بەختیار نامیق: عومەری سەید علی و قۆناغێکی تری گۆڕان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەگەر دەستەڵاتەکانی ناو پەیکەری ڕێکخستنی بزوتنەوەی گۆڕان بریتی بێت لە پەرلەمانی و چڤاتی نیشتمانی دەنگ بە پڕۆژەیەک بدەن و خانەی ڕاپەڕاند خانەیەکی ڕاوێژکاری و جێبەجیکاری ڕاسپاردەکانی جڤاتی نیشتمانی بێت ، ئەوا بۆ خۆی ڕێکخەری گشتی دەتوانێت ڕۆڵی یارچیەکی سەرەکی بگێڕێت و زۆر بڕیاری گرنگ بدات و هەمو رێنماییەکانی ناو چڤاتی نیشتمانی پشتیوانی بکەن ، ئەوەی حاشا هەڵنەگرە چی لای تاکی ئەم هەرێمە و چی لای پشتیوان و هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان ئەو ڕاستیەیە کە مۆدێلی پارتی و یەکێتی کۆتایی هاتوە و بە پلەی یەکەم گۆڕان وەک مۆدێلی بەدیل و میتۆدەکانی کاک نەوشیروان وەک فەلسەفەی حکوم دەبینرێت، ئیتر ئەگەر ئەم بزوتنەوەیە نەتوانێت ئەو یاریە بکات ئەوا هەر کەس و حیزبێک هەڵگری دروشمەکانی مۆدێلی نوێ بێت بێ خواستی خۆی ( ئەگەر سیناریۆ نەبێت ) دەکەوێتە ناو بازنەی یارییەکانی گۆڕانەوە ، هەر بۆیە ڕێکخەری گشتی ئێستە دەتوانێت ڕۆڵی ئەو سەرکردە بگێڕێت کە وەک کەسی یەکەمی ئەم مۆدێلە دەر بکەوێت، هەر بۆیە ڕەخنەکان کە لەم سەنگەرە دەگێرێت پشکی شێری بەر ڕێکخەری گشتی دەکەوێت ، خۆ کاک عومەریش نەبوایە هەر کەسێکی تر بوایە هەمان ڕەخنەی ڕوو بە ڕوو دەبویەوە، بەڵام ئەگەر کاک عومەر کارئەکتەرێکی پاک و ناوداری شۆڕش بوبێت ئەوا سەرکردایەتی کردنی نەوەی سێیەم ئەرکێکی قورسە ، ئەوەی گرنگە کاک عومەر ڕەگێکی باشی هەیە دەتوانێت پەل و پۆی سەوز و گەورە بکات تا سێبەرەکەی ببێتە هیوایەک بۆ هەموان ، ئەوەی گرنگە دەبێت ئەوە بزانین هەمو ڕەخنەکان لە گۆران و ڕێکخەرەکەی دەگیڕێت هەموی گلەی یە لە باوکێک و هاوارێکە بۆ باوکێک کە دەبێت بەدەم ئەم هاوارانەوە بچێت ، بە مانایەکی تر کە دزی لە ماڵێک دەکرێت ماڵەکە گلەیی لە دزەکە ناکات بەڵکو گەلەیی لە بنکەی پۆلیسی گەڕەک دەکات کە ناتوانێت ماڵەکەی بپارێزێت، ئەم بزوتنەوەیە گوتاری خۆی هەیە و گوتاری مۆدێلی بەدیلە ، کە نەتوانێ ئەم گوتارەی هەبێت ئەوا کەسە کارتۆنیەکانی تر هەڵدەستن بە وتنەوەی ئەم گوتارە، دواجار ئەم کەسە هەقیقەتی خاوەن گوتار نیە، بە مانایەکی تر کاک عومەر و گۆڕان ڕەگیان هەیە ئەگەر چڵێکیشیان وشک بێت زوو سەوز دەبنەوە، بەڵام ئەوانەی بەرامبەری ڕەگیان نیەو تەنها چڵێکی بێ ڕەگن، پارتی و یەکێتی ئەگەر ڕەگیشیان هەبێت ئەوا بە هۆی خیانەتەکانیانەوە ڕەگەکانیان وشک بوە، ئەوەی ماوەتەوە گۆڕانە کە بتوانێت میتۆدەکانی کاک نەوشیروان بگەیەنێ و بتوانێت ڕابەرایەتی بکات ، ئەم خۆپیشاندانانە ئەگەر حیزبێک ڕابەرایەتی نەکات مادام ڕێکخراو نین ، ناتوانن ببنە کۆتای هێنان بەم مۆدێلە و بەدیلی حکومڕانی، چونکە داخوازیەکان تا ئێستاش لە چوار چێوەی موچەدایە، ئەگەر چی پشتی ئەم داخوازیانە جۆرێک لە داواکردن هەیە بۆ کۆتای هێنان بە مۆدێلی پارتی و یەکێتی ، بەڵام ئەگەر گۆڕان ئامانجی گۆڕین بێت، ئەوا دەتوانێت ڕابەرایەتی ئەم خۆپیشاندانانە بکات و پارتی ویەکێتی بخاتە بەردەم ئەوەی خۆی باوەڕی پێیەتی کە سندوقەکانی دەنگدانە ، ئەوا دەتوانێت ببێتە حیزبی یەکەم و کۆتایی ئەم مۆدێلە بکات بە حوکمی واقع بە پێوەری دەنگدان ، هەر بۆیە ئەگەر پێشتر چی لە ناو بزوتنەوەی گۆڕان یان لە دەرەوەی بزوتنەوەی گۆڕان ڕەخنە لە کاک عومەر گیرا بێت (بە خۆشمەوە) ئەوا وەڵام نەدانەوەی دانەوەی کاک عومەرجۆرێکە لە قبوڵ کردنی ڕەخنە و کە قبوڵی کردوە هەمان کلتوری کاک نەوشیروانە، بەڵام کاتێک کاک عومەر و هەمو ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن و کاک قادر و د.یوسف و ئەنجومەنی مەکۆ و بازنە و ڕایەڵەکان و هەڵسوڕاوان و ئەندام پەرلەمان و وەزیرەکان و کوڕەکانی کاک نەوشیروان دەچنە ڕیزی خۆپیشاندەرانەوە، دەکاتە بەشداری کۆی جومگەکانی بزوتنەوەی گۆڕان ، بەو واتایە دێت کە جارێکی تر و لە شەپۆلێکی تردا دوای کاک نەوشیروان ئەوە سەلما کە بزوتنەوەی گۆڕان دەتوانێت ببێتە خاوەن هەمان گوتار و کارکردن بە میتۆدەکانی کاک نەوشیروان ، ئەم بەشداریەی کاک عومەر و هاوڕێکانی کاریگەری باشی دەبێت و جۆرێکە لە قبوڵکردنی ڕەخنەی دۆستەکانیان و ڕابەرایەتی کردنی داخوازیەکانی خەڵکە لە ئاستی حیزبیدا.
گۆڕان خاوەنی ڕەگێکی زیندوە و خاوەنی کاک نەوشیروانە وەک میتۆدەکانی، دەتوانێ زۆر گوشاری توند دروست بکات، بە تایبەت بەشداری هەولێر و دهۆک سەرەتای کردنەوەی دەرگای دووەم و سێیەمی کۆتای هاتنی مۆدێلی پارتی و یەکێتیە ، لەبەردەم هەڵبژاردنەکاندا ، دەبێت گۆران گوتاری خۆی لەوانە بسێنێتەوە کە بە کارتۆنی تەمسیلی مۆدێللی بەدیل دەکەن ، هەر لە پارتی کە باڵێکی بە سیناریو دەیەوەێت ئەمە بکات تا یەکێتی و تا بەرەکەی بەرهەم و تا نەوەی نوێش، کۆمەڵ و گۆڕان دەبێت بتوانن بچنەوە سەر هەمان سکە کە گۆڕێنی دەستەڵاتە لە ڕێگەی سندوقەکانی دەنگدانەوە و دوای 16 ئۆکتۆبەرو ڕیفراندۆم قۆناغێکی نوێ هەیە، لەبەردەم هەڵبژاردنێکداین کەوتنی مۆدێلی پارتی و یەکێتی دەبێتە حوکمی واقع ، دەبێت گۆڕان و ڕێکخەرەکەی گردبونەوەی تەواوی لە هەمو شار و شارۆچکەکاندا هەبێت و هەفتانە قسەی خۆی هەبێت ، ئەم دەرکەوتنەی کاک عومەر وەک ڕێکخەری گشتی سەرەتای دەرکەوتنێکی نوێیە دەتوانێت زۆر کاریگەری هەبێت ، دەبێت بگوازرێتەوە بۆ هەولێر و دهۆکیش.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت