Barzani

ڕاستینەی ئەو وێنە مێژووییە بزانن !!

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەوەی دەیبینن وێنەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانە ، کە لە ساڵی ١٩٩٣ لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان لەگەڵ عەبدولقادر ئایگان لەکاتی ڕێکەوتنێکی نهێنی گرتویەتی .

عەبدولقادر ئایگان دەناسن ؟!

ئایگان ، بەڕەگەز کوردە ، بەڵام کوردێکی خوێنمژ ، ڕۆڵی سەرەکی هەبووە لە کوشتنی سەدان کوردی باکوور لە هاوڵاتی مەدەنی و خەباتکار و نوسەر و ڕۆژنامەنووسی کورد ، عەبدولقادر ئایگان ئەندامی کارای ژیتەم بووە ، کە بەشێوەیەکی نادیار کوردانیان کۆمەڵکوژ دەکرد ، ئەو عەبدولقادر ئایگانە خۆی دانیناوە بە کردەوەکانی لە دژی گەلی کورد و پەکەکە و ئێستا لە ئەوروپا دەژیت و هەڵاتووە ، لە ساڵی ١٩٩٣ مەسعود بارزانی بۆ ڕێکەوتنێکی نهێنی لەگەڵ (براکەی) سەردانی ئامەدی کرد و بەنهێنی ڕێکەوتنێکی لەگەڵ عەبدولقادر و دارودەستەکەی کرد، ئەزانن ڕێکەوتنەکە بۆ چی بوو؟!

بۆ لێدان و شەڕکردنی هاوبەش لەگەڵ پەکەکە و کوشتنی تێکۆشەرانی ئەو بەشەی کوردستان ، هەرخۆی ئایگان دانی بە پەیوەندی و کارەهاوبەشەکانی ناوە لەگەڵ بارزانی .

عەبدولکەریم ئایگان بکوژی ڕوناکبیر و نوسەری گەورەی کورد موسا عەنتەر ” ئاپێ موسا “یە ، کە بەدەستی خۆی کووشتویەتی .

لە ڕۆژانی ئایندە پاش ٢٠ ساڵ تێپەڕبوون بەسەر سەردانەکەیدا ، بارزانی سەردانی ئامەد دەکاتەوە ، سەردانی ئەمجارەشی بۆلای ئەردۆغانە .. هێشتا دیار نییە ئەم جارەیان کاک مەسعودی برای کاک عەبدولقادر بۆ ئەو سەردانە چی بەدەستەوەیە و بەنیازی چییە  ؟ .

سەرچاوەی ئەم باسە / فەیسبوکی Şaswar Mame

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت