەی ئەو پلاتفۆڕمە ڕێکخراوەیەیی لە بەرنامەی هیچ حزبێکدا نەهاتوە گەشە بکات” یەکێك لە نمونەکان لە هەڵبژاردنی ساڵی 2009دا پارتی و یەکێتی بە لیستێک هاتن و نەیانهێشت گۆڕان ببێتە یەکمی هەڵبژاردنەکان” لە دوای ئەوەش بەرەدەوام بونەتە بەربەست بۆ تەواوی پڕۆژەکانیان و کابینەی هەشت کۆسپێکی تربوو” وە لەماوەی 11 ساڵی بونی بزوتنەوەی گۆڕان و تا ئێستا هیچ کام لە پڕۆژەکانی گۆڕان نەخراوەتە جێبەجێکردن و بەیاسایی نەکراوە لەکاتێکدا تەواوی ڕۆژەکان لە پێناو بەرژەوەندی گشتیدایە و زیان دەگەیەنێت بە دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی ” دڵنیاشبن تا 2031 هەر ڕێکخراوو حزبێک دروستبێت ناتوانن پارتی و یەکێتی بگۆڕن” یان چاک بکەن” ئەگەر کودەتا یان ڕاپەڕینێك ئەنجام نەدەن وەک ئێستایان دەمێنەوەو… هتد.
لە ماوەی 10 ساڵی داهاتودا” دەچینە ساڵی نوێی 2031 و پارتی و یەکێتی لە دەسەڵاتی ڕەهادا دەمێنن ” ئەگەر لەماوەی ئەو دە ساڵەدا هاوڵاتیانی باشوری کوردستان کودەتا یان راپەڕین ئەنجام نەدەن یان گۆڕانکاری بەسەر باکورو ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا هاوشێوەی ڕۆژئاوای کورستانی لێ نەیەت و پەکەکە چاکی نەکات” وەك چۆن لە 2020 داین و دەیانبینین” لە 2030 هەمان بینینەوەدەبێت و هەر پارتی و یەکێتی حوکمداری باشوری کوردستان دەکەن بەخراپیی.
بۆ دەبێت ئەم بیرکردنەوەم هەبێت؟ ئەگەر ڕاپەڕینی ساڵی 1991 هاوڵاتی بیکردایە” ماوەی 29 ساڵ حوکمڕانی خراپی پارتی و یەکێتیان پێ قبوڵ نەدەکراو ڕاپەڕینێکی تریان ئەنجام دەدا، هاتنەوەی ئەم دوو بنەماڵە لە ئێران بەختێکبوو هــات و بۆیان لوا ” ئەویش ڕژێمی بەعس سەرقاڵ بوو بە کوەیتەوەو هێزی باکوری ناردبوو بۆ باشوری ئێراق و هێزی بەرگری لە ناوچەکە لاوازبوو” ئەمانیش هاتنە سەر حازریی، ئەگەر ئەوە نەبوایە بەهەموو تەمەنی خەڵک و حزبی باشور راپەڕینیان بۆ نەدەکرا ئەوەیش ئاشکرایەو لە ئێستادا پێدەزاندرێ، ئەگەر وانیە بۆ ڕاناپەڕن؟ پاش ئەوەی ڕژێمی بەعس زۆرێك لە سەربازەکانی نارد بۆ خواروی ئێراق و کوەیتی داگیرکرد، کوردەکان پەیامیان بۆ یەکتری ناردوو بڕوایان بەخۆیان هێناو بەرەی نیشتیمانی” قسەی لەسەر کرابوو واژوکرا دڵنیاشبوون لەوەی سەرکەوتودەبن و پێویست بەوە ناکات شەڕەکە بە پێشمەرگە بکەن” لە ڕادیۆکانیانەوە بانگەوازیان بڵاوکردەوە” بەمەیش ورەی ئەمن و ئیسغبارات و ئەو هێزە کەمەی هەبوو لە باشوری کوردستان ڕوخابون ورەی خەڵکیان بەرزکردەوەو بەهەراو هووی هاوڵاتی ڕژێمی بەعس شکستی هێناو لە ناوچە کوردیەکان کشایەوە.
گۆڕانکاری بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوییندابێت تەنها کوردە ئەو گۆڕانکاریە دروستدەکات و ناوخۆی هەرێمیش دەکەونەخۆو خۆڕێکخستن بۆ گۆڕانکاری قۆناغی بون بەدەوڵەت، چونکە کاتێك گۆڕانکاری بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدادێت کە پێگەی کورد بەرەو فراوان بون بچێت بە ئازادبونی ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باکوری کوردستان.
هاوڵاتیانی باشوری کوردستان ئارامیی و دان بەخۆداگرتنیان پێوە دیارەو لەچاوەڕوانی ئەوەدان پارتی و یەکێتی خۆیان چاك بکەن، گەرنـا ڕاپەڕین و کودەتایان بەسەردا دەکرێ” کێن ئەوانەی پاڵپشتی ئەم پڕۆژەن لە ڕاپەڕیین و گۆڕانکاری” کە هەوڵـدەدا بە دیالۆک یان ببنە پشتیوانی کردنی هاوڵاتیان لە کودەتاو راپەڕینێکی سەرتاسەریی و بنبڕکردنی دەسەڵاتی تاك ڕەویی بنەماڵەگەرێتی” ئەمەیش داواکاری خەڵکە، بۆ چاککردنی پارتی و یەکێتی لە ڕوی ئاشتیەوە یان فشاری دروستبونی ڕاپەڕین” پارتی کرێکارانی کوردستان لە جاوەڕوانی خەڵکی ناوچەکەدایە بۆ هەر خۆڕێکخستنێك” گەر بەردەوامیشبن و لە قۆناغەکانی بون بەدەوڵەتدا بەشداربن بەهەمان سیستەمی ئێستایان دەبن، لە هەر ساڵ و زەمەنێکدا کوردستان ئازادبێت و سەربەخۆبین پارتی و یەکێتی باجی هەموو ئەو داگیرکاریانەی کردویانە دەبێت بیدەنەوە، بە گەڕانەوەی زەویی و هەموو ئەو داهاتەی بردویانە بۆخۆیان، چونکە ئەوەی ئێستە هەیانە لەداهاتی خاکی هەرێمەو مافی خەڵکە داگیریانکردوە.

ئەگەرەکانی گۆڕان و قۆناگەکانی داهاتوی” گرنگ نیە لەم بابەتەدا قسەی لەسەر بکرێ”