ئەرشیڤی بەڕێز: عەدنان کۆچەر

عه‌دنان كۆچه‌ر: منه‌وه‌رو مزه‌وه‌ر , گوتارى ته‌ژی له‌ناتۆره‌ى مه‌لا مه‌زهه‌ر.

ئه‌و ژینگه‌ سیاسییه‌ى دواى 31ی ئاب پارتى له‌هه‌ولێر‌و زۆنى زه‌رد خوڵقاندویه‌تى، دوباره‌ ئه‌زموونكردنه‌وه‌ى تایپی عه‌ره‌بستانى سعودیه‌یه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵات ده‌خاته‌ چنگى خانه‌واده‌و كۆمه‌ڵگاش راده‌ستى پیاوانى ئاینیی ده‌كات، ئیدی له‌سایه‌ى ئه‌و دابه‌شكارییه‌ مرۆڤ‌و ئازادییه‌كانى له‌نێوان دوانه‌ى ده‌سه‌ڵات‌و ئاین ده‌هاڕدڕێ‌و ده‌ست به‌سه‌ر...

درێژەی بابەت

عه‌دنان كۆچه‌ر: شه‌قوه‌شێنه‌كانى هه‌ولێر.

له‌چه‌ند رۆژى رابردوو له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك، قسه‌ى سه‌فیرێكى به‌ریتانى له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌ى ده‌رهه‌ق به‌ پۆڵێنبه‌دى خوێندن له‌ جیهانى عه‌ره‌بی‌و ئیسلامی بڵاوكرایه‌وه‌، له‌و پۆڵێنبه‌ندییه‌دا، یه‌كه‌مه‌كان ده‌رچوانى كۆلێژه‌كانى پزیشكى‌و ئه‌ندازیارى ده‌بن، تایپی دووه‌م ده‌رچووانى كارگێڕى‌و ئابوورى ده‌بنه‌ به‌رپرسی ئه‌و گروپه‌ى یه‌كه‌م،...

درێژەی بابەت

عه‌دنان كۆچه‌ر: جارێكى تر كاندیدو جارێكى تریش نیگه‌رانى.

له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق نزیك ده‌بینه‌وه‌و به‌پێچه‌وانه‌ى جاره‌كانى دیكه‌ ئاماده‌سازییه‌ ناوخۆییه‌كان له‌ئاستى چاوه‌ڕوانى‌و پێویستییه‌كانى قۆناغه‌كه‌ نین، وه‌ك چۆن دواى پرۆسه‌ى ئازادى قۆناغى نوێی بیناكردنه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى عێراق بوو، تیمى كوردى هه‌موو سه‌نگی سیاسیی ده‌برده‌ به‌غداد، ئێستاش پاش كه‌تنه‌ گه‌وره‌كه‌ی ریفراندۆم‌و...

درێژەی بابەت

عه‌دنان كۆچه‌ر: مه‌مكی‌ بڕاوی‌ شه‌رڤانێك.

له‌كتێبی (دڵڕه‌قی‌و بێده‌نگی) كه‌نعان مه‌كیه‌دا، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ هه‌فته‌ی‌ یه‌كه‌می راپه‌ڕینی‌ به‌هاری‌ 1991 ئه‌وكاته‌ی‌ ئه‌منه‌ سوره‌كه‌ی‌ سلێمانی‌ ده‌كه‌وێته‌ ده‌ست خه‌ڵك، ده‌یان ڤیدیۆی‌ تۆماركراو به‌رده‌ست ده‌كه‌ون، كه‌ دیمه‌نه‌كانی‌ هه‌ڵواسینی‌ ژنانی‌ تێكۆشه‌ر به‌ مه‌مكه‌كانیان له‌ناو زیندان تۆماركراوه‌، هه‌روه‌ك چۆن پێشتر...

درێژەی بابەت

عه‌دنان كۆچه‌ر: سامۆرای عه‌فرین، له‌ئارین مێركانه‌وه‌ بۆ ئاڤێستا خاپور.

ئه‌و چه‌شنه‌ له‌خۆكوژییه‌ى (ئارین مێركان) له‌به‌رامبه‌ر سوپا چه‌قاوه‌سوه‌كه‌ى داعش‌و (ئاڤێستا خاپور) له‌به‌رامبه‌ر له‌شكره‌ دڵڕه‌قه‌كه‌ى توركیا ئه‌نجامیانداـ ده‌چنه‌وه‌ سه‌ر ئه‌و شاڕێیه‌ى كه‌ ئه‌میل دوركایم فه‌یله‌سوف‌و زاناى كۆمه‌ڵناسى فه‌ره‌نسی به‌خۆكوشتن له‌پێناو ئه‌وانى دیكه‌ ناویده‌بات، له‌راستیشدا ئه‌و فۆڕمه‌ له‌خۆكوژییه‌ى كه‌ جه‌نگاوه‌ر بۆ...

درێژەی بابەت

عه‌دنان كۆچه‌ر: قه‌دی زه‌یتونێكى شكاو.

په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ى دۆناڵد ترامپ له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆگان، هه‌روه‌ك لێدوانى وته‌بێژی وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا بۆ كه‌ناڵى ئه‌لجه‌زیره‌ ده‌رباره‌ى ره‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا بۆ دروستكردنى ناوچه‌ى ئارام به‌ قوڵایی (30) كیلۆمه‌تر له‌دیدارى نێوان تێله‌رسن‌و چاوش ئۆغلۆ، هه‌روه‌ها هه‌واڵه‌ به‌په‌له‌كه‌ى ماڵپه‌ڕی (پۆلیتیكا)ی ئه‌مه‌ریكى ده‌رهه‌ق به‌كوژرانى...

درێژەی بابەت

عه‌دنان كۆچه‌ر: نه‌وت‌و خیانه‌ت له‌دیداره‌كه‌ى مه‌سرور بارزانیدا.

چاوه‌ش ئۆغلۆى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند “نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنامه‌كان ڕاستگۆ بووه‌و دژى ریفراندۆم بووه‌”، كه‌چی كاتێك خه‌ڵكى دیكه‌ دژى ئه‌و سه‌ركێشییه‌ ده‌بوون له‌لایه‌ن ماكینه‌ى میدیایی پارتییه‌وه‌ ته‌خوین ده‌كران، كاتێك له‌كۆبوونه‌وه‌ى داخراو بارزانى باوه‌شی به‌ عه‌بادیدا ده‌كردو مه‌سرور...

درێژەی بابەت
mansour-barzani

عه‌دنان كۆچه‌ر: مه‌سجه‌كانى مه‌سرور بارزانى.

دیسانه‌وه‌ خولانه‌وه‌ له‌ناو هه‌مان بازنه‌ى هۆنینه‌وه‌ى تۆمه‌تدا، سه‌رله‌نوێ خۆسه‌رقاڵكردن به‌هه‌مان میتۆدى خوێندنه‌وه‌ى روداوه‌كان‌و سه‌پاندنى “ته‌سه‌ور” وه‌ك فاكت، جارێكى دیكه‌ ئاڵوده‌بوونه‌وه‌ به‌ روئیاى پڕ سه‌ركێشی‌و دڵڕه‌قی له‌هه‌ڵسه‌نگاندنى قۆناغى دواى ریفراندۆم، ئه‌وانه‌ رواڵه‌ته‌ سه‌ره‌كییه‌كانى دیداره‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى بوو له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى (روداو)،...

درێژەی بابەت
PUK-1

عه‌دنان كۆچه‌ر: ئۆمه‌رمه‌دانى یه‌كێتى.

له‌ده‌شتى هه‌ولێر په‌ندێكى باو هه‌یه‌، ده‌ڵێن: گه‌ر خه‌ڵك شێت بێت ده‌یبه‌نه‌ ئۆمه‌رمه‌ندان، ئه‌ى ئه‌گه‌ر ئۆمه‌ندان شێت بێت ده‌یبه‌نه‌ كوێ”، ئه‌م په‌نده‌ رێك گێڕانه‌وه‌یه‌كى دروستى دۆخى ئێمه‌یه‌، له‌ناو ئه‌و دۆخه‌شدا بارى لارى یه‌كێتى سه‌رباری هه‌ڵوێستى راست‌و دروستى ئه‌و په‌نده‌ى به‌سه‌ردا...

درێژەی بابەت

عه‌دنان كۆچه‌ر: له‌كوێ بته‌كه‌ ده‌كه‌وێت‌و كێ ده‌یخات؟

مۆدێل‌و تایپی حوكمڕانى ناڕه‌شید دواجار جگه‌ له‌كه‌وتن هیچ رێگایه‌كى تر له‌به‌رده‌میدا نامێنێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ى بته‌كان ده‌شكێنێ‌و جاڕی زه‌مه‌نێكى نوێ ده‌دات، ده‌بێت ئیبراهیمێكى ساڵح بێت، نه‌ك سیاسیی‌و بازرگانی شكستخواردوو كه‌ تا گه‌رووى له‌چه‌وتییه‌كاندا نغرۆبووه‌ له‌سه‌ر گیرفانى به‌تاڵى خه‌ڵك‌و ناخى پڕ...

درێژەی بابەت
Lahwr-Shex-cangi

عه‌دنان كۆچه‌ر: لێگه‌ڕین لاهور تاڵه‌بانى ئارامى بێنێته‌وه‌.

ئه‌وه‌ى له‌چه‌ند رۆژى رابردودا رویدا، شۆكێكى گه‌وره‌ بوو، چونكه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ى جاره‌كانى دیكه‌ شه‌قامه‌كان فۆڕمى ترى توندوتیژى‌و دڵڕه‌قیان به‌خۆیانه‌وه‌ بینى‌و مۆدێلێكى دیكه‌ى ناڕه‌زایی به‌رجه‌سته‌كرد، ئه‌و تایپه‌ نوێیه‌ى كه‌ ئاوێته‌بوو، به‌نیگه‌رانى له‌ حوكمڕانى شكستخواردووى هه‌رێم‌و ئافاته‌كانى پاش ریفراندۆمه‌كه‌ى بارزانى، گرێدراوى...

درێژەی بابەت

عه‌دنان كۆچه‌ر: بارزانى‌و روخانى پرده‌كان.

به‌هارى عه‌ره‌بی عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵحى خست، هه‌روه‌ك چۆن حوسنى موباره‌ك له‌ میسرو بن عه‌لیش له‌تونس كه‌وتن، به‌ڵام ئه‌و یاده‌وه‌رییه‌ له‌سێ ئه‌زموونى جیاوازدا خۆى به‌رجه‌سته‌كرد، یه‌كه‌میان به‌هۆى كۆڵنه‌دانى له‌پرۆسه‌ى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌ت هه‌فته‌ى پێشوو به‌كوشتن كۆتایی به‌ژیانى هات‌و دووه‌میش وه‌ك بكوژێك...

درێژەی بابەت
Lahwr-Shex-cangi

عه‌دنان كۆچه‌ر: لاهور تاڵه‌بانى له‌مه‌نامه‌ چی ووت.

لاهور تاڵه‌بانى وه‌ك هه‌میشه‌ له‌كۆڕبه‌ندى سیانزه‌هه‌مینى دیالۆگى مه‌نامه‌، كه‌ بۆ روماڵكردنى پرسی تیرۆریزمى ئیسلامی‌و به‌یه‌كدادانه‌ ناوخۆییه‌كانى ناوچه‌كه‌ رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ له‌ به‌حره‌ین به‌سترا، جادوى ئه‌و تاقم‌و گروپ‌و هێزانه‌ى به‌تاڵكرده‌وه‌ كه‌ وه‌ك هه‌میشه‌ له‌به‌رامبه‌ر روداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر خۆیان ده‌كه‌نه‌ پاڵه‌وانى به‌ره‌نگاری‌و...

درێژەی بابەت

عه‌دنان كۆچه‌ر: بارزانى ئه‌مجاره‌ چی ده‌وێت.

سه‌رله‌نوێ ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ى بارزانى، هیچ شۆكێكى به‌دواى خۆیدا نه‌هێنا، چونكه‌ گره‌وكردن له‌سه‌ر گۆڕانى دنیابینى‌ و تێفكرینه‌كانى، خه‌یاڵێكه‌ كه‌س تێیدا براوه‌ نابێت، چونكه‌ ئیدى سروشتى ئه‌و پیاوه‌ له‌پاش ئه‌و شكسته‌ش كه‌ به‌هۆى سه‌ركێشیه‌كانى ریفراندۆمه‌وه‌ روبه‌ڕووى خۆى ‌و هه‌رێمى كرده‌وه‌، نه‌ك گۆڕاوه‌،...

درێژەی بابەت

عه‌دنان كۆچه‌ر: نه‌جمه‌دین كه‌ریم به‌لۆگۆی سه‌وزه‌وه‌.

دواجار (یوسان بۆڵت)ى كه‌ركوك ده‌ركه‌وته‌وه‌، ئه‌و كه‌ له‌راكردن‌و جێهێشتنی خه‌ڵك‌و خاكه‌كه‌ى زۆر تیژڕه‌و كه‌ركوكى جێهێشت، ئێستا له‌سه‌ر شاشه‌ى ته‌له‌فزیۆنێكه‌وه‌ ده‌یهه‌وێت وه‌ك پاڵه‌وانى راسته‌قینه‌و دوا شۆڕه‌سوارى نه‌ته‌وه‌یی خۆى نمایش بكات، به‌ڵام له‌جێی ئه‌وه‌ى وه‌ك شكستخواردویه‌ك داوا بكات لێبوردنی میللی بیگرێته‌وه‌،...

درێژەی بابەت

عه‌دنان كۆچه‌ر: به‌رگرتن له‌ ئاشوب له‌پێناو كوردو كه‌ركوك.

ئه‌وده‌مه‌ى هێشتا یه‌كێتى‌و خه‌ڵك له‌شیندایه‌، بۆ داپۆشینى نشوستى ریفراندۆم‌و پاراستنى بیره‌ نه‌وته‌كان‌و دواخستنى هه‌ڵبژاردن‌و هێشتنه‌وه‌و درێژكردنه‌وه‌ى واده‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم، به‌ ئه‌جێندایه‌كى گوماناوى، چه‌ند رۆژێكه‌ خواستێك هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ركوك له‌ جه‌نگێكى خوێناوییه‌وه‌ بگلێت، بۆ ئه‌وه‌ش میدیاكانى پارتى له‌شه‌وى رابردوه‌وه‌...

درێژەی بابەت

عه‌دنان كۆچه‌ر: داش عێراق‌و پاشگه‌زبوونه‌وه‌ى پیره‌كان.

بارزانى دواجار شكستهێنانى ریفراندۆمى وه‌رگۆڕێ بۆ سه‌ركه‌وتن‌و ده‌ستكه‌وتێكى كه‌سیی، پاش ئه‌وه‌ى توانى كۆمیته‌ى باڵاى ریفراندۆم وه‌ك پۆشاكێك به‌ به‌ری خۆیدا بكاته‌ ئه‌نجومه‌نێكى سیاسیی‌و خۆشی له‌سه‌ر كورسیه‌كه‌ى ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌وه‌ به‌ناوى كورده‌وه‌ له‌رێی شه‌رعیه‌تى نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ ببێته‌وه‌ ردێن سپی، به‌وه‌ش هه‌م ده‌توانێ...

درێژەی بابەت

عه‌دنان كۆچه‌ر: خه‌و بینین به‌گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ 24/9 .

شاگه‌شكه‌بوون به‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى ئه‌یاد عه‌للاوى‌و ره‌تكردنه‌وه‌ى پرۆژه‌و ئه‌لته‌رناتیڤه‌كه‌ى مه‌ككۆرگ ئه‌وج‌و ترۆپكى كه‌م ئه‌زموونى ئه‌و بژاره‌ سیاسییه‌ پاوانخوازه‌یه‌ كه‌ به‌ناوى كوردایه‌تییه‌وه‌ كه‌وتوونه‌ وێزه‌ى كۆمه‌ڵگاوه‌، ئاخر هه‌مووان ده‌زانن عه‌لاوى له‌ نه‌خشی سیاسی عێراقدا هێنده‌ كاره‌كته‌رێكى به‌هێز نییه‌و ماككۆرگیش وه‌ك له‌ یاده‌وه‌رى...

درێژەی بابەت

عه‌دنان كۆچه‌ر: سێوه‌ دوو كه‌رته‌كه‌.

بارزانى دواجار سێوه‌كه‌ى دووكه‌رتكرد، به‌ڵام پێده‌چێت هه‌ر خۆشی له‌ به‌یه‌كه‌وه‌ لكاندنه‌وه‌ى ببێته‌وه‌ ئه‌ندازیارو به‌هۆى لێكه‌وته‌كانى ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش ئه‌وه‌ى به‌ چه‌قۆكه‌ ده‌ستى ده‌بڕێت، هاوڵاتییه‌ ئاساییه‌كانى هه‌رێم بن، چونكه‌ په‌رچه‌كرداره‌كانى دواى سێو بڕینه‌كه‌ پێناچێت هێنده‌ به‌ ئاسانیی له‌ توڕه‌یی‌و دڕدۆنگى خاڵی...

درێژەی بابەت

عه‌دنان كۆچه‌ر: ستۆپنامه‌یه‌ك بۆ بارزانى.

سه‌ردان‌و دیدار له‌گه‌ڵ ماككۆرگ‌و نوێنه‌رانى دیكه‌ى به‌ریتانیا‌و فه‌ره‌نسا، فشارى ئێران‌و ده‌وڵه‌تانى دیكه‌ى ناوچه‌كه‌، په‌یامه‌كه‌ى چاوش ئۆغلۆو پاشانیش هه‌ڕه‌شه‌كانى ئیمڕۆى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا، رێكاره‌ یاساییه‌كانى حكومه‌ت‌و په‌رله‌مانى عێراق ده‌رهه‌ق به‌ هه‌رێم، نیگه‌رانییه‌كانى مه‌ڵبه‌ندى كه‌ركوكى یه‌كێتى‌و زۆر چه‌شنى فشارى دیكه‌، هێشتا...

درێژەی بابەت

عه‌دنان كۆچه‌ر: ڕزگاربوون له‌میحنه‌ت، به‌ته‌نها ده‌رگای په‌رله‌مان گرنگ نییه‌.

هه‌ڵگرتنى گه‌مارۆ له‌سه‌ر په‌رله‌مان‌و كۆتایهێنان به‌ شوێنه‌واره‌كانى كوده‌تاكه‌ى پارتى له‌ماوه‌ى رابردوودا خواستى هه‌مووان بووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئێستا ده‌یهه‌وێت جارێكى دیكه‌ ئه‌و ده‌رگایه‌ بكاته‌وه‌، شایسته‌ى خۆگیڤكردنه‌وه‌و نمایش نییه‌ تا وا نیشانى بدات سه‌روه‌ریی‌و جوامێرى نواندووه‌، چونكه‌ له‌ راستیدا ئه‌وه‌ى ئێستا...

درێژەی بابەت

عه‌دنان كۆچه‌ر: كه‌ركوك‌ و گوتارى بارگاویی به‌توڕه‌یی.

دوا په‌یامى توڕه‌یی ئه‌مه‌ریكا كه‌ دوێنێ له‌رێگه‌ى باڵیۆزه‌وه‌ گه‌یه‌نراوه‌ته‌ به‌رپرسانى كوردو ده‌نگۆى ئاماده‌بوونى وه‌فدێكى باڵاى ئێرانى‌و دیداریان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێم‌و هاتنى ئه‌میندارى كۆمكارى عه‌ره‌بی‌و ئه‌گه‌رى سه‌ردانى (مایكڵ فالۆن)ی وه‌زیرى به‌رگری شانشینى به‌ریتانیاش، كه‌ (لاهور تاڵه‌بانى) له‌دیداره‌كه‌ى له‌گه‌ڵ رادیۆى BBC...

درێژەی بابەت

عه‌دنان كۆچه‌ر: واجیهه‌كانى ریفراندۆم بگۆڕن.

ریفراندۆم وه‌ك میكانیزمى گه‌یشتن به‌ مافی چاره‌نوس‌و پاشانیش راگه‌یاندنى ده‌وڵه‌ت، له‌وه‌ تێپه‌ڕیووه‌ خه‌ون بێت، به‌ڵكو خواستی كۆى خه‌ڵك‌و دروشمى ناوه‌ندی زۆرێك له‌هێزه‌ سیاسییه‌كانیشه‌، به‌ڵام كاتێك ئه‌و پرۆسه‌یه‌ وه‌ك گوشارێك بۆ به‌ده‌ستهێنانى خواستى حزبیی زیاتر به‌كاردێ‌و ده‌خرێته‌ خزمه‌ت ئه‌جێنداى تاكه‌كه‌سییه‌وه‌،...

درێژەی بابەت

عه‌دنان كۆچه‌ر: په‌رژینى نه‌ته‌وه‌و بنیادنانى مرۆڤ.

ده‌وترێت ئه‌وكاته‌ى چینییه‌ كۆنه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى له‌ ئارامیدا بژین، شوراى مه‌زنى چینیان دروستكرد. چونكه‌ پێیانوابوو ئیدى كه‌س ناتوانێ به‌سه‌ر دیواره‌ به‌رزه‌كانیدا سه‌ربكه‌وێت، به‌ڵام له‌سه‌د ساڵى یه‌كه‌مى پاش دروستكردنى شوراكه‌ ئه‌و وڵاته‌ سێ جار روبه‌ڕووى داگیركاریی بۆوه‌، بێ هیچ یه‌ك...

درێژەی بابەت

عه‌دنان كۆچه‌ر: شاربه‌ده‌ركردنى سیاسیی.

تا ئه‌وده‌مه‌ى گۆچانی پڕ حیكمه‌تى مام بۆ ڕاستكردنه‌وه‌مان جه‌سته‌مانى سورده‌كرده‌وه‌، هه‌موومان به‌هۆى دادپه‌وه‌ریی سزاكانیه‌وه‌ شاگه‌شگه‌ له‌به‌رده‌م توڕه‌یی‌و نیگه‌رانییه‌كانى ده‌وه‌ستاین، چونكه‌ ده‌مانزانى ئه‌وه‌ى گه‌وره‌مان ده‌یهه‌وێت شاربه‌ده‌ركردنى ئێمه‌ نییه‌ له‌ناو جوگرافیاى یه‌كێتى، به‌ڵكو راستكردنه‌وه‌و به‌خۆداچوونه‌وه‌و سه‌رله‌نوێ تێفكرینه‌وه‌یه‌ له‌شته‌كان، كه‌چی ئێستا چونكه‌...

درێژەی بابەت


خۆشحاڵین بە هاوڕێیەتیتان

https://www.facebook.com/%D8%AF%D9%88%D8%A7%D9%86%DB%8C%DA%AF%D8%A7-2071791823072018/?modal=admin_todo_tour

کاریـکاتێــــــــــــــــر

http://www.wtarikurd.info/%da%a9%d8%a7%d8%b1%db%8e%da%a9%d8%a7%d8%aa%db%8e%d8%b1/

ئەرشیڤی نوسەران