دکتۆر کەمال میراودەلی: دەربارەی کوردبوون، و هەڵویستی پەرلەمان و گۆران و ئیسلامییەکان دەربارەی شەنگاڵ و کۆبانێ.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

چاوپێکەوتنی گۆڤاری رۆژی وڵات.

تەوەری پێنجەم و کۆتایی: کوردو حیزبەکان و تورکیا و شەنگال و کۆبانێ 

* لەبەرئەوەی سەرانی کوردی باشوور فەلسەفەی نەتەوەیی یان نییە، پێناسەیان بۆ کوردبوون نییە، ستراتیجی یەکێتی نەتەوەیییان نییە، سەرانێکی دروستکراوی مێژوویەکی رەشی بێگانەپەرستیی و جاشێتیی دیارو نادیارو نۆکەرایەتی  و گەندەڵیی و خیڵپەرستیی وخۆپەرستیی و گەندەڵیین، نەک هەر هەستی نەتەوەیی یان نییە، هەستی ئینسانیی و مرۆڤبوون و کەرامەتی ئینسانییشیان نەماوە.. بۆیە ئەوانە بە پەلەن هەوالی کەوتنی کۆپانی یان پێ بگات نەک سەرکەوتنی رۆڵە نەبەردەکانی.

* گەورەترین شەرەف ئەمڕۆ ئەوەیە لە ژێر سەرکردایەتی یەپەگە دا بجەنگی

* بە هیچ شێوەیەک چاوەڕێم نەدەکرد بە بێ دەستوورو دامەزراندنی موئەسسەساتی دەستووریی و زامنکردنی سەروەریی یاسا و دەوری دادگا و موئەسسسەسات و بەرنامەیەکی تۆکمەی چاکسازیی کاتبۆدانراوی حکومەت و مەرجەعییەتی کاریگەری پەرلەمان ،  گۆڕان ئاوا خۆفرۆشانە و بێئابرووانە بچێتە ناو حکومەتی خەندەقی خیانەت و وڵاتفرۆشتنەوەو ئەوەندە هیچ و پووچ و لاوازو بێ قیمەت بێت.

* بنەماڵەی بارزانی وەک مێژوو بنەماڵەیەکی ئێرانییە. ئێرانییەکان نێچیروان وەک [ بەچەیە ما ] بەچەی خۆیان ناو دەبەن. بارزانیی کە وای دادەنا تورکیا دۆستێتی و دوژمنایەتی مالکی و شیعەو ئێران دەکاو لە پاداشی ئەوە تورکیا دەیکا بە دەوڵەت و یەکێتی بە بەرەی ئێران دا دەنا،  دوایی  هەموو شتەکان بە هاتنی داعش بۆ گرتنی هەولێر پێچەوانە بوونەوە. تورکیا بارزانی فرۆشت و ریسوای کرد.

* هەزاران دەزگاو زانکۆو رێکخراو  لە جیهاندا خزمەتی ئیسلام و سەلەفییەت و زمانی عارەبی دەکەن و ئیسلام پێویستی بە  کورد نییە ئەم کارە بکات تا ماڵ پێی بوێت لە مزگەوت حەرامە. کوردیش پێوسیتی بەوە نییە بانگەوازخوازی هەبێت و بکرێ بە موسڵمان و ژنەکانی موحەججیبە بکات  و خزمەتی مێژووی عەرەب بکات ، ئەمە دین نییە  ئەمە گەوادیی دینییە.

* هەمان عەقڵی ئیستای سەرانی پارتی و یەکێتی دوای زیاتر لە سەدو چل سال نووسینی هۆنراوەکەی حاجی:

رۆمی وەکو بەنی موون کەس پشتیان پێ نەبەستێ

کەوتوونە داوی خۆیان، سەرگەشتە ماون و حەیران

جۆشێک بدەن وەکو هەنگ ، تەگبیر بکەن بە بێ دەنگ

ئەسبابی جەنگ پەیدا کەن تۆپ و تفەنگ و هاوان

یەکتان نەچوونە گەردش وا تێ دەگەن لە دنیا

هەر پادشاهی رۆمەو شاهی عەجەم لە تاران

بولغار و سیرب و یۆنان، هەم ئەرمەن و قەرەتاغ

هەر پێنجیان بە تەعداد نابن بە قەددی بابان

هەر ئێکە موستەقیللن، کوللێکی دەوڵەتێکن

ساحیبی جەیش و ڕایەت، ئەرکانی حەرب و مەیدان

بەلام چەند بۆش و خۆفرۆشی کورد خانی و حاجی یان خوێندۆتەوە ؟

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر ــ   چاوپێکەوتنی گۆڤاری رۆژی وڵات – تەوەری پێنجەم

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت