ئەو دیاردەیەى زانایانى توشى شۆک کردووە، سوتانى جەستەى مرۆڤ لەخۆوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئامادەکردن و وەرگێرانى: عوسمان عومەر.

شتێکى سەیر نییە کە مرۆڤ بەسوتاندن بمرێ یاخۆى بسوتێنرێ, یا هەورە بروسکەیەک لێی داو بیکات بەخەلوز یا کارمەندێکى کارەبا بەسەر دار تێلێکەوە کارەبا بیگرێ و جەستەى بسوتێنێ و بیکوژێ, ئەم ڕووداوانە کەمتر ڕوودەدەن ئەوەى نامۆیە لێرە کەسێک لەمالەکەى خۆى پشودەدات یاسەیرى بەرنامەیەکى تەلەفزیۆنى بکات و لەپڕ گڕى تێبەرببێ، ئاگرەکەش لەخودى جەستەى خۆیەوە دەرچێ و بێ هیچ هۆکارێکى دەرەکى و لەوەش نامۆتر زۆرجار ئەو دۆخە واناکات کەل و پەلى ناوماڵەکەى بسوتێ و هەندێ جاریش هەردوو قاچەکانى ناسوتێن یا دەستێکى ناسوتێ و تەنانەت پێلاوەکانیش ئەو جۆرە سوتانە یاگڕتێبەربونە لەخۆوە بەئینگلیزى پێى دەگوترێ SHC واتەSpontaneous human combustion و بەعەرەبیش پێى دەگوترێ ( الاحتراق الذاتى يا احتراق بشرى ذاتى) پێناسەکەى ڕوودانى گڕ تێبەربونە لەخۆوە. لەکوردەوارى خۆشمان زۆرجار ژنێک نزاى لە یەکێک کردووە کە زۆر ئازارى دابێ یا چەشتبێ گوتویەتى” یاخوا گرت تێبەربێ ” بریتیە لە دیاردەیەک لەخۆوە گڕ لەجەستەى مرۆڤەکە بەردەبێ بێ هیچ هۆکارێکى ڕاستەوخۆ یا دەرەکى یا دەست تێوەردانێک و هەندێ جار ئەو ئاگر تێبەربونە بەهۆى هەندێ سوتاوى سادە لەسەر پێستى مرۆڤەکە یا دۆکەڵێک دواتر ئەو ئاگرەى لێ دەکەوێتەوە و هەندێ جار پلەى گەرمى ئەو سوتانە دەگاتە نزیکەى 2500 پلەى سەدى . پزیشکى داوەرى زۆر هەولى داوە شیکردنەوە بۆ ئەو دیاردەیە بکات کە پێیان راگەیەندراوە وگەیشتۆتە چەند گریمانەیەک سەبارەت هۆکارو ئالیەتى ئەو دۆخە,لەماوەى 300 ساڵى رابوردوو 250 حالەتى لەوشێوەیە روویان داوە لەسەرتانسەرى جیهان.

مێژووى سوتانى خودى یا لەخۆوە گرتێبەربون:
کەم کەس هەیەزانیارى سەبارەت بەم دیاردەیە بزانێ لەچ ساڵێکەوە پەیدا بووە و روویان داوە، بەڵام وەک دەگوترێ مێژوویەکى تۆقێنەرى هەیە هەروەها دەگوترێ یەکێ لە ئاینە ئاسمانیەکان باسى لێوە کردووە ئەویش کتێبى پیرۆزى تەوراتى جولەکەیە، بەلام هیچ روونکردنەوەیەکى ئەوتۆى نەداوە بەدەستەوە. لەئاینى ئیسلامیش هەندێ ئایەت هەن کە باس لەسوتان دەکەن بەلام بەراى بەندە هیچ پەیوەندیەکیان بەوە نیە تەنها ترسێک بووە خراوەتە پێش موسلمانانى سەرەتایی تا بگوترێ خودا سزاى مرۆڤە بێباوەرو ئەوانەى خوداى تاک تەنها ناپەرستن کارى چەپەلى وقیزەون و کوشتن ئەنجام دەدەن قورئانى پیرۆز لەسورەتى بەقرە دەلێت” فان لم تفعلوا ولن تفعلوا فاتقوا النار التى وقودها الناس و الحجارە اعدت للکافرین” هەروەها لەسورەتى فاطر ئایەتى ٤٥ دا هاتووە” ولو یؤاخذ اللة الناس بماكسبوا ماترك على ظهرها من دابة ولكن يؤخرهم الى اجل مسمى و…. هتد” بەپێى لیکدانەوەو بۆچونى هەندێ لە زانایان و رۆشنبیران و لیکۆلەرانى رۆژئاوایی لەو دیاردەیە گوایە بەهۆى بەردەوامى لەخواردنەوەى مەى کارى قیزەوەن و ناپاکى لەکەسێکدا ڕوودەدات بەلام ئاینى ئیسلام هەلیگرتوە بۆ دواڕۆژ هەرکەسە بەکردەوەى خۆى سزا وەردەگرێت نەک لەم دونیا. یەکەم دیاردەى لەوجۆرە ساڵى 1673 نوسەرى فەرەنسى (یوناس دوپۆنت) کۆمەلێ بەڵگەى مێژوویی سەبارەت ژنێک بەناوى نیکۆل میلیت بوو کەموعتادى خواردنەوە بوو لەسەر جێگاى خەوتنى خۆى گر لە جەستەى بەربوو تەنها کەلەسەرى چەند وئیسکێکى پەنجەکانى مابونەوە ئەوەى تر هەموى خۆلەمێش, هاوسەرەکەى تاوانبار کرا کە سوتاندویەتى, دادگا و پزیشکى داوەرى باوەریان بەوە هێنا کە ئەو کارەى ئەنجام نەداوە بەڵکو لەخۆوە سوتان یا گڕ تێبەر بون بووە. کونترین حالەتى لەو جۆرە دەگەرێتەوە بۆ سالى 1919 ز تەمبل تۆمسونى نوسەر لە مالەکەى خوى دا بەمردووی دۆزرایەوە بەهۆى سوتانى نیوەى خوارەوەى جەستەى بەهۆى ئاگرێکى بەهێزەوە ئەوەى جێگەى سەر سوڕمان بوو لەو گڕ تێبەربونە ئەوەبوو هیچ کاریگەرى بۆ سەروى جەستەى نەبوو تەنانەت جلەکانى و کەل وپەلى مالەکەشى نەسوتا بوون, سالى 1938 ژنێک بەناوى فیلیس نیوکەمپ لەناوچەیەکى ئینگلتەرا بەبەرچاوى خەلکەوە گڕی تێبەر بوو, ئەوئەفسەرە پۆلیسەى راسپێردرا بۆ لیکۆلینەوە گەیشتە ئەو ئەنجامەى هەرگیز دۆخى وام نەدیوە ئەو گڕە لەناوەوەى جەستەوە دەرچوە, سالى 1966 لە ئەمریکا حالەتێک بۆ دلتۆر جۆن بینتلى رووى دا ئەویش بوو بەکۆمەلێک خۆلەمێش ئەوەى سەیروسەمەرە بوو لەو ڕووداوە ئەویە کە قاچى راستى و پەردەى حەمام و کەل و پەلەکانى دەوروبەرى نەسوتابون تەنها ئیسکەکانى ببون بەخۆلەمێش, گەر گەورەکان کارى مەی خواردنەوەو کارى قێزەوەن و خراپیان ئەنجام دابێ ئەى ئەو منالە شیرەخۆرەى نەخۆشخانەى پێرمەنگهام سالى 1974 بەناوى لیزا رووى داو بووە کۆمەلێ خۆلەمێش چى؟ ئەم چەند حالەتە هەمویان سوتاون بەلام چەند حالەتێکى تر ڕوویان داوە کەسەکان رزگاریان بووە یەکێک لەوانە دیبى کلارک سالى 1985 کاتێ لە ژوورى مالەکەى خۆى دا پیاسەى دەکرد هەستى کرد کە تیشک و گڕێکى شین لەجەستەیەوە دەردەچێ ناوە ناوە هەرکاتێ 2 هەنگاوى دەنا! گرەکە زیاتر دەبوو. بۆیە راىکردە ناوباخچەکەیان هاوارى دایکى دەکرد و دایکیشى سەرەتا گاڵتەى پێ دەهات، بەلام کە بینى دەستى بەهات و هاورکردو براکەشى هاوارى لێکرد و بەرەو پیرى چوو! نەعلەکانت داکەنە و باوەشى پیاکردو کردى بەحەمامەکەدا و کوژایەوە دواتر گوتى هەموو لەشى بارگەو گڕى شین بوو …
زستانى سالى 1990 هەر لە ئینگلتەرا دۆخێکى ترى لەو جۆرە رووى دا لە کەسێک بەناوى سوزان موتشد کاتێ لە چێشتخانەى مالەکەى خۆیان خەریکى کاربوو بەلام بیجامەى دژە ئاگرى لەبەربوو کاتێ هەستى کرد گڕى تێبەردەبێ لەچەند چرکەیەکدا توانى ئەو جلانە لەبەرخۆى داکەنێ بەمەش رزگارى بوو.
سالى 2002 ئەدیل ناو ژنێکە لەگەل خێزانەى لەناو ئۆتۆمبیل لەکەنارى دەریا لە بەلجیکا لەرانیەوە دەستى بە گڕ تێبەربون کردو بلێسەى گڕێکى شین لەگیرفانیەوە دەردەچوو ئەویش بەخێرایی رزگارکرا .
چەند پرسیارێکى لۆژیکى سەرهەلدەدەن بۆچى ئەوحالەتە بەزۆرى روونادات؟ ئایا ئەو هەڵەیەچییە؟ ئایا لەئەنجامى ئەو کارلێکانەى ناو جەستەى مرۆڤ روودەدەن؟ بۆچى تەنها لە خۆرئاوا ڕوویان داوە؟ بۆچى لەڕۆژهەلات رووى نەداوە؟ عیراق وولاتێکى نزیکى خۆمانە نەبیستراوە حالەتێکى وا ڕووى دابێ هەروەها لە کوردستانى خۆشمان حالەتى وا تۆمار نەکراوە؟

چەمکى سوتانى خودى یا گڕتێبەربون:
هەر ئاگرێک چەند بەهێزوکڵپەداربێ دواى خۆى جێ سوتانێک جێ دەهێلێ لەسەر پێست بەلام SHC ئەو سوتانەیە لەجەستەى مرۆڤکە خۆیەوە روودەدات کە هیچ پەیوەندى بەماددەیەکى سوتێنەر یا سەرچاوەیەکى گەرمى نییە ئەو ئاگرە زۆر جیاوازترە و جەستە دەکات بەکۆمەلێک خۆلەمێش ئەوەشمان لەیاد نەچێ ئەو گرتێبەربونە تەنانەت ئیسقانەکانیش دەتوێنێتەوە چونکە پلەى گەرمى دەگاتە نزیکە 2500 تا 3000 پلەى سەدى ئەوەش شـتیکى باوەر پێنەکراوە ئایا گڕی ئەو ئاگرە لەکوێوە دەردەچێ؟ ئەو جۆرە پلە گەرمیە لەخۆدەگرێ, بەمەرجێ جەستە دووربێ لەهەموو سەرچاوەیەکى ئاگر کەوتنەوە یا گڕ تێبەربونەکە؟

تیوریەکانى لەخۆوە سوتان یا گر تێبەربون:
1- لەسەدەى نۆزدە بیروباوەرو بۆچونەکان وابوون ئەو گرتێبەربونە یا سوتانە خودیە قوربانیەکانى ئەو کەسانەن کە موعتادى ماددە کهولیەکان بون کەسانى پیس و ناپاک بوون دواتر ئەو بۆچونە رەتکرایەوە چونکە هەندێ گۆشتى خاویان هێنا بەسرنج کهولى تێرکرا, مادەکهولیەکان گرى تێبەردرا لە ئەنجام دا دەرکەوت کە تەنها گرێکى خێرایەو زوو دادەمرکێتەوە, سوتانێک یا برژانێک دروست دەکات.
2- لە هیچ گیاداریکى تر ڕوو نادات تەنها لەمرۆڤ دا نەبێ.
3- سەرەتا واى بۆدەچون ئەو گڕ تێبەربونە بەهۆى چەورى زیادەیەوە روودەدات ئەم تیوریەى پێچەوانەکەى سەلمینرا کە جەستەى مرۆڤ 60% تا 70% ى ئاوە, ئاو تواناى داگیرسانى نییە, الکهول تواناى گرگرتنى هەیە بەلام کە مرۆڤ توشى ژەهراوى بون و ئیدمان لەسەرکهول بوو دەیکوژێ نایسوتێنێ تەنها دوو ماددە لەجەستەى مرؤڤ دا هەن کە تواناى گرگرتنیان هەیە ئەوانیش خانە چەوریەکان و گازى میثانە، بەلام تەنانەت گەر هۆکارەکەش گازى میثانەکە بێ ئایا دەبێتە هۆى گرگرتنى چەوریەکان؟
4- تیورى بەرزبونەوەى کارەباى Electrostatics واى بۆدەچون کە کارەباى جێگیر دەبێتە هۆى سوتانى هەر مرۆڤێک توشى گڕتێبەربون یا لەخۆوە سوتان ببێ بەهۆى زیاد بەرهەم هێنانى گەرمایی ناوەکى و زۆرى کارەباى جێگیر (کهرباء ساکنە Electrostatics ).
5- زۆربەى زانایان و لیکۆلەران بەتایبەت زانا فرەنسیەکان پێان وایە هۆکارى راستەقینەى گرتێبەربون بوونى کۆمەڵێ تەقینەوەى کیمیائىیە بەهۆى سیستەمى خراپى هەرسەوە.
زاناى یۆنانى بینۆس باباس لەگەل کۆمەلە زانایەکى تردا باوەریان وایە کە لەشى مرۆڤ وەک راکتەرێکى ئەتۆمى وایە و سەرچاوەى ووزەى ناو جەستەمانە و زنجیرەیەک کارلێکى ئەتۆمى ڕوودەدات لەسەر ئاستى خانەکان و هەر هەڵەیەک لەو کردارە ڕوبدات دیاردەى گرتێبەربون بەرئەنجام دەبێ.

گرنگرین سیفەتەکانى لەخۆوە سوتان یا گڕتێبەر بون:
1- خێرایی لە رادەبەدەر و توانایەکى زۆر بەجێهێنان هەمو کاتیش دوکەڵەکەى وەک دوکەلى نەوتە.
2- ئاو یا هۆیەکانى تر تواناى کوژاندنەوەیان نییە وەک چۆن ئاگرى تر تر دەکوژێنێتەوە.
3- جەستە زۆرجار هەمووى ناسوتێ چوارپەل بەساغى دەمێنێتەوە.
4- تێبینى نەکراوە لە هیچ ئاژەلێک رووى دابێ.
5- لیکۆلینەوە پزیشکیەکان بەهیچ جۆرێ خۆیان لەقەرەى ئەو بابەتە نەداوە چونکە دەچێتە خانەى ئەستەم ومحاڵەوە کە جەستەى مرۆڤ بەم شێوەیە گڕبگرێ و لەخۆوە بسوتێ و جەستە لەناو ببات.
6- زۆربەى کات لە شوێنە داخراوەکان روودەدات کەواتە پرسیارەکە ئەوەیە هەموان دەزانین کە ئاگر بەهۆى بونى هەواو ئۆکسجینەوە دەسوتێ؟

کەلتورى گەلان و تیورى لەخۆوە سوتان:
لە زۆرێک لەکەلتورى گەلان و هەندێ وولات هەندێ بەرنامەو فلیم و زنجیرەى تەلەفزیونى باسکراوە و ئاماژەى پێدراوە لەوانە گۆرانى بێژى جیهانى ئەمنیم کاتێ گۆرانى Pardon me چەریوە ئاماژە بەسوتانى شین دەکات هەروەها زنجیرەى تەلەفزیۆنى X file واتە دۆسیە نهێنیەکان باس لەشەرکەرێکى سوپاى کۆمارى نهێنى ئایرلەندى دەکات تواناى کۆنترۆل کردنى سوتانى خودى هەیەوبەکارى دەهێنێ بۆ زۆرێک لەکارە تیرۆریەکانى ئەوەش شتێکى نائاساییە .
لەکۆتایی دا ئەوەى ماوە سەبارەت بەو دیاردە نامۆو نارۆشن و ترسناکە جیاوازیەکى زۆر لە نێوان گڕتێبەربون یا لەخۆوە و ئاگرى ئاسایی هەیە زۆرجار کە مرۆڤ بەهەر هۆکارێک بسوتێ جەستەى دەسوتێ و شوێنى سوتانەکان بە رێکى بەسەرجەستەیەوە دابەش دەبێ ئەوەى زۆر کاریگەرى دەبێ لە سوتانى پلە سێ و پلە چوارە هەندێ جار دەبنە گیان لەدەستدان بەلام وەک پیشتر ئاماژەم پێدا لەوجۆرەیان ئیسقانەکانیش دەبن بە خۆلە مێش,ئەوەى سەرنج راکێشە لە تیورى لەخۆوە سوتان ئەو کەسانەى ئەو دۆخەیان بەسەردێ ماوەیەکى دیاریکراو تەنها بوون زۆربەى گەواهى دەرەکان یا شایەتحالەکان نزیک بون لە ژوورى ئەو کەسەو گوێیان لە ناڵەو هاورى بوە بۆ بەدەنگەوە چونیان.
ئەم دیاردەیە تەنها لە وولاتانى ئەوروپا ڕوودەدەن و هیچ سەرچاوەیەکى وام دەست نەکەوت کە ئاماژە بەو جۆرە بدات .خۆزگە دوژمنان و خائین و خۆفرۆشان ونۆکەرانیان و ئەوانەى دەستى تاوانباریان لە ئازاردانى گەلەکەمان هەیە هەبووە لەناوجێگەى نوستنى خۆیان یا لەسەر کورسیەکانیان بەودەردەبچن و خۆیان وناخى دەرونیان ئازارى ئەو گرتێبەربونە بچێژن و کەس تاوانبار نەکرێ .

تێبینى:
ئەم بابەتەم لەوەوە سەرچاوەى گرت کەشکۆى کورم سالى 2016 بابەتێکى واى بەرچاو کەوتبو بەندەش ئەو بەدوادا چون وەرگێرانەم بۆ کرد لە چەند سەرچاوەیەکى جیاواز لە ئەنتەرنێت ,هەرچەندە بابەتەکە سەرسوڕهێنەرو تۆقێنەر و سەرنج ڕاکیش ودیادەیەکى نامۆیە هیوادارم بەدلى خوێنەرانى ئازیز بێت .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت