بەختیار شارەزوریی : گۆڕان لە نێوان دو ئاراستەدا  ـ بەرەی چەک و بەرەی ناچەک .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە دوای پەکخستنی پەرلەمان و کۆنکرێتکردنی ئەو هەوڵانەی کە ئەم هەرێمە بەرەوە بە سیستم کردن و سەروەری یاساکان بڕوات ، هەرێم دەکەوێتە بەردەم قۆناغێکی نوێ و دەبێت گۆران ئاراستەی تەکتیکەکانی بگۆڕێت ، ئەگەر چی من بۆ خۆم تەواو باوەڕم بە پرنسپی شۆڕشی سپی هەیە ، تەواو لەگەڵ جۆری مۆدێلی غاندی وماندێلام ، بەڵام ئەمە بۆ ژینگەیەک دەبێت کە ماتریالی بەردەوامی هەبێت ، کاتێك ئەم ماتریالە قۆرخ دەکرێت ، وەک ئەوە وایە بێ تۆپ یارچیت هەبێت ، یان بە دیوێکی تردا یاری لەگەڵ هێزێک دەکرێت کە پاشخانی ئەو هێزە ئامادەگی ئەوەی تیا بێت کە بە زمانی شەق و گولە وەڵامت نەداتەوە ، من لەگەڵ خەمی کۆمەڵێک کەسدام کە تەجروبەیان لەگەڵ فیشەک و خوێندا هەیە و پێیان وایە ڕێگای چەک ڕێگایەکی هەڵەیە ، بەڵام دەکرێت ئەم دیدەی ئەم بەرەیە بە هەند وەربگرین کار بۆ ئەوە بکرێت کە هێزێکی چەکدار بۆ گۆڕان دروست بکرێت بە مەبەستی شەڕی ناوخۆ نەبێت و بۆ دژایەتی هێزەکانی تر نەبێت ، ئەگەر پێمان وابێت هێزەکانی ٧٠ و٨٠ هێزی نیشتمانین ، ئەوا با گۆڕانیش هێزی ٩٠ ی هەبێت لە ناو ئەو هێزە نیشتمانیەدا شەڕی داعش بکات و بەرگری لە نیشتمان بکات ، ئەمە لە کاتێکدایە ، گۆڕان هێزێکی خەوێنراوی باشی هەیە بۆ شەڕی داعش ، ئەو کات گۆڕانیش ڕو بە ڕوی ئەو ڕەخنانە نابێتەوە ، کە گۆڕان هیچ نیە لەبەرەکانی شەڕدا ،  گۆڕان دەتوانێت بڵێت لە ناو هێزی نیشتمانیدا وەک هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ هێزی ٩٠خراوەتە خزمەت هێزی نیشتمانیەوە ، هەمومان ناسنامەی سەرەکیمان ئەم هێزانە دەبن ، خۆ ئەگەر بۆ پارتی و یەکێتی ڕەوا بێت ، ئەوا بە هەمان یاسا ، دەبێت بۆ گۆڕانیش ڕەوا بێت و بیەوێت خزمەت بە هێزی نیشتمانی بکات ، ئەمە مەبەستی دروستکردنی هێزی چەکدارە ، نەک بۆ شەڕی ناوخۆ بە پێچەوانەوە ، کار بۆ بەهێز کردنی ڕۆحی نەتەوە بکات لە ناو پێشمەرگەدا ، خۆ ئەگەر ئەمە نەبێت ئەوا پارتی بە تایبەت ، بە بەکارهێنانی چەک و پێشمەرگە دەتوانێت هەمو دەرگاکانی ململانێ ی سیاسی و بە دور خستنی هێزی پێشمەرگە لە ململانێ سیاسیەکاندا کڵۆم بدات و چی بوێ بیکات ،(هەر واشی کرد) وە هەرچی ئەو وتی ئەوە یاسایە .

ئەڵبەت سەرەتا ئەم هەوڵە لەلایەن گۆڕانەوە لە ڕێ ی وەزیری پێشمەرگەوە درا ، بۆ ئەوەی پارتی و یەکێتی لە کایەی پێشمەرگە دور بخەنەوە و ببێتە هێزێکی نیشتمانی ، بەڵام کە گەشتە ئەوەی یاساکان جێبەجێ بکرێت ، هەمو ئەم هەوڵانە سفر بونەوە ، جارێکی تر سنوری زۆنەکان تۆختر بونەوە و هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ تۆختر بونەوە ، ئەگەر چی بزوتنەوەی گۆران لە ئامانجەکانیدا کار بە پرنسیپی شوڕشی مەدەنی و بێ چەک دەکات ، دەیەوێت ستراتیژی نەتەوەیی دابمەزرێنێت ، درێژکراوەی ستراتیژی ئێرانی و تورکی نەبێت ، وە لەگەڵ ئەمانەدا کار لەسەر گۆڕینی جۆری حکومڕانی بکات بۆ مۆدێلی پەرلەمانی ، لەم چوارچێوەشدا دژی هیچ حیزب و هێزێک نەبوە ، بەڵکو ویستویەتی هەمویان لەم چوارچێوەیەدا کۆبکاتەوە ، بەڵام دەکرێت ئەمانە بە پاکێچ و پڕۆژەی درێژخایەن ناو ببەین و گۆڕان بیەوێ بە پلە بەندی بگاتە ئەم ئامانجانە ، بەڵام بە پێ ی سیاسەتی واقعی دەکرێت هەندێ خاڵی بخەوێنرێت دابنرێت بۆ زەمەنێکی دور تر ، لە پێناو گەشتن بە ئامانجەکانی ، خۆ ئەگەر گۆڕان هێزی ٩٠ ی هەبوایە لەناو هێزی پێشمەرگەی نیشتمانیدا بوایە ، ئێستە دۆخەکە بە شێوەیەکی تر دەبو ، نەک بەرامبەرەکانی بزانن کە حیزبێکی مەدەنی بە ئاسانی پەراوێز دەخڕێت و لە چوارچێوەی تەکتیکی دەمامکدارا ، نەک هەر دەرکردن ، بەڵکۆ گاڵتەش بە هێزی دەنگدەران بکەن و سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرەکان دەر بکەن ، ئەوانەی پێیان وایە شۆڕشی مەدەنی دەتوانێت لە بەرامبەر عەقڵی خێڵدا کار بکات ، با بپرسن بە چی یاسا و نوسراوێک وەزیر و پەرلەمانتاران و سەرۆکی پەرلەمان دەرکراوە ، لە کاتێکدا فەرمانبەرێک لە کارەکەی دور بخرێتەوە دەبێت بە نوسراوێک بێت ، هۆکەشی بە یاسا ڕون بکرێتەوە ، بە چی یاسایەکی مەدەنی بە چی نوسراوێک سەرۆکی هەرێم دەست بەکارە ، ئەگەر سستمی سەرۆکایەتیمان قبوڵە ئەوە ئاساییە و با بڵێن بە پێ ی ڕێککەوتنامەی ستراتیژی و دابەشکاری پۆستەکان ، لە بەرامبەر سەرۆکی عێراقدا سەرۆکی هەرێم بۆ پارتیە و تا ١٥ ساڵ پارتی ئازادە کێ دابنێت ، ئێمە تا ئێستا نازانین ئایا ڕێککەوتننامەی ستراتیژی کە ڕێککەوتنێکە بۆ دابەشکاری ، ئەوە یاسایە یان ئەو یاسایانەی لە پەرلەمانەوە دەردەکرێت ، خۆ ئەگەر پەرلەمان هێندە کارتۆنی بێت ، ئیتر چ پێویست بە خەباتی پەرلەمانی دەکات ( ئەو کات با هەممان بڵین بژی مەلیک )

 بە گشتی گۆڕان کە دەبێتە دو بەرە بۆ چەک و ناچەک ، بەو مانایە نیە چەک بۆ شەڕی برا کوژی بێت ، نەخێر بەو مانایە دێت کە لەم ڕێگەیەوە گوشار دروست بکەی تا بەرامبەرەکەت پەنا نەباتە بەر ‌هێزی پێشمەرگە و بەکاریان بهێنێ ، بە پێچەوانەوە ، گەورەی هێزی پێشمەرگە لە بە نیشتمانی بونیدایە ، بە گشتی من حیزبیم و پابەندم بە پرنسیپی حیزبیەوە و ئەو بەیاننامەیە و وتەکانی شۆڕش حاجی ، بە هەمو جیاوازیەکانمانەوە پابەندین پێوەی ، لە دواجاردا ئێمەش بە مافی خۆمانی دەزانین کە گوشار بۆ گۆڕان دروست بکەین ، لەسەر بۆچونەکانی خۆمان ، بەڵام کاتێک حیزب بە پێچەوانەی ئەم دیدەی ئێمەوە بڕیار بدات ، ئەوا دەبێت پابەند بین پێوەی .

 وەک دیدی خۆم ، گۆڕان تا نەبێتە بەشێک لەو هێزە نیشتمانیە ، زیاتر پەراوێز دەخرێت و گەشتن بە ئامانجەکانی تەواو خاو دەبێتەوە ، بگرە ئەگەر بە دڵی پارتی و یەکێتی کار نەکەین و نەچنە سەر ڕێککەوتننامەی ستراتیژی ، وەک یەکگرتو بە پشکی ئەوان ڕازی بین ، دور نیە کاری سیاسیمان بە هەمو شێوەیەک لێ قەدەغە بکەن ، واتا هەر چەند دەنگ بهێنی دەبێت لە پشکی پارتی و یەکێتی بە پێ ی ڕێککەوتننامەی ستراتیژی خێرت پێ بکەن ، کە ئێستە ‌هێزی دووەمین ، لەمە زیاتر دەنگی چی ، ئەگەر دەنگی هاوڵاتی سەنتەری گۆڕانی دەسەڵات بێت ، کوا بەرکەوتەی شەرعی دەنگ ،  ئەڵبەت هەمو هەوڵەکان لە ٦ ساڵی پێشوتردا تاقی کرایەوە ، گەشتین بە کۆمەڵێک ئامانج ، بەڵام ئەوەی پێویستی قۆناغەکەیە لە پاشەکشەدایە .

لە کۆتایدا من پابەندم بە پرنسیپی حیزبی و هیوادارم ئەم خوێندنەوە هەڵە بیت ، من لە هەڵەیەکی گەورەدا بم و پارتی خۆی بێت بۆ گردەکە و د.یوسف بباتەوە و مسعود بارزانی بڵێت ئەوا هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ مان هەڵوەشاندەوە و کاتی سەرۆکایەتیم کۆتای هات و لەملاشەوە د.هەڤاڵ بکەنە پارێزگای سلێمانی و وەزیرەکان بگەڕێنەوە و وەزارەت وەربگرن نەک وەزیر ، ئەو کات با ئەم بۆچونانە هەڵەیەکی گەورە بێت .  

کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت