ئازاد حەمدی: دەروێش باڵە خانەو خانمی وەسمان پاشا.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەسەردانێکما بۆلای ( عیسمەتی حاجی محەمەدی نانەوا) براژنە گەورەم. بۆی گێڕامەوە کە خانم دەبێتە دەسەڵاتدار لەهەڵەبجە. پێی دەڵێن: دارتاشێکی دەست رەنگین هاتووە لەبەردەم ماڵەکەیدا لە پیر محمەد، تاکە کورسی دروست دەکات. ناوی (مەحمود ئەمینە ). خانم ئەنێرێت بەدووایدا، پێیدەڵێت: کە تاقمێک لەوتاک کورسیانەی بۆ درستبکات، کە پاڵپشتیان نیە لەگەڵ جەند تەپڵەکێک کە لە تارمەکانی کۆشکەکەیدا دایبنێت.
پاش ئەنجامدانی کارەکەی وەستا مەحمود. شەش کورسی و تەپڵەک دەباتەوە بۆ خانم. کەزۆر بە جوانی و باشی دروستی کردبوون. بەڕادەیەک خانم بەدڵی دەبێت، هەشت دیناری ئەو کاتەی ئەداتێ. ئەمەندە ئەو پارەیە زۆر دەبێت. وەستا ئەمین خانووەکەی تێکئەدات و دەیکاتە باڵەخانەیەک. ئەوخانووە بەتەنیشت ماڵی حەمەی مەحمود ئەفەندی نزیک پیر محەمەد دەبێت بەرامبەر گومرگی ئەو کاتە.
دەنگی دروستکردنی باڵەخانەکە دەگەیەننەوە خانم و پێی دەڵێن: چۆن دەبێت مەحمود ئەمین، باڵەخانە هەڵسێنێت شانبەشانی ئەوەی بەڕێزتان، و بۆتە دەنگوباسی شارەکە.
خانم دەنێرێتەوە بەدوای وەستا و بە تووڕەییەوە، کەچۆن هەستاوە بەو کارە؟. لە وەڵامدا وەستا دەڵێت: شارێک شاری خانمبێت شایان هەموو شتێکی جوان و ڕازاوەیە.
باڵەخانەکەی منیش کە لەسایەی بەڕێزتانەوە لەسەرەتای شارەوەیەو شتێکی جوانبێت باشترە. ئیتر خانم سارد دەبێتەوە و پێیدەڵێت: بڕۆ (قەیناکە دەروێش باڵەخانە ) بەو شێوەیە نازناوی دەروێش باڵەخانەی لێدەنرێت.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت