جیهاد محەمەد : چیرۆکی مردنە سەیرەکان !

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

مردن ، یەکێکە لە کێشە چارسەرنەکراوەکان ، ڕەنگە زۆرێک کێشەی مرۆڤ هەبێت کە چارەسەر نەکرابێت ، بەڵام هیچ کێشەیەک نییە ، کە هەوڵی چارەسەرکردنی نەدرابێت و مرۆڤ پێیوابێت کە کێشەیەکی ئالۆزە و لە ژێر ویستی مرۆڤدا نییە و ، مەحاڵە چارەسەرکردنی و ، مرۆڤەکانی ئەم جیهانە ناتوانن چارەسەرییبکەن .

هەرچ مرۆڤێکیش ئەوە باوەڕیبێت کە کیشەکان چارەسەرناکرێت ! ئەو مرۆڤە ، دەبێت بە مرۆڤێکی پاسیڤ و سارد و سڕ و بێ ئیرادە و بە ئاسانی خۆی ڕادەستی کێشەکان دەکات . بەڵام جگە لە کێشەی( مردن ) ، کە کێشەیەکە ، مرۆڤەکانی ئەم جیهانە نەیانتوانیوە چارەسەرێکی بۆ بدۆزنەوە ، یان هەوڵبدەن بۆ بنەبڕکردنی، لەبەر ئەوەی لەوە تێگەیشتوون کە بنەبڕ ناکرێت .

ڕەنگە مردن دوابخرێت ، بەڵام چارەسەر ناکرێت بۆ هەتاهەتایی . ڕەنگە پزیشکەکان و زانستی پزیشکی بتوانێت مردن دوابخات ، بەڵام ناتوانێت مردن ڕابگرێت . (مردن) وەک دواییهێنان بە ژیانی مرۆڤەکان، ناخۆشتریین شتە . هەموومان رقمان لە مردنە و، پێویستییشە ڕقمان لێیبێت . تەنیا شتێک بۆ ئەوەی قەرەبووی ئەو ڕقەمان بۆ بکاتەوە خۆشەویستییە بۆ ژیان . پێویستە مرۆڤەکانی ئەم دنییایە هێندە ژیانی خۆیان خۆشبوێت کە لە پێناوی ژیاندا بمرن ، نەک لە پێناوی مردندا بژین . هەرچ مرۆڤێک ئەمەی کردبێت لە ژیانی خۆیدا و لەسەر ئەم فەلسەفەیە ژیانی خۆی بونیادنابێت بە دڵنیاییەوە مرۆڤێکی سەرکەوتوو و بە توانا و بە ئیرادەدەبێت . 

هەرکەسێک توانیبێتی هێندە ژیانی خۆشبوێت کە هەمیشە لە هەوڵ و کۆششدابێت بۆ ژیانێکی بەختەوەر، وەک ئەوەی کە هەتا هەتایە دەژی !، واتا بیر لە مردن نەکاتەوە ، بۆ ئەوەی دەستەوسان نەبێت و ژیانی لە بەرچاو نەکەوێت و دنیا بە دنیاییەکی پوچ نەزانێت ، ئەوە حەتمەن ئەو جۆرە مرۆڤانە مردن بە بەشێک لە ژیان دادەنێن و ، کاتێک مردن یەخەیان پێدەگرێت ، بەو جۆرە بە ئاسایی وەریدەگرن کە ناترسن و ترس و دڵەڕاوکێ نایانگرێت و بە ئازایانە بەرەو ڕووی مردن دەبنەوە ، ئەم جۆرە مرۆڤانە لە کاتی نەخۆشییە کوشندەکانیشدا ئازا و بوێر دەبن و خۆیان ڕادەستی نەخۆشیەکان ناکەن . لەگەڵ ئەمانەشدا باسکردنی مردن خۆشنییە بۆ مرۆڤە ئازا و بوێر و بە ئیرادەکانیش ، چوونکە کۆتاییهێنانە بە ژیان . ژیانیش بۆ خۆی مافێکی سروشتیی و ئاسایی هەرچ مرۆڤێک و هەرچ بوونەوەرێکە لە سەر ڕووی زەوییدا ، بۆیە بە داوای لێبوردنەوە من هەندێک لەمردنە سەیرەکان دەخەمە ڕوو بۆتان تا پێبکەنن !، پێکەنین بە مردنەکان نا ، بەڵکو پێکەنین بە سادەیی و سکاریی و ساویلکەیی مرۆڤکان و، پێکەنین بە ڕێکەوتەکان ، لە سەردەمگەلێکی جیاوازدا ، کە بوەتە هۆکاریی مردنی مرۆڤگەلێک .

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر ” چیرۆکی مردنە سەیرەکان

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت