بەختیار شارەزوری: ئەم هێزە بەتەمای چی تاکتیکێکن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پارتی لە (16 ی ئۆکتۆبەر) دا لەسەر دەستی ئامۆزاکاندا (پاڤێل، لاهور، ئاراس) توشی شکستێکی گەورە بو، تا ئەو ڕادەیەی کە مسعودی پێ شکا کە هەڵگری دروشمگەلێکی وەک دەوڵەتی کوردی بو ، ئەم شکستە بۆ پارتی گەورەترین سەدمەی مێژوی بو تا ئەو ڕادەیەی لە (76 ) وە توشی شکستی وا نەبون، هەر بۆیە بە دوای فرسەتێکدا دەگەڕان تا تۆڵە لە باڵی ئامۆزاکان بکەنەوە، بۆ ئەمەش باڵی کۆسرەت و مەلا بەختیاریان بە باشترین کارت دانا تا تۆڵەی (16 ئۆکتۆبەر) ی پێ بکەنەوە، دوای بڕینی موچەی هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایس و پۆلیس و نزیکبونەوەی دەوامی مامۆستا، دەیان زانی خۆپیشندان دروست دەبێت، هەر بۆیە خۆپیشاندانیان بە فرسەتێک زانی تا بتوانن بە ناوی خۆپیشاندانەوە و بە ناوی یەکێتیەوە بە باڵەکەی کۆسرەت و مەلا بەختیار وەک زەمینەیەک ئینقلابێکی سەربازی و ئەمنی بکەن بە ناوی خۆپیشاندانەوە ( راگەیاندنەکەی شێخ لەتیف بەرپرسی مەڵبەندی یەک ) وەک بەرگری کردن لە خۆپیشاندەران، هەر بۆیە پارتی بۆ پاڵپشتی ئەم تاکتیکە هێزێکی گەورەی هێنا (ڕاگەیاندنەکەی ئەدهەمی خائین ) دوای ئەوەی زانی باڵی ئامۆزاکان بەمەیان زانیوە لە ڕێی ئێرانەوە و لە رێی حاجی حورمەتیەوە بوە.

( ڕاگەیاندنەکەی ئاواتی قایمقام ) بۆ ئەم مەبەستە پارتی لە ڕێی مەلا و کۆسرەت و لەوێشەوە لە ڕێی ئەو ڕێکخراوانەوە کە سەر بە مەکتەبی ڕێکخراوە مەدەنیەکانەوە بوە هەوڵیان داوە توندو تیژی زیاتر بێت و ئاراستەی خۆ پیشاندەران بگۆڕن بەرەو مقەڕەکانی یەکێتی بۆ ئەوەی باڵێ ئامۆزاکان ناچار بن تەقە بکەن و ئەم هێزەی کۆسرەت و مەلا بە ناوی بەرگری لە خۆپیشاندەرانەوە ئینقلابێکی عەسکەری بکەن ( نێچیر بۆ ئەوەی تاکتیکەکەی خۆیان بشارێتەوە باسی دەستی دەرەکی دەکات)، لە لایەکی ترەوە لە ڕێی بەرهەمەوە کار بکرێت تا (N.R.T) زیاتر جۆش و خرۆش بدات بە خۆپیشاندانەکان تا زەمینەی جێبەجی کردنی ئەم پیلانە گەورەتر بێت و وا بکەن چەکداریش بێتە ناو خۆپیشاندەرەکانەوە، هەر بۆیە باڵێ ئامۆزاکان زوو فریای خۆیان کەوتن و (N.R.T) یان داخست و شاسواریان گرت، ئەوە هێزە کە هەیە بۆ خۆپیشاندەران نەهاتوە بەڵکو ترسی بەریەککەوتن و ئینقلابی عەسکەری باڵی کۆسرەتە بە قیادەی پارتی و وەک تۆڵە بەرامبەر 16 ئۆکتۆبەر.

باڵی هێرۆ و ئامۆزاکان سێ پلانیان هەبو بۆ ڕو بەڕو بونەی خۆپیشاندەران پلانی (A) تەنها چالاکەوانی مەدەنی بێت، پلانی (B) هێزە ئەمنیەکان بێت، لە پڕ بو بەم هێزە گەورەیە، بۆ بەرگرتن بۆ لە کودەتایەکی سەربازی باڵی کۆسرەت و مەلا، وەک پێشتر لە خۆپیشاندانی مامۆستایاندا بینیمان باڵی ئامۆزاکان بەم شێوەیە نەبون هێزی سەربازی گەورەشی لێ نەبو، دیوێکی تری ئەم هێزە ترس هەیە لەوەی کە موچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکان کەمبوەتەوە زەمیەنەکە گەورەتر بێت، هەڵگەڕانەوە لە ئاستی چەکداریدا دروست ببێت و باڵەکەی کۆسرەت و مەلا بەتەواوەتی ئامانجەکانیان بپێکن، هەر بۆیە ڕەش بگری بە ئەندازەی ترسی بارەگا سوتاندن نیە و بگرە بە ئەندازەی ترسی کودەتایەکی سەربازیە، وە دوای ئەوەی مسعود قاسمی سلێمانی دەبینێت و نامەیەک بۆ شا عبدولای ئوردن دەنێرێت کە گفتو گۆ دەست پێ بکاتەوە لەگەڵ عەبادی و نەهێڵن بە فایلی هاوکاری داعش مسعود بدرێت بە دادگا و سودی نەبو، ویستی لێرەوە تەواوی هەرێم بخاتە سەر پارتی بە ناوی یەکێتیەکی کارتۆنیەوە( کۆسرەت و مەلا ) دوایی ئێران ناچار بێت مامەڵەی لەگەڵ بکات، بەڵام وا دەرنەچو، پێ دەچێت باڵی ئامۆزاکان بە تەواوەتی تەسفیەی باڵەکانی کۆسرەت و مەلا بکەن و ئیدارەیەک جیا بکەنەوە، لەم چوار چێوەیەدا گۆڕان و کۆمـەڵ ناکەونە هیچ شوێنێکی ئەم هاوکێشەیەوە، تەنها ئەوەیە بۆ خاڵی کردنەوەی خەڵک و داپۆشینی کەناڵی (N.R.T) لە حکومەت دەکشێنەوە و کەناڵەکانی خۆیان دەخەنە گەڕ بۆ ئەوەی هاوکاری باڵی هێرۆ و ئامۆزاکان بکەن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت