Salar-Basire

دکتۆر سالار باسیرە : دیسان هەڕەشەو سوکایەتیەکانی ماڵپەری ئیسلام پەیکی کۆمەلی ئیسلامی و ئیسلامە سیاسیەکان .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

( بۆ / ڕای گشتی ، میدیاکان ، لایەنە پەیوەندیدارەکان )

ئیسلام پەیک / ” ئەوە دینی پیرۆزی ئیسلامیە رێگە ئەدات سەدان کەسی وەک ئێوە لە ولاتەکەیدا بژی و بە ئازادی بسوڕێتەوەو قبوڵی بکات “.
بەر لەماوەیەک لەسەر ماڵپەری ئیسلام پەیکی کۆمەڵی ئیسلامی (Islampaik Hawall) ، دۆست و هاوبیرەکەی مەلا کرێکارم نوسی لەسەر بابەتێکی لەسەر من لەژێر ناونیشانی ” سەگێکی تری بەر دەرگای عەلمانیەت دەستیکرد بە وەڕین “.. ئەوەش تەنیا ماڵپەرو میدیای ئیسلامی نیە کە بەم زمانە ئەدوێن بەرامبەر ڕەخنەگرەکانیان ، ئەمجارە ئیسلام پەیک نامەیەکی ئاڕاستە کردووم ، کە لێرەدا وەک دوا وەلام بۆیان ، نامەکەیان بەش بە بەش شیدەکەمەوەو وەلامەکەشم کەمتر بۆ ئەمانە چونکە مێشکێک هیچ وەرنەگرێت کاتی بۆ خەرج نەکرێت باشە ، بەَلکو زۆرتر بۆ ڕای گشتیەو بۆ خستنە ڕووی بیرکردنەوەو ئاستی ئیسلامە سیاسیەکانە بە گشتی .
هەتا ئێستە لەسەر نوسینێکم سەبارەت بە ئیسلامی سیاسی 12 نامەی ” زانا ئاینی ” و بەرپرسە ئیسلامیەکانم بۆ نێردراوە بە ئەندام پەڕلەمانە ئیسلامیستەکانیشەوە ، جگە لە دروستکردنی فشارو وشەی نەشیاو بەو لاوە ناوەڕۆکێکی بابەتی و شیکاری بە واتام تێدا نەبینیوە ، ئەمانەش هەروەک نوسینەکانیان .
لە نامەکەی ئیسلام پەیک / ” ئێوه‌ سوکایه‌تیتان به‌ میلله‌تی کورد کردووه‌ که‌ به‌شی هه‌ره ‌زۆری ئاینیان ئیسلامه و بونه‌ته‌ مایه‌ی بیرندارکردنی هه‌ست و شعوری میلله‌تێک ” :
وەلامی من : ئاینی ئیسلام لە بنەڕەتدا ئاینی عەرەبە نەک کورد و بە حوکمی شمشێرو فتوحاتی ئیسلامی عەرەب بە زۆر کوردیان کردۆتە ئیسلام ، لەبەر ئەم هۆیە ناکرێت من سوکایەتیم بە میللەتی کورد کردبێت چونکە ئەوە ئاینی کورد نیە. عەرەب بە ڕێگای ئیسلامەوە بۆتە خاوەنی دەوڵەت و سوودی لە ئاینەکەی بینیوەو عروبەچێتی پێوە کردوە ، کەچی ئیسلامیە کوردەکان نایانەوێت لەم ڕاستیە مێژوییە تێبگەن … سوکایەتی ئەوەیە کە ئێوەی ئیسلامیەکان دەیکەن بە کورد ، بەوەی دژی هەموو شتێکی ڕەسەنی کوردەوارین ، دژی جل و بەرگی جوانی ئافرەتانی کوردن ، دژی سرودی نیشتیمانی و ئالای کوردستانن ، دژی بۆنە نەتەوەییەکانی کوردن ، هەموو ئەمانە بێرێزی و سوکایەتی کردنە بە پیرۆزیەکان و هێمای نەتەوەیی و نیشتیمانی کورد.
شارەزای بواری ئیسلامی سیاسی ، کاک بەختیار شەمەیی لە لاپەڕەی فەیس بوکیدا دەنوسێت: ” با وای دابنێین ، پەیامبەری موسوڵمانان، محەمەدی عەرەب ، عەرەب نەبوایەو لە کوردستان لە دایک بوایەو کورد بوایە ، قورئانیش بە عەرەبی نەبوایەو هەر هەمان قورئان بە هەمان ناوەڕۆکەوە بە زمانی کوردی بوایە ، ئایا هیچ عەرەب و تورک و فارسێک ئەو کاتە بە بانگهێشتنی محەمەدی کوردی ئیسلامیان بە ئاینی خۆیان پەسەند دەکردو دەبوون بە موسوڵمان؟ من دەلێم بێگومان نەدەبوون ، ئەی کەواتە بۆچی ئێوەی کورد دوای ئاین و کەلتوری عەرەب کەوتوون و خزمەتی دەکەن؟ ئێوە پێش ئەوەی موسوڵمان بن دەبێت کورد بن و ناسنامەی نەتەوەیی ئەولەویەتی هەیەو مەرجی مانەوەمانە وەک نەتەوە.
سەبارەت بەو ڕستەیەی ماڵپەری ناوبراو دەنوسێت : ” به‌شی هه‌ره‌زۆری کورد ئاینیان ئیسلامه‌ و ئیوە بونه‌ته‌ مایه‌ی بیرندارکردنی هه‌ست و شعوری میلله‌تێک ..”.
وەلام : لەسەر تەسکەرەو دەفتەر نفوس هەمومان بێخواستی خۆمان وەک موسوڵمان تۆمار کراوین ، بەلام تەنیا بەشێکی کورد پیادەی ئاینەکەی دەکات و ئەوەش لە گشت ناوچەکانی تری ئیسلامدا هەمان شتە ، هەروەها بە کام ئاماری زانستیی دەستنیشان کراوە کە چەندن ژمارەی ئەوانەی خۆیان بە موسوڵمان دەزانن ، چەندیان بێدینن؟ کەواتە ئێوە مافی ئەوەتان نیە بە ناوی زۆرینەی ئەم گەلەی ئێمەوە قسە بکەن ، بەَلکو تەنیا دەتوانن بە ناوی خۆتانەوە قسە بکەن و هیچیتر ، جگە لەوە ئاین دەبێت تەنیا لە نێوان ئەو کەسەو ئەو خودایە بێت کە کەسەکە خۆی دەستنیشانی کردوە ، ئیتر ئێوە بە چ مافێک خۆتان کردوە بە نوێنەری خەلک و خوداش لەسەر زەوی؟
لایەنە ئیسلامیەکان بەپێی ئاماری دوا هەلبژاردنەکانی 2013 بە هەمویان تەنیا 17%ی دەنگەکانیان هێناوە لە هەرێم ، کەواتە تەنیا نوێنەرایەتی ئەو رێژە کەمە دەکەن و هیچیتر ، ئەوە دەبەخشێت کە زۆرینەی خەڵکیی لە هەرێم ئیسلامیەکانی وەک دەسەلاتێکی سیاسی لاپەسەند نیە. ئیتر کامەیە ئەو زۆرینەیەی ئێوە باسی لێوە دەکەن و گوایە جەماوەری ئێوەن ؟

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر ـــ  دیسان هەڕەشەو سوکایەتیەکانی ماڵپەری ئیسلام پەیکی

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت