دکتۆر کەمال میراودەلی: فەلسەفەی من.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەشی شەشەم

ئەمە چییە؟ ئەمە ئەوەیە!

چییزانیی – ئۆنتۆلۆجی

ئەو پێنج بەشەی پێشوو پتر پرسیارباران بوو. فەلسەفە زەمینەی بارانی پرسیارەکانەو وەڵامەکان لە سەر بەردی ڕەق دەڕوێن.

دنیای فەلسەفە دنیای دیدو زەینە. مەودای فەلسەفی نێوانیان پرسیارە، ڕامانە، بیرکردنەوەیە. هەموو کەس دەشێ هەیبێت، وەلی دەگمەن کەس بە دوای دەکەوێ تا پێ دەگا، یان تێ دەگا.

پێشتر وتم کە هەندێ جار پرسیار پێناسەی پتری تێدایە لە هەندێ وەڵام.  پرسیار دەربارەی شتێک، بابەتێک، خۆی بنەمای پێناسە یان وەلامەکەیە، بۆیە بە تایبەتی لە پرسی ئۆنتۆلۆجییدا گرنگە بتوانین پرسیارەکان بە وردی سەرنج دەین و شییان بکەینەوە: واتە وردییان بکەینەوە بۆ رەگەزە پێکهێنەرەکانیان.

ئەسپ چییە؟

درەخت چییە؟

خۆشەویستی چییە؟

هەر یەک لەم پرسیارە هاوشێوانە چەند ڕەگەزی سەرەکی دەردەبڕن:

1- پرسیارە دەربارەی بابەتێک [ئەسپ، درەخت، خۆشەویستیی] کە جیاکراوەتەوە.

2- هەر سێکیان ناون: واتە مەودایەکی مانایی خۆی هەیە بەوەی کە ناونراوە.

3- بابەتەکە لە هەمان کاتدا ناوە لە زماندا و  شتە یان مانایە/ بیرۆکەیە لە دەرەوەدا.

4- ناوەکە وەک کۆزان/ چەمک پرسراوە واتە ئەسپ بە گشتیی، درەخت بە گشتیی، خۆشەویستیی بە گشتیی. ئەمەش بێگومان گرفت دروست دەکات، چونکە ئەسپ دەشێ هەموو ئەسپێک بێت یان ئەسپێکی تایبەتیی، هەموو درەختان، یان درەختێکی تایبەتی، خۆشەویستیی بە گشتیی یان خۆشەوسیتیی تایبەتی نێوان دوو کەس.

5- ئایا کامیان ئاسانترە بۆ پێناسەکردن: ئەسپێکی تاک و  درەختێکی تاک، کە لەبەردەمماندا بن یان خۆشەویستی تایبەتی دوو کەس کە ئاگاداریی بین، یان ئەم ناوانە وەک بیری گشتیی؟

6- کە ئەو ناوانە لە سەرەتاوە هاتوون واتە دەبنە پێشینەی وتارەکە (هەر وتارێک دەربارەیان بیڵێین) واتە هەرچی تر دوای ئەوان بێت:

ئەسپ ئەوەیە، درەخت ئەوەیە، خۆشەویستیی ئەوەیە،

 

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر ــ فەلسەفەی من. بەشی شەشەم

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت