ئازاد حەمدی: ڕزگار بوون لە کاریی تووند تیژیی.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەم سەردەمەدا، کۆمەڵگا، بە ڕۆژهەڵا ت و ڕۆژئاوا یەوە. دووچاریی بیروکردەوەی دوواکەوتوووی و تووندڕەوی بووەتەوە. بۆ تێپەڕاندن و قوتاربوون لێی، گەلێ هەنگاو و ڕێوشوێن گیراونەتەبەر. بەڵام هیچیان چارەسەر و کاریگەر نەبوون. ئەمانە جۆرەها ڕێگا ی تووندڕەوی و ترس و دڵەڕاوکێی جۆراوجۆریان پەیڕەو کردووە. لەژێر زۆر ناو و ناو نیشاندا: وەکو بە ئاگابوونەوەی ئیسلامی ( الصحوە الاسلامی) وە برایانی ئیسلامی (ئیخوان المسلمین ) و ئەحزابی چاکسازی و دادپەروەری و، زۆر لەناویی تریی تازە. کە زۆریان لەژێر ناویی تاس و لووسی دڵگیرانەدا هاتوون. بەڵام بنەماکانیان لەسەر هزری هەڵخەڵەتاندن، ترساندن، تووندڕەوی داپلۆسێنەرانە، چەواشەکردن، خۆکوژی، چەشنەها وادە و ڕاسپاردە، سەرچاوەیان هەڵگرتووە. لەژێر ناونیشانی( حزب اللە، دادو گەشەپێدان و. حشد . سەرکەوتووانی ئەڵڵا و حو‌‌‌سی و دەیان حزب و کۆمەڵەو ڕێکخراوی تر……)
ئەمانە هەروا بە ئاسانی و ئاسایی چۆنیەتی بەرانگار بوونەوەو رزگاربوون لێیان نابێت و ناکرێ، بەتایبەیتی لە ڕێگەی تۆڕەکانی ئینتەرنێت ( فەیس بوک و توێتەر ،،،،). چوونکە دەرکەوتووە ئەوان زیاتر سوودمەندترن لە بەکار هێنانیدا. بەتایبەتی لە بوواریی بڵاوکردنەوەی پروپاگاندەکانیان و پەیوەندیی و نەخشە رێگاکانیان و……. هەروەکو چۆن رێکخراوەکانی قاعیدەو بنلادن سوودمەند بوون لێی زۆر بەچڕیی بەکاریان دەهێنن.
بیناکردنی کۆمەڵگا لەسەر بنەماکانی چاکسازی کۆمەڵایەتی، لە بنەڕەتەوە. ڕۆشنبیر کردنیان بە هزریی پێشکەوتنخوازانە. ماوە نەدان بە بواریی تەشەنە نەکردنی بیرو بۆچوونەکانیان لە ناو ماڵ و کۆمەڵگادا ببێتە ئەرکی سەرشان، هەرچۆن ئەوان لەناو کۆمەڵگای ئەمڕۆماندا گرتووانەتە بەر. لە هەموو بوارێکدا فرسەت ئەهێنن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت