Dr-kemal

دکتۆر کەمال میراودەلی : ئۆپۆزسیۆن لە نێوان حکومەتی سێبەر و سەرۆکایەتی هەرێم و یەکێتی نەتەوەییدا .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەشی یەکەم : –

وشەی ‘ ئۆپۆزیسیۆن ‘

مانای سادەو سەرەکیی وشەی ( ئۆپۆزسیۆن ) : بەرامبەربوون و بەرامبەروەستان و دژوەستانە . وشەکە لە ئەسلە لاتینییەکەیەوە

oppositus

( ئۆپۆزیتس ) بە مانای دژوەستان ، چووەتە ناو فەرەنسیی کۆن و بووە بە

opposicion

و لە وێشەوە بۆ ئینگلیزی ناوەراست وەک

opposicioun

کە هەر شێوە فەرەنسییەکەیە و دوایی لە ئینگلیزیی نوێدا وەک رێنووس گۆڕاوە بۆ

opposition

و لە وتنیشدا بە ( ئۆپۆزیشن ) دەخوێندرێتەوە ، ئەمە وەک یاسایەک بۆ سەدان وشەی ئینگلیزی رەسەن- فەرەنسیی – لاتینیی بەکارهاتووە : کە ( سیۆ ) دەبێ بە ( ش ) وەک

ناتسیۆن ( نەتەوە ) کە دەبێ بە ( نەیشن ) هتد . : nation

دیارە لە کوردییدا کە دەسەلات و رووناکبیران و زمانناسان ئەوەندە تەمبەڵ و بێمشوورو بێخەم بن کە بۆ زۆر لە زاراوە جیهانییە باوەکان بەدوای وشەیەکی کوردیی ماناروون و رەسەندا نەگەرێن و دوای ٢٢ ساڵ لە دەسەڵاتی بەربەریی کوردیی وەزارەت و بەرێوەبەرایەتییەک و دەزگایەکی ئەکادیمیی نەبێت ئەم ئەرکە وە ئەستۆ بگرێت، ئەوا خۆ دەبێت هەر نەبێت رێنماییەکی ستانداردیی هەبێت ئەو شێوە جیایە ئەوروپییانە چۆن وەرگرین یان ستانداردبکەین ( مەبەست لە ستانداردکردن وەرگرتنی شێوەیەکی زانستیی هاورایی یە کە هەموو لێی لانەدەن ) . هەر نووسەرە بە گوێرەی پاشخانی خوێندەواریی و ئەو ولاتەی لێیەتی بێ سێودوو کردن، زاراوە باوەکانی زمانی ئەو ولاتە بەکاردێنن کە لێی نیشتەجێن یان لەوی خوێندوویانە . هەندی تەنانەت لە دوو شێوەکانی فەرەنسیی/ لاتینیی و ئینگلیزیی/ ئەمریکیی لادەدەن و بە ئارەزۆی خۆیان چیان بۆ بلوێ بەکاریدێنن گۆڤارو رۆژنامەو سایتەکانیش وەک ئاژاوەگەرییەکی بێسەرو کۆتایی هەموو شتێک و بەهەموو زمان و زاراوەیەکی نەشیاوو داوەشاو بلاو دەکەنەوە .

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر ..  ئۆپۆزیسیۆن لە نیوان حکومەتی سێبەرو سەرۆکایەتی و یەکێتیی نەتەوەییدا

27,330 جار بینــراوە لە ڕەهێڵپۆست

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت