دکتۆر کەمال میراودەلی: چیرۆكی گزگل پاشا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

گزگل پاشا
ڕۆژێ سەیری ئاوێنەی کرد
گزگلەکەی جاران نییە
باڵ و شاخی لێ ڕواوە
هەرچی دەعباو بوونەوەری جەنگەل هەیە
دەوری داوە

شۆک لە دوای شۆک
هەموو بۆی دێنە سەر چۆک
قوربان قوربان
ژیانمان
گیانمان
مانمان
بە ئەمری تۆوە بەستراوە
دەیکەی یان نا؟

گزگل سەیری ئاوێنەی کرد
باوەڕی بە باڵای خۆی نەکرد
دەکشا دەکشا
هەر هەڵدەکشا
هەمووی هێند بە چووکی دەبیین
هێندە بەرز لێی دەڕوانین
ئەو لە ئاسمان
ئەوان زەمین

نەیدەتوانی گوێی لێیان بێ
چ دەبێژن
وەکو مێروولە دەیبینین
بە زەلیلیی

بە پێی فیلیی
دەیتوانی بیان شێلێ
نەیانهێڵێ

گزگل گزگل شیڕاندی:
ئێوە کێن بێنە خزمەت من
هەمووتان دەکەم بە دوژمن
بەم پێیانە دەتانشێلم
شەل و کوێرم
کەس نابوێرم

لە پڕێکدا
گزگل پاشا لە خەو هەستا
لە ژێر پێی فیلێکی ڕەشدا
لە ناو قوڕێکی زۆر خەستا
لە سەر سنگ دەخشا و دەوەستا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت