ئەبوبەکر جاف : تەنیابوونەوەی پارتی .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

قسەیەكی جیاواز 
سەبارەت بە پرۆژەی كاری هاوبەش و ئەگەری یەكگرتنەوەی یەكێتی و گۆڕان .
یەكگرتنی دوو هێز یان چەند هێزێكی سیاسی لە بەرانبەر هێزو بەرەیەكدا، زۆر واریدەو لە تەواوی دونیادا ڕودەدات . چ جای ئەوەی پرۆژەی كاری هاوبەش و یەكگرتنەوەی ( دوو هێزی وەك گۆڕان و یەكێتی ) كە لە یەك ڕەحمدا لە دایكبوون و چاوەروانكراوەو ئێستا نا لە ئایندەیەكی دوریشدا بێت . لە ڕوی فەلسەفەو فكری سیاسییەوە لاریمان لەوە نییە كە ئەم پرۆژەی هاوكاری و پێكەوە بوون و دواتریش یەكگرتنە بەر مەبنای ( بەرەگرتن لە پارتی دروستبووە ) هیچ پرۆژەو گوتارێكی فكریی لە پشتەوە نییەو تەنیا بابەت بوونی نەیارێكی سیاسی هاوبەشە . ئەمە ڕاستەو لە ئاستی كڵۆڵی پرۆژەی گەورەو ستراكتوریدایە . بەڵام ، دەبێت پارتی تێبگات : لە دونیای سیاسەت و سیاسەتكردن و ناو فەزای گشتی سیاسی نەك شتی وا ڕودەدات ، بەڵكو ناچاری و پێویستی ناو فەزای سیاسی و ململانێ و گەمەكانێتی . ئەوەی جێگەی بەزەیی و مایەی غەمخواردنە : پارتی ئەم پرسە بكاتە جێگەی گلەیی و گازندە لەوەی یارو هاوپەیمانێكی ستراتیژی چێهێشت و تەنیای كردەوە .
دەبێت دەسبەرداری تێۆری پیلانگێڕی ببێت و چۆرێكی دیكە بیبینێت و بینای سیاسەتكردنی لە سەر هەڵچنێت . ئەم پرۆژەی پێكەوە كاركردنەی گۆڕان و یەكێتی تازە نییە جیابوونەوەی نەوشیروان و بزوتنەوەی گۆڕانیش بۆ ئەم مەبەست و ئامانجە بوو ، واتە ستراتیژی جیابوونەوەكە بۆ گەڕانەوە بوو بە شێوازێكی دیكەو بۆ گۆڕانیش چووە سەر . نەیاری سیاسی و بیناكردن و بونیادنانی پرۆژەی سیاسی لە سەر دەرككردن و پەیبردن بە كەموكورتییەكانی هیزی بەیار ئاساییەو دونیای سیاسی ئەمڕۆو پراگماتیكی فەزای سیاسی هەروایە .
ئەوەی ئاسایی نییە بۆ هێزێكی وەك پارتی، ئەوەی كە هیچ دەرئەنجامێكی نابێت ، ئەوەیە تۆ لە بری پێداچوونەوەو چاو خشاندنەوە بە سەیاسەت و گوتاری سیاسی خۆتدا ، هێرشێك لە ئاستێكدا سەر ڕێگا بخەیت كە ئەزموونكراوەو جەریمەتە دووبارەو چەند بارەی بكەیتەوە . جنێودان و كردنەوەی پەیج و ئەكاونت بە مەبەستی هێرشی شەخسی و جنێودان و فۆكس خستنە سەر كەسێك و وێناكردن و نیشاندانی وەك دوژمن و نەیاری سەرسەخت ، خستنە گەڕی ماكینەی گەورە بۆ بچوككردنەوەی پرسەكە وەك ئەوەی مەسەلەیەكی شەخسی بێت ، قڕانێك ناهێنێت. پارتی هێزێكە دەتوانێت لە بری گرەوكردن لە سەر تیۆری پیلانگێڕی ، گوتاری دیكە ئەزموون بكات . دەتوانێت بە دوای جۆری دیكە لە هاوپەیمانێتیدا بگەڕێت .
پارتی دەبێت و ناچارە لە هەناوی خۆیدا بۆ كەلێن و درز بگەڕێت ، هەناوی پارتی داغان بووە، هەناوی پارتی توشی سەرەتان بووە ، شەڕەكە لە ناو ماڵی خۆیدایە . چاوخشاندنەوەو پێداچوونەوە نە سەر چەندین پرسی حزبیبوون و پارتایەتیكردن ” ناعەدالەتی ، پەیڕەوكردنی شێوازو میكانیزمی كلاسیكی و هیراركییانەی حزبایەتیكردن ، چارەسەركردنی تۆڕی مافیاییانەی چەتەو شەوكوت و بزنسی ناشەرعی ، بە جددی وەستان لەسەر پرۆژەیەك جیاوازی پارتایەتیكردن لە سلێمانی و گەرمیان .
چڕكردنەوەو وەستانی یەكەم و كۆتایی لە سەر ( نەیارێكی سیاسی و بە تایبەتر بە شەخسیكردن ) پرسگەلێك ، هەم پەراوێزخستن و ئیهمالكردن و لە بیركردنی كێشەو پرسە ناوخۆییەكانە ، هەمیش لە بیركردنی پرۆژەو خەونی سیاسییانەی ستراتیژییە ، چاوپۆشینیشە لەو ناعەدالەتییەی لە هەناوی ۆارتیدا وەك مۆرەو خەریكە جەستەی بە تەواوی فشۆڵ دەكات .

کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوەو ، ئەم بابەتە ئاشنا بکە بە هاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت