Froke-1

بین میری میلۆڤ: هەستانی فرۆکە شەرکەرەکانی تورکیا بەرامبەر بە یونان هەرەشەو هیزی تورکیا دیاری دەخات!

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

Ben Brimelow، نوسەری ئەم وتارەیە بەئینگلیزی نوسیویەتی کراوەتە ئەڵمانی. منیش وەرم گیرا بۆ کوردی ئەم نوسەرە زیاتر دەبارەی شەرو کار دەنوسیت. پشکۆ ئەمین.

نزیک کەوتنەوەی فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا دژ بە فرۆکەکانی یونان و هاتنە ناوەوەیان زیاتریان و بەزاندنی سنوری ئاسمانی یونان،
ناو دەریای ئیجە رۆژبەرۆژ خراپترو ترسناکتر دەبێت، بەهۆی هەستان و نزمبونەوەی فرۆکەکانی تورکیا لە فرۆکەی یونانی، تازەترین و ترسناکترینیان ئەوساتە بوو کە سەرۆک وەزیرانی یونان الیکسیس تسی پریس Alexis Tsipras ، بە فرۆکەیەکی هەلیکۆپتەر بەرەو دورگەی رۆدۆس دەچوو کە دورگەیەکی یونانیە، بەپیی رۆژنامەی”Ekathimerini” یونانی، لەم کاتەدا چەند فرۆکەیەکی شەرکەری تورکی رێگەیان بە فرۆکە هەلیکۆپتەرەکە گرت و لێی نزیک بوونەوە، فرۆکە تورکیەکان داوایان لە هەلیکۆپتەرەکە کرد، هۆی هەستان و شوێنی رۆشتنیان دیاری بکات، فرۆکەکانی یونایش وەڵامیان دایەوەو چەند فرۆکەیەکی یونانی گەیشتنە ئاسمان و نزیک بونەوە لەفرۆکە تورکیەکان و ناچاریان کردن بەگەرانەوە و لەچاو ونبوون !!

ئەردوگان دەیەوێت کە پەیمانێکی تازە بنوسرێت لە نێوانیاندا!
رۆژ بەرۆژ فرۆکەی تورکی زیاتر سنوری ئاسمانی یونان دەبەزێنین بەم هۆیەوە ئەم دوو وڵاتەی ناتۆ رۆژ بە رۆژ کێشەکانی نێوانیان گەورەتر دەبێت، رۆژانە چەندان جار فرۆکەی شەرکەری تورکی بەسەر خاکی یوناندا دەفرن و دەنگیان دەکەنەوە و هەرەشەدەکەن!
لە پاش کودەتاکەی ٢٠١٦ ی تورکیا هەندیک سەربازو ئەفسەری تورکی رایانکردە ناو یونان وداوای پەناهیندەیان کرد، پاشان تورکیا داوای رادەست کردنەوەیانی کردو یاسای یونانیش ریگە بەمە نادات، یونان رازی نەبوون بە تەسلیم کردەنەوەیان! لەوساکەوە کێشەی نیوان ئەم دوو وڵاتە زیاتر بوە!
جگە لەمە کێشەیەکی تری مێژویی، کە کێشەی خاکەو ئەم دوو وڵاتە ماوەیەکی زۆرە لە سەر هەندێک دورگەی پچوکی ناو بەحری ئیجە کە بە پیی پەیمانی لۆزان هی یونانەو تورکیا داوایان دەکات و کیشەیان هەیە، بە تایبەتی دورگەی ئیمیا کە بەرامبەر بە کەنارەکانی تورکیایەو داوای دەکات! لە سەر ئەم جزیرەیە ساڵی ١٩٩٠ خەریک بوو شەر لە نێوانیاندا هەڵگیرسێت!
ئەردوگان گەنجەو دەیەوێت چارەسەری کێشەکان بەشەر بکات و بەم هەرەشانە فوو دەکاتە خەڵکەکەی کە هەرەشەیان لە سەرە و بەدرۆ ئامادەیان دەکات و دەیان خڵەتینێت ئەمە بڵقی سەرئاوە!
نازانێت ئەم فوو تێکردنە هەڵەیەو ئەنجامەکەشی باش نابێت بەمە Ekathimerini یونانی ئەردوگانی ئاگادارکردەوە ووتی بێگومان ئێمە ئەو تورکیا گەورەیە هەرگیز نابینین، ئامادەین گەرپیویست بکات بمرین و ئەگەر پێویستیش بکات ژیانێکیتر هەڵدەبژێرین !

ئەردوگان لە ٢٤ یونیە بوەتەخەتەر بۆدنیا
ئەردوگان داوای هەڵوەشاندنەوەو سەرلەنوێ دارشتنەوەی پەیمانی لوزان دەکات، کە بە پێی ئەوپەیمانە سنوری نێوان هەردوو وڵات دەست نیشانکراوە!
دوو دورگەی Ro و Rohdes لەو سەدان دورگەیەن کە لە دەریای ئیجەدان، لە خاکی یونانەوە نزیکترین، لە رۆدیسەوە بۆ بەندەری مەرمەریسی تورکی زیاتر لە ٥٠ کم دەبێت،
تورکیاو یونان نزیک بونەتەوە لەشەرێک، پێش ماوەیەک لەمەوپێش فرۆکەوانیکی یونانی بەهۆی تێک شکانی فرۆکەکەیەوە لە جزیرەی Skyros گیانی لەدەستدا لەکاتێکدا کە دوای دوو فرۆکەی شەرکەری تورکی کەوتبوو، لە کاتێکدا کە ئاسمانی یونانیان بەزاندبوو!
پێش دوا نزیک بونەوەو بەریەکەوتنەی فرۆکە کۆپتەرەکەی سەرۆک وەزیران، ئەلیکسیس تیسی پیرلیس بەچەند کات ژمێرێک رایگەیاند و وتی دەست لەیەک سانتیمەتری خاکەکەمان هەڵناگرین، رێگەش نادەین کەس پێی تێبخات، دراوسیکانیشمان وەک دراوسێی باش، کار و رەفتار ناکەن، نازانین دراوسێی باش چۆنە و چۆن دەبێت، پێش ئەمە ئەلیکسیس داوای لەتورکیا کردبوو کە پیویستە بە گڤت و گۆ، چارەسەری کێشەکانی نیوانیان بکەن و پێکەوە کاربکەن !!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت