نەبەز جەلال: نەبینین لە بینیندا.!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

گەر بڕۆیتە تاریکیستانییەکی چۆڵەوە، چاو ببڕەیتە قوڵایی و قوڵی ئاسمان و سەرنج بدەی، بەو تاریکی و تنۆکیەدا ڕۆبچیت و کەمێک بمێنیتەوەو بڕوانیتە نێو مانگ و ئەستێرەکان!
تێدەگەی کە ئاسمان زۆر زۆر پڕترە لەو ڕەونەق و ڕۆشناھییە نەبینراوەی کە تۆ بە ڕۆژ لەبەر ڕوناکی خۆر توانای بینینیت نییەو نایانبینی!.
ڕووناکیش بەشێک لە تاوانی شاردنەوەی تاریکی و پەنھانی ھەڵگرتووە، بۆ بینینی ڕووناکییکی ڕاستەقینە پێویستیمان بە تاریکییەکی قوڵتری چاوە بۆ بینین.
زۆرینەی کێشەو ڕاستییە ئاڵۆزکاوەکان لە تاریکی و چەپەکی تەنگانەییدا دەبینرێن و دەدرەوشێنەوە.!
مرۆڤ قەت ناتوانێ لە ڕووناکی و ڕوکەشدا بە ڕوونییەکی سەرپێیی ڕاستییەکان لە دیوە شاراوەو ناچیزەکەی خۆی جیابکاتەوە ھەڵبژێرێ.
دەستی بە قوڵاییە شاراوەکەی تاریکی بگات، وەک سروشت و ڕاستەقینەی ناوەوەی خۆی بناسێ و بە متمانەوە ھەموو شتەکانی ببینێ!.
بەرکەوتەی ئازار و جۆری پەشیمانبونەوەکەش لە ناشوێن و بۆشایی شوێندایە لە تێگەیشتن و بینین گەیشتن بە بڕیاری کوێر.
ھەموو نەبینینێک و شاردنەوەی بینینێک دەبێتە ھۆکار و دەرکەوتەی سەرەتایەکی خراپی باوەڕ کوێری و جەخت بەخشینەوەی خۆش باوەڕیشە بۆ شکستی ھەنگاوەکانی بە نابینایی دەبنە بڕیار، ئەمەش شت گەلێکی خراپ و خراپتر بە دووی خۆیدا دێنێ و، کات و زەمەنیش بە پوچ و بۆشی و بئ ئەنجامی لە دەستکەوتی سەرکەوتنەکانی بینین بۆ ژیان تێدەپەڕن.!
بەجێھێشتنێ خەڵکی کوردستان لەم تاریکستانی نا شوێن و نابینییە بێ ھۆشیارییە ڕامیاری و ژیارییەدا. شکستی گەورەی چەند ساڵەی بەڕێوەبردن و، بەرەو پێشچوون و دروستبونی چێوەیەکە،کە تێیدا خاک ناچێتە شێوەی ووڵاتەوەو خەڵکەکەشی بەم جۆر و ھەنگاوە نابن بە میللەت.
تێپەڕاندن و دەربازبوونی خەڵکی کوردستان لەم سیاسەتی تاریکاندن و چاوبەستەکییە کارگێڕی و سیاسییە بازرگانییەی بۆتە مار و لە قورتمی گەل ئاڵاوەو دەیەوێ ھەموان بخنکێنێ، ئەرک و بەرپرسیارێتی ئەخلاقی دەسەڵاداران و حیزبە سیاسییە بڕیار بەدەستەکانە بۆ بە ھاناوەچوون ئاشتکردنەوەی پێکەوە ژیانی گشتی و ئاسودەیی، کە تا ئێستاش بە ھۆکاری رەوشتی بەرزی نەتەوەیی و دڵسۆزی بۆ خەڵک و بەخشینی قوربانییەکان خاک ڕاگیریکردوون.
کە ئێوە ھەموو ئەم ڕاستییانە ڕەشکەنەوەو بتانەوێ بە مەبەست نەیبینن، ئیتر نەبینین دەچێتە جێگەی بینین، نەبینیتان دەبینن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت