ئەبو بەکر چاف : روناکبیران و دەسەڵات .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

Les intellectulels et le pouvoir

گفتو گۆی ، ژیل دولوز ، میشێل فوکۆ
لە فەرەنسییەوە : بە کوردیکردن و پەراوێزدانان ، ئەبوبەکر حەسەن
میشێل فوکۆ : ماوییەک پێی ووتم:”سارتەر ، من باش لەو تێدەگەم بۆچی لەگەل ئێمەدایە ، بۆچی سیاسەت دەکات ، وە بە چی ئاراستە و مانایایەک سیاسەت دەکات ،( تۆ ) بە ئاڵۆزیی و لێڵییەوە کەمێک لێت تێدەگەم ، تۆ هەمیشە گرفت و کێشەی ( زیندان و بەندکردن ،lenfermement ) دەخەیتە گفتوگۆوە . بەڵام ،سەبارەت بە دولوز ، بە راستی من لەو تێناگەم “
ئەم پرسیارە بە شێوەیەکی سەرسورهێنەر سەرسامی کردم.چونکە من ، ئەمە بۆ من زۆر روون دەردەکەوت .
ژیل دولوز : رەنگە ،ئێستاکە ئێمە لە ناو شێواز و تەرزێکی دیکەی پەیوەندی نێوان تیۆر- پراکتیکدا بژین . ئێمە جارانێک وا لە پراکتیک تێگەیشتبووین کە پراکتیزەکردنی تیۆرە ، یاخود دەرئەنجامە. بەڵام جارێکی تر بە پێچەوانەوە تێگەیشتین ، کە ئامادەگییە و پێشەکییەکە بۆ تیۆر ، یاخود خودی خۆی بەرهەمهێنەری تیۆرێکی تر بوو بە .بە شێوەیەکی گشتی وا لە پەیوەندییەکان تێگەیشتبووین ، لە سایەی فۆرمێک کە، پرۆسەیەی بەسەرتاپاکردنە(totalisation ) ، لە مانایەک یا لە مانایەکی تردا. رەنگە بۆ ئێمە پرسیارەکە بە شێوازێکی تر بێت . پەیوەندییەکانی تیۆر- پرتکتیک ، پەیوەندی زۆر جوزئی و پارچەکراو بن . لە لایەکەوە تیۆرێک هەمیشە لۆکالە ، بە پەیوەست بە مەیدانێکی بچووکەوە.دەتوانێت یەکلایکردنەوە و ساغکردنەوەکەی (application) لە مەیدانێکی تردا ببینێت.پەیوەندی یەکلایکردنەوەیان لە گەڵ یەکترد هەرگیز لێکچوو نیە
لە لایەکی ترەوە ، کاتێک تیۆرێک لە مەیدانێکی دیاریکراودا کاردەکات.ئەوا دەگات بە کۆمەڵێک ئاستەنگ و بەربەست،بە کۆمەڵێک دیوار.بە کۆمەڵێک رووبەروو بوونەوەو پێکدادان کە بە ناچاری ، دەبێت جێگۆرکێی پێبکرێت بە تایپێکی تری گووتار(discours ) . هەر ئەم تایپە جیاوازەیە .کە رەنگەو بە فرەیی ، بڕوات بە سەر مەیدانێکی تری جیاوازدا .

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر … روناکبیران و دەسەڵات

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت