ئەڵماس مستەفا : ئایا پیاوان عاشق ئەبن!

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەوان کاتێک عاشق ئەبن ! وەک شۆرەبی بەسەر باڵای رووبارە کچێکدا ئەچەمێننەوە و چی هەست و سۆزیان هەیە ئەیبارێننە سەر جەستەی تینووی رووبارە کچەکە ، هەر لەگەڵ شنە بایەکی بێ مروەت هەڵی کرد ئیتر ئەوان تەوەلا ئەبن و دەبنە دارسنەوبەرێکی کەڵەگەت کە دەستی خوازیاری هیچ عاشقێک نەیانگاتێ ، وەرزی ئەوان دوورە لە وەرزە سروشتییەکانەوە ، عەشقی ئەوان لە سێبەری ئێوارەیەکی درەنگوەخت ئەچێ زوو دەڕوا و بەسەرئەچێ .
ئەوان دڵی ئێستا لە خۆیان ئەرەنجێنن و ئایندە ئاشت دەکەنەوە بۆیە هیچ سروشتێک نزا بۆ بێدارییان ناکا .
لە هزری ئەواندا بێجگە لە ئەندێشە بێ رەنگەکان هیچ خۆزگەیەکی تر لە دڵیاندا ناژی .. هەمیشە سەرزەنشتی ئاو دەکەن چۆن ئەڕوا و ئاورێک لە خولیای ئەوان ناداتەوە ، ئەوان تێهزرینیان لە کۆلانەکانی بێدەنگییدا ئەنێژن و ئارامیی نادەنە دڵی ئاوەدانی ئۆغژنێک ….. (با ) ش بە دەم رۆیشتنی ژیانەوە خۆی ئەدا بەدڵی لێقەومای خورپەیەکدا و پێی ئەڵێ ئەبێ بمبووری بە شوین پەرتووکی یاداشتەکانی عەشقی پیاواندا وێلم و دەمەوێ بزانم چ هەستێک کڕنۆشی ئەوینی بۆ ئەوان بردوە !؟
هەر لە سەردەمی چاخە بەردینەکانەوە پیاوان بە راوکەر ناسراون ، ئەوان بۆیە ناتوانن عاشق بن چونکە هەمیشە لە ململانێ دان لەگەل خۆیاندا.. کەی لەگەڵ خۆیان یەکیان گرتەوە بوون بە یەک ئەو کاتە ئەتوانن عاشق بن .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت