جەماوەرە زۆرەکەی هەڵمەتی ڕیفراندۆم ئاشکرا بوو.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەو جەماوەرە زۆرەی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لە هەڵمەتی ڕیفراندۆمدا بەکار دێت، بەپێی خواستی خۆیان بەشدار نین.
بە پێی سەرچاوەیەک دەست وتاریکورد کەوتووە، بەشداربووانی هەڵمەتی ڕیفراندۆم زۆربەیان خەڵکی ڕۆژ هەڵات و ڕۆژئاوان، بە پاس دەگوێزرێنەوە بۆ شوێنە ئامادەکراوەکانی هەڵمەتی بەرەو ڕیفراندۆم،
سەرچاوەکە دەڵێت: ئەمڕۆ بۆ هەڵمەتەکەی شاری سلێمانی، پارتی هەموو هێزی خۆی بەکار دێنێت و جگە لە وەش لەدەیان شار و شارۆچکەو کەمپەکانی کوردانی ڕۆژ هەڵات و ڕۆژئاوا، خەڵك دەگوازێتەوە بۆ شاری سلێمانی و، مەزندە دەکڕێت ڕێژەی پاسەکان بۆ سەر و 1000 دانە زیاتر بێت.
هەمان سەرچاوە دەڵێت: پارتی ئاگاداریی هەموو ئەو خێزان و کەسانەی کردووە، کە مووچەی موفتی سێبەر دەخۆن، گەر نەچن بۆ بەشداریی کردن، ئەوا موچەی مانگانەیان دەبڕێت.
لەلایەکی ترەوە، بە خەڵکی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای ڕاگەیاندووە، هەرکەسێک بەشدار بێت لەم هەڵمەتەدا، ئەوا لە داهاتووی دەوڵەتی کوردیدا، ڕەگەزنامەیان پێدەدرێت.

 

تەنها گوێ لەم گرتە ڤیدیۆیە بگرە

 

چەندین پاس دەچن لە کەمپی عەربەکانی عەربەت خەڵکی سوار دەکەن بۆ یارگای سلێمانی بۆ هەڵمەتی ڕیفراندۆم

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت