Barzani-u-Ardogan

ئەبوبەکر جاف : سەدەی كورد .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

سەردانەكەی سەرۆكی هەرێم و فۆرمی نوێی پەیوەندی كورد – ناكورد

سەدەیەك بۆ كورد بۆ كوردبون . بۆ فۆرمی جیاوازی دەركەوتن و خۆ مانێڤێستكردنی كورد ,  زۆرمان نەوتووە , ئەوەی ئێستاكە كورد لە ڕێگەیەوە شوناس و ناسنامەیك وەردەگرێت , هیچ نییە جگە لە فۆرمە ناسیونالیستیەكەی بونێكی سیاسی .. ئیتر ناتوانین باس لە كۆتایی و ئاوابونی نەتەوەو نەتەوەخوازی و بە نەتەوەکردن ببینەوە . قسەو باس و تیۆریزەكردن سەبارەت بە ئاوابونی نەتەوە ناسیۆنالیزم , تەنیا گریمانەكراوێكی وەرگیراوە لە عەینەو ئیكسامپێڵێكی ناو وەرەقە , واتە لە ئاستی تیۆریدا وەستانەوە , ئەم وەستانەش بێ ئیشكال و پرۆبلیماتیك نییە , چون بەهەمان ئەندازەو بگرە زیاتریش تیۆریزەكردن و چەمكاندن هەیە بۆ ناسیۆن و ناسیۆنالیزمی نوێ ،  یافۆرمی تازەی ناسیۆنالیزم ناسیۆنالیزاسیۆن . دواتر ئێمە لە ڕۆژئاواش كاتێك دەوڵەتی هاوڵاتی ئەبینین , هەرگیز لە دەرەوەی هاوڵاتییەكەی بە ناسیۆنالكراو نییە , لە فەرەنسادا , نا فەرەنسییەك بە فەرەنسی كراوەو , هەمو ڕۆژێك , بگرە لە پرۆسەیكی مێژویی – زمانەوانی بێ دابڕاو هەمیشەیی شاراوەو نەشاراوە , سیستەمی و ناسیستەمی ئید‌ولۆژیی نائیدۆلۆژی لە ناو پرۆسەیەكدایت بە ناوی (بە فەرەنسی) بون . لە ئەڵمانیاش ئەمە هەر راِستە , زۆرجار گروپی ئەنتی ناسیۆنالیزمێكی دەردەكەوێت بۆ ئەوەی بە كۆمەڵێك هێلی هەڵهاتن لە پرۆسەی بە ڕۆژاوایی بونێكدا ڕادەكەن , ئەم ئەكتانە تەنیا پرسەی هەڵهاتن نین , بەلكو لەم پرۆسەی هەڵهاتنە , لە میانەی ئەم پرۆسەیەدا, هاوتەریب بەم هەڵهاتنە پرۆسەی شوناسوەرگرتن و فۆرمەلەبونی چەندین جۆری تری شوناس و ناسنامە وەرگرتن بونی هەیە . بەڵام لە كۆتاییدا بارەكە بە قازانجی ئەو لایەنە دەكەوێتەوە كە زیاتر سیسیتەمییە ,  زیاترو زیاتر توندوتیژییەكی نەرم و نیان پەیڕەو دەكات لە جیاتی هەڵگەڕانەوەو بەرەنگاری و بەرگری لە خۆكردنێكی توند و زبر .

هاوڵاتییەكی گەردونی , ئینتیماكردن بۆ گەردون و بۆ زەمین و بون , نیشتەجێبون لەهەرشوێنێك كە خۆت بتەوێت , گوزارشتكردنی تەواوی لە خۆت و ئەداكردنی ئیندیڤیدواڵی و گروپی و ناسنامەیی یا درۆیەكی گەورەیە , یا كۆمەڵێك دروشمی ئیدۆلۆژی و فۆرمی تری خۆسەپاندن و هەژمونكردنە .. ئەموێت بڵێم باس و خواس لە سەر پۆستی نەتەوە , و پۆست شوناس , پۆست دەوڵەتی تەنیا گەمە و ڕێسای زمانەوانی و ئیدۆلۆژین بۆ بە ( خۆم ) و بە ئێمەكردنی ئەوی تر.

ئەوەی ئێستاكە دەبینین , فۆرمی دەركەوتن و خۆ ئەداكردنی جیاوازی كوردە ( بە داخەوە هێشتا تەنیا لە ئاستێكی كولتوریدایە ) , بەڵام ئەمەش بڕێكی زۆر دەلالەتە لە پێداگیری و جەختكردنەوە لە كوردبون ( هیچ نەبێت لە ئاستێكی سیاسیدا ) .  زۆرمان نەوتووە ئەگەر ئەم جەختكردنەوەو خۆ ئەداكردنەی كورد بون بڕێكی زۆر و بە ئەندازەیەكی زۆر ئەزمون و دیفاكتۆی باشوری كوردستان خۆراكپێدەرو وزە بەخشین بێت بۆ باكورو ڕۆژئاواو ڕۆژهەڵاتیش … ئەو ئەرزش و بەهەند وەرگرتنەی باشور لە لایەن (نا- كوردەكانەوە) , هەر فۆرمێكی پەیوەندی ( ئابوری , بازرگانی , سیاسیانەی ) هەبێت , هیچ لەو حەقیقەتە ناگۆڕێت ( كوردبون ) ئەو پردەیە كە ئەم پەیوەندیانەی لە سەربەندە . ( ئەزمونی باشوری كوردبون لە فۆرم و بونێكی ئەنترۆپۆلۆژیی و كولتورییەوە تێپەڕێنراوە بۆ بوون و فۆرمێكی ئیرادەیی و سیاسیانەی شوناس لە خۆگرتوو )

كۆمەڵێك ئاماژەی شوێن و كات لە سەردانەكی سەرۆكی هەرێمدا ,  دەلالەتی ناسیۆنالیستانەو ( بە كورد) وەرگرتنی لایەنی بەرانبەرە لە لایەن ناكوردەكانەوە . ئامەد , جلی كوردی , زمانی كوردی , گۆرانییەكان . قسەوباس لە كورد و كێشەو پرسەكانی , ئەو موفرەدانەی لە گوتارەكاندا بەكار دەهات … ( كۆی ئەمانەو شتی تریش جگە لە ماناو هێما و ئاماژەكانی ناو گوتارێكی تاسیۆنالیستانە چی تری تێدایە , ئەوە كێشە نییە كە ئەردۆگان و ئەردۆگانیزم چەندێك كاریان بەم پەیوەندی و پرۆسەیە , بەم سەردانانە .. گرنگتر لە هەموی ئەوەیە منی كورد , دەتوانم چەندێك پرۆسەكەو ڕێرەوی پرۆسەكەو گەمەی پرۆسەكەو یاساو ڕێسكانی پرۆسەكە بە قازانجی كوردبون و ئەداكردن و فۆرمەلەكردنی فۆرمێكی ( وجودی , سیاسی  , شوناسی و تەنانەت ژیاری ) كوردبونی خۆمدا بەكاردێنم و بەرهەمی دێنم , بەرهەمی دێنمەوە .

ئەوەی دەمەوێت بیڵێم , ناسیۆنالیزم و ناسیۆنالێتی كۆتاییی نەهاتووە , ئاوانەبووە , بەڵكو تەنهاو تەنها فۆرمی دەركەوتن و مانێڤستبونەكەی گۆڕاەوەو میكانیزم و خۆ ئەداكردنی ( بونێكی ناسیۆنالیستانە ) دەركەوتەی هێمایی و ئاماژەیی و ماتریالی تری پێە و خۆی مانێڤست ئەكاتەوە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت