زەبەنگ بەهادین: ئەوەی دوژمنان نەیانبریەوە ئەمان دەیسوتێنن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دەسەڵاتی حوکمرانی کوردوستان ئێستا لە لای سێ حیزبە، وەک پارتی دیموکراتی کوردوستان و یەکێتی نیشتیمانی و بزوتنەوەی گۆران، هەرچی روو بدات لە ناوچەکەدا هیچیان لێی بێبەری نین هەرسێکیان هەمان بەرپرسیارێتی و هەمان ئەرکیان لەسەر شانە، ئەم سێ حیزبە وا نیشان دەدەن کە ناکۆک و نا تەبان. بەڵام لە راستیدا بەو شێوەیە نییە، بەڵکو هەرسێکیان تەباو رێکن، بەڵام بۆ بەرژەوەندەیەکانی خەڵک نا بەڵکو بۆ بەرژەوەندیەکانی خۆیان، هەموو ئەو نارەزایەتی و خۆ نواندنانە تەنها بۆ گەوجاندنی خەڵک و دۆگما کردنی کۆمەڵگایە. بزوتنەوەی گۆران هێندە چۆتە ژێر هەژموونی پارتی دیموکراتی کوردوستان خەریکە رەنگە نیللیەکەی تەواو زەرد دەبێت، یەکێتیش هێندە بەرژەوەندیەکانی تێکەڵە لەگەڵ پارتی، هەموو بنکە سیاسیەکەشی داوای جیا بونەوەی لێبکات لە حکومەت ئەم ناتوانێت جیا بێتەوە. لە سەردەمی تاڵەبانی و بارزانی شتێک بە بەری حوکمرانی مابوو کە بنیات نانێکی تێدا بەدی دەکرا. بەڵام لە ئێستادا بە تەنها بە ماشینەوەی داهاتەوە نەوەستاوە، بەڵکو لە هەموو لایەکەوە موڵک و زەوی زار وتەنانەت شوێنە دێرین و کەلەپورەکانیش کەوتونەتە بەر راماڵینی بەرژەوەندی حیزبەکان، بزوتنەوەی گۆران لە دەرەوەی ئەم هاوکێشانە نییە پارێزگاری سلێمانی لە گۆرانە.
پێدەچێت سیاسەتی نوێی پارتی لێگەرێ بێت تا یەکێتی و گۆران خۆیان بە دەستی خۆیان ناوچەوانی خۆیان رەش دەکەن خۆیان دەچنە بەر نەفرەتی خەڵکی سلێمانی ئەو کات سلێمانیەکان بە چەپڵە پێشوازی لە پارتی دەکەن تا بێت بە هانایانەوە لە تاو وێران بوون بە دەست ئەم حیزبانە، ئەم جۆرە سیاسەتە بە دوور نازانرێت بە تایبەت لە دوای هاتنی کازمی کاردانەوەی خەڵک نیشاندەری ئەوە بوو هەندێک جار کورد ناچارە لە نێوان خراپ و خراپتر خراپەکە هەڵبژێرێت، بۆیە گەر یەکێتی ببێتە خراپترەکە ئەوا خەڵک ناچارە خراپەکە هەڵبژێرێت، سلێمانی چاوی لە نوێبونەوەی یەکێتی بوو بە هیوای رێبازێکی نوێ بە هیوای گەشانەوە و سیاسەتێکی جیا لەوەی پێشوو، بەڵام لە دوای تێپەر بوونی ماوەیەکی زۆر لە پاشە کشە و قۆرخکاری زیاتر هیچی دی نەبینرا، بزوتنەوەی گۆرانیش لە سەر هەمان رێچکەی نەوە تازەکان هەنگاو دەنێت ئەویش پارە و دەسەڵات لە پێناوی مانەوە ، بەڵام ئەو دەرەقەتی ئەم نەهەنگە گەورانە نادات دەبێت بەردەوام لە پاشماوەی ئەوان بخوات.
لە ئێستادا خەڵک هیچی بە دەستەوە نەماوە تا بەرگری پێبکات لە خاک و نیشتیمانەکەی ئەوەی دوژمان نەیان توانی بیبرنەوە ئەمانە کەوتونەتە سوتاندنی ئەوەی دوژمنان نەیانتوانی بیروخێنن ئەمان کەوتونەتە داگیر کردنی، هیچ نەبێت لە سروشت گەرێن با ئەوانیش بە دەردی خەڵکەکەی نەبەن کە هەمویان کرمێ کرد و رزانیان لە ژێر هەژموونی حوکمرا نییەکی پەک کەوتەدا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت