دکتۆر کەمال میراودەلی: فەلسەفەی من. بەشی  نۆیەم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بنەماکانی بوون:

بەردەوامیی گۆڕین و لێکداانەوەی کەتیگۆرییەکانی ئەرستۆ

Chapter 2 1a16.

وشەی سەربەخۆو پێکهاتە

 Of things that are said, some involve combination while others are said without combination. Examples of those involving combination are: man runs, man wins; and of those without combination: man, ox, runs, wins.

وەرگێڕان

شتەکان/ بووەکان (وشەکان) دەوترێ هەندێ پێکهاتەن [لەگەڵ شتی/ وشەی تردا) و لە کاتێکدا هەندی شتی تر دەوترێ لە ناو پێکهاتەدا نین (سەربەخۆن). نموونەی ئەو شتانەی کە پێکهاتەن: پیاو رادەکات، پیاو قازانج دەکات، ئەوانەی بەبێ پێکهاتەن وەک: مرۆڤ، گاجووت، رادەکات، دەیباتەوە.

لێکدانەوە:

لێرەدا ئەرستۆ ئەو جیاوازییە روون دەکاتەوە کە لە ڕەوشی بوونی شتەکان/ وشەکان دا هەیە: هەندی وشە لە ڕستەدا پێکدێن و وشەکان دەچنە ناو پێوەندییەکی تایبەتی بە یەکترەوە وەک: منالەکە رادەکات، ئازاد گرەوەکەی بردەوە. پرۆژەکە قازانجی کرد.

هەندێ وشە/ شت بە تەنیا دەوەستن و سەربەخۆ [وەک وشەی فەرهەنگیی] مانایان هەیە وەک: مرۆڤ. مناڵ، پرۆژە، ڕادەکات، قازانج.

بە پێی ڕێزمانی نوێ ئەمە دەستنیشانکردنی فۆرمەکانی ئاخاوتن ـە. وشە [وەک وشەی فەرهەنگیی] دەشێ بە تەنیا بوەستێ بە بێ ئەوەی بنسازیی و ستراکتووری وەک ڕستە [ لێرەدا ڕستەی سادە]  هەبێت.

لە پێشدراوەی (پرۆپۆزیشن)ی لۆجیکییدا، تەنیا فۆرمی بنسازیی [ستراکتوریی / پێکهاتە] دەتوانرێ  بوترێ ڕاستە یان هەڵەیە.

وەک پێشتر وتم: ئەرستۆ وشە وەک شت/ بووەی ماددی بەکاردێنێ: لێرەدا سەرنجێکی ماناناسیی/ زمانەوانیی ڕواڵەتێکی ئۆنتۆلۆجی گرنگ لە ڕەوشی بوون ڕوون دەکاتەوە: شتەکان دەشێ سەربەخۆ هەبن و ماناو بناس و پێناسەیان هەبێت، یان بچنە ناو پێکهاتە لەگەڵ یەکترەوە واتە شتەکان لە جۆرێک لە پێوەندیی/ نزیکایەتیی جۆراوجۆردا دەبن.

ئەم جیاکردنەوە دوایی بۆ ئەو گرفتە فەلسەفییەمان دەبا:

گاجووت سەربەخۆ وەک زیندەوەرێک هەیە.

گا/ مانگا وەک زیندەوەرێک هەیە لە پێوەندی و ڕەوشی جۆراوجۆردا: بوونی خزمەتی مرۆڤ دەکات، گیا دەخوات، شیر دەدات، زاووزێ دەکات و… هتد.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر فەلسەفەی من- بەشی نۆیەم

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت