ئاریان ڕەشید: بۆچی بزووتنەوەی گۆڕان گرنگە؟

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پێناسەکردنی بزووتنەوەی گۆڕان وەکو پارتێکی سیاسی دەمانخاتە بەردەم ئەو پرسیارە گرنگەی کە پارتی سیاسی چی ئەرک و مەهامێک لە کۆمەڵگەدا لە ئەستۆ دەگرێت؟ یاخود ئەگەر بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی خۆشگوزەران بکەینە بنەماو دابینکردنی دادپەروەری سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی وەکو ئەرکێکی سەرەکی و لە پێشینەی هەر پارتێکی سیاسی لە قەڵەم بدەین، ئەوا خۆمان لەبەردەم ئەو پرسیارەدا دەبینینەوە کە بۆچی پارتە سیاسیەکانی کوردستان نەیانتوانیوە لە بە ئەنجام گەیاندنی ئەو ئەرکە بنەڕەتیە سەرکەوتوو بن؟ لێرەشەوە گفتوگۆکردن دەربارەی سروشتی پارتی سیاسی لە کۆمەڵگەکانی ڕۆژهەڵات و ئەو ئامانجەی لە پێناویدا دامەزراون و ئەو ژینگەو کەش و هەوایەی تیایدا گەشەیان کردوەو ئەو ئەرکە گرنگ و جەوهەریانەی پێویستە ئەنجامی بدەن و جیاوازیان لەگەڵ پارتە سیاسیەکانی ڕۆژئاوا، دەبێتە ئەرکێکی سەرەکی هەر توێژەرێکی سیاسی و لە ڕێیەوە دەکرێت دەستنیشانی ئەو خاڵە جەوهەری و بنەڕەتیانە بکرێت کە کۆی کایەتی سیاسی کۆمەڵگەکانی ڕۆژهەڵات پێناسە دەکات، هەروەها لە سروشتی ئەو گیروگرفت و کێشمەکێشە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری و فەرهەنگیانە بکۆڵرێتەوە کە جەوهەری ڕاستەقینەی ئەم کۆمەڵگەیانە پێکدێنن. لێرەشەوە قسەکردن لەسەر پارتە سیاسیەکانی کوردستان و زەمینەو دۆخی سەرهەڵدان و گەشەکردنیان و ئەو ژینگەیەی کاریان تێداکردوەو ئەو ئامانجانەی لە پێناویدا دامەزراون، پێویستی بە توێژینەوەی ئەکادیمی و بەکارهێنانی بنەمای زانستی و پشتبەستن بە زانستەکانی سۆسۆلۆژیاو سایکۆلۆژیاو ئەنسرۆپۆلۆژیاو… تاد، تاوەکو بتوانرێت بابەتیانە و زانستیانە تاوتوێی مەسەلەکان بکرێت و، خۆ لە سۆز و دەربڕینی سۆزداریانەو لایەندارانە بەدوربگیرێت. تەنیا بەم شێوازەش لەتوانادا دەبێت دەرئەنجامی ڕاست و دروست و بابەتی بەدەست بهێنرێت. هەر لەم دیدگایەشەوە دەکرێت لە بزووتنەوەی گۆڕان وەکو پارتێکی سیاسی نوێ – کە لە کەش و هەواو زەمینەیەکی جیاوازدا سەریهەڵداو گەشەی کرد- بکۆڵرێتەوەو بخرێتە نێو چوارچێوەی هەڵسەنگاندنێکی بابەتی و زانستی و بەدیدێکی ڕەخنەییەوە لێکدانەوەی بۆ بکرێت.

 

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر بۆچی بزووتنەوەی گۆڕان گرنگە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت