Salar-Caf

بۆیەکەمجار : دبلۆماسێکی کۆنی سویسرا ، باس لە ئاودیوکردنی چەندین ملوێن دۆلاری ماڵباتی بارزانی دەکات بۆ سویسرا .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەکورتە نوسینێکدا ، کە یەکەمین جار لەسەر بەشی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک داینابوو ، پاشان بۆ ئێمەی نارد . ڕۆژنامەنوس سالار جاف : سەرپێیانە کورتە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ دبلۆماسیكی خانەنشینی وڵاتی سویسرا ئەنجام داوەو ، هەندێک لە و نهێنیانەی سەردەمی نەوەدەکانی لەدەمی ئەو باڵوێزەوە وەرگرتووە ، وەک هاوڕییەکی خۆی .
خاتو E nu sigma xi ( ئینو سیگماشای ) ، کە کۆنە باڵوێزیی وڵاتی سویسرا بووە لە وڵاتەکانی لیبیاو جەزائیر و ئەڵمانیاو بە ڕەگەز یەهودییە ، بەڕاشکاوانە نهێنێیەکی ماڵباتی بەرزانی و هەندێک لەسەرکردەکانی پێشووی عێراق و لیبیاو میسر دەدرکێنێت و دەڵێت : ئەوکات کە لە لیبیا بووم ، شاهیدی مەلاین دۆلار بووم ، کە قەزافی ئەیهێنا بۆ سویسرا و ، پاشان وتی : زۆرجار بەکاربەدەستانی ئێرەم وتووە ، کە ئەو پارانە موڵکی خەڵکە ، بەڵام هەمیشە پێیان ئەوتم : کە ئەوە کێشەی ئێمە نییە و تەنها سودی پارەکە وەرئەگرین . وتی ئەکیدبە ، ملیاران دۆلاری سەدام و موبارەک و ئەسەد و هەمو سەرۆکەکانی تر لێرە هەیە .
هەروەها لەبەشێکی قسەکانی ئەو خاتوونەدا دەڵێت : جگەرەکەی گڕدا و سەیرێکی کردم و وتی : ئێستا نازانم ، بەڵام سەرەتای ساڵانی نەوەدەکان کە من خانەنشین نەبوو بووم ئاگادار بوم . بە مەلاین دۆلاری بەرزانی لە رێی تورکیا و ئێرانەوە ئەهات .

ئەمەی خوارەوە کورتە نوسینەکەی ڕۆژنامەنوس سالار جاف ـە .

سالار جاف
ئەزانن ئەم ژنە چی ئەڵێت دایمە ؟
ئەمە خاتو ئوسرایە و سویسرییەکی جولەکەیە .
لە ساڵانی هەشتاکان کارمەندێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی سویسرای فیدراڵ بوە ، چەند ساڵێک لە لیبیا و جەزائیر و ئەڵمانیا باڵیۆز بوە .
ئێواران کە دێمەوە لە مەکتەب هەندێکجار پێکەوە دائەنیشین و قسە ئەکەین ، ئەم ئێوارەیە باسی پارەکانی سەدام و قەزافی بۆ کردم و ، وتی : ئەوکات کە لە لیبیا بووم ، شاهیدی مەلاین دۆلار بوم ، کە قەزافی ئەیهێنا بۆ سویسرا و ، پاشان وتی : زۆرجار بەکاربەدەستانی ئێرەم وتوە ، کە ئەو پارانە موڵکی خەڵکە ، بەڵام هەمیشە پێیان ئەوتم : کە ئەوە کێشەی ئێمە نییە و تەنها سودی پارەکە وەرئەگرین .
وتی ئەکیدبە ، ملیاران دۆلاری سەدام و موبارەک و ئەسەد و هەمو سەرۆکەکانی تر لێرە هەیە .
وتم ئەی کوردەکانی ئێمە ؟
جگەرەکەی گڕدا و سەیرێکی کردم و وتی : ئێستا نازانم ، بەڵام سەرەتای ساڵانی نەوەدەکان کە من خانەنشین نەبوو بووم ئاگادار بوم . بە مەلاین دۆلاری بارزانی لە رێی تورکیا و ئێرانەوە ئەهات .
بە تەمام کە زمانە ئەڵمانییەکەم باشتر بوو دیمانەیەکی لە گەڵ بکەم بۆ رۆژنامەی ئاوێنە ، چونکە وەک خۆی دایمە ئەڵێ کاری دیپلۆماسی و مخابەراتی وەک یەک وان و کێوێک نهێنی سەرکردەکانی رۆژهەڵات ناوەڕاستی لایە .
جا لە هەموی خۆشتر ئەوەیە سەعاتێک قسە بکات هەر بێ هۆکار ـ نـیو سەعاتی جنێو بە ئەڵمانیا ئەدات .. نازانم بۆ ئەونەدە بەداخە لێیان !

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت