Derya-rwandzi-8

دەریا ڕواندزیی : ژۆزێڤین ئەو ژنەی کە یەکێک لە بەهێزتریین پیاوەکەنای مێژووی هەوچەرخی ئەسیری ئەشقی خۆی کرد .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

یەکەمین شاژن یان( ئیمپرارتۆریس ) ی فەرەنسای دوای شۆرشی ژۆزێڤین بوو کە لە دەیەی یەکەمی سەدەی نۆزدەهەم بە هێزتریین و دەساڵاتداریین ژنی جیهانی بە ئەژمار دەهات ، ئەو ژنە هاوسەری ناپلیۆن بۆناپارت ، بەهێزتریین پیاوی ئەوروپاو جیهان لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەهەم و دایکی سەرۆکی ئیتالیاو شاژنی هۆڵەندای ئەو سەردەمە بوو ژۆزێڤین کچە گەورەی جووتارێکی قامیشی شەکر بوو کە لە دوورگەی { مارتینیک } یەکێک لە مووستەعمەرەکانی فەرەنسا لە رۆژئاوای هیند دەژیا .

ناپلۆن لەیەکەمشەوی زەماوەندیدا ناچار بوو داواکاری نابەجێی خۆشەویستەکەی قەبوڵ بکات ئەویش ئەوە بوو کە سەگە خۆشەویستەکەی لە ژووری ئەوان بخەوێت ، ژۆزێڤین لە هونەری ئەشقبازی ئەوەندە شارەزاو لێهاتوو بوو کە توانی لەم ماوە کەمەدا ناپلیۆن شەیداو هۆگری خۆی بکات ناپلیۆن دواتر لە تاراوگەی خۆی لە ساینت هێلیین گووتبووی لە تەواوی ژیانیدا ژنێکی نەبینیوە وەکو ژۆزێڤینبە لارو لەنجەو جوان و لەش ناسک و رێک و پێک بێت ناپلیۆن لە یەکێک لە نامە سەرەتایەکانی خۆی بۆ ژۆزێڤین کە لە رێگای جوونە شەر لەگەڵ ئیتالیا نووسیبووی ،،،،، ژۆزێڤین بە ئەشقی مەزنی و شایەنی پەرستن ناو دەباو دەنووسێ . هەردەم کە لە تۆ دووردەکەومەوە هەست دەکەم تواناییم بۆ خۆڕاگری لە ئاست دووری تۆ کەمتر دەبێتەوە بە تەواوی بوونمەوە بیر لە تۆ دەکەمەوە جگە لە دیمەنی جوانی تۆ هیچ شتێکی تر لە بەر چاوم نابینم ،، هەردەم لەوە بیر دەکەمەوە کە تۆ لە چ دۆخێک دای ،،، لە خەیاڵی ئەوە کە تۆ خەمۆک و لە دڵەراوکێ دای دڵم تووند دەبێت و بەو خەیاڵە کە تۆ بە دەماخ و بەبزەی دیسام دڵم دەگیرێ کە بۆچی منت لەبیر جووەو دووری من هیچ کاریگەری نەبوە لەسەر تۆ .

ڕۆژ نیە بە یادی ئەشقی تۆوە شەو نەکەمەوە شەو نیە بە خەیاڵی تۆوە نەخەوم تەنانەت لە دونیای خەویشدا لەگەڵ تۆ دام و هەرکات لە خەو هەڵدەستم دیمەنی تۆ دەخەمە بەرچاوم ، تۆ ژیان و گیان و هەموو شتێکی منی تەنانەت لە نێو گۆرەپانی شەر لە گەرماو گەرمی شەردا لەبەرچاوم دوور ناکەویتەوە دڵی من بۆ تۆ بە یادی تۆ لێدەدات ، زۆربەی شەوەکان لە کاتێکدا کە تەنیا پاسەوانەکان بە خەبەرن ، لەسەر جێ هەڵدەستم و خەریکی کێشانەوەو دانانی پلانی نوێ دەبم ، تا بە سەرکەوتنی هەرچی خێراتر زووتر تۆ لە باوەش بگرم ،،،، ئەی ئەشقی مەزنی من ،،،، زۆربەی سەرکەوتنەکانم لە بەرەی شەردا بە هۆی ئەشقی تۆوە بوو ،، من بە هۆی دووری تۆ ئۆقرەیی و بەختەوەریم نەماوە ، بە دووری تۆ دنیا بۆ من وەک بیابان قاقرو بێ بەرو بوومە ، ،، من بۆ تۆ دەژیم بۆ تۆش شەر دەکەم ،، ئەی رووح و ژیانی من هەرکات پەیکێک ( نامەبەر ) هات بۆ لات نامەیەکم بۆ بنووسە ، نامەکانی تۆ گیانێکی تازەم پێ دەبەخشێ ،،، ژیان بۆ من بەبێ ئەڤین و خۆشەویستی تۆو دڵنیا بوون لەوە کە تۆ منت خۆش دەوێ ، هیچ واتایەکی نیە ئەی ئازیزتریین کەسی من ئەگەر زۆر بڵێی دەکەم بمبورە ، ئەشقی تۆ ئەقڵ و هۆشی لێبریووم ،،،،، من لە مۆتەکەی هەمیشەی خۆمدا دەژیم و بە نەبوونی تۆ زیاتر ، لە حەسانەوەو زیاتر لە هێمنی و بەختەوەریم لە دەست داوە ، ئەگەر نەیەی بۆ لام هیچ کارێکم بۆ ناکرێ ، بۆم بنوسە کە دێی بۆ لام ، بنوسە کە هەست بە قوڵایی ئەشقی من سەبارەت بە خۆت دەکەی ، بنوسە کە باوەر دەکەم کە دەمێک لە بیرو خەیاڵی تۆ دەرناچم . بێ تۆ ژیان بەهای بەردەوام بوونی نیە ، ،،،، هەموو شتێکی من بۆ تۆیە ،، من بەشێک لە هەستی تۆم و ئەو رۆژەی هەست بکەم کە جێگەیەکم لە دڵی تۆدا نەماوە زیاتر لە مردوویەک نیم ..

ناپلیۆن بۆناپارت لە رۆژی دووهەمی دیسیمبەری ساڵی ١٨٠٤ ، بە ناوی ئیمپرارتۆری فەرانسە ، تاجی لەسەرناو بە دەستی خۆی تاجی ( ئیمپرارتۆریس ) یان هاوسەری ئیمپرارتۆری فەرانسەی لەسەر ژۆزێڤین دانا ، رێو رەسمی تاج لەسەرنان لە کەنیسەی ( نۆتیردام ) ی پاریس بە رێوە چوو ، ڕێو رەسمی زەماوەندی ناپلیۆن ژۆزێڤین کە بە پێی یاساکانی شۆرش ، ، بە داب و رەسمێکی مەزهەبی دووپات بۆوە ، ئەم ڕێو رەسمە کە بە پێداگرتنی پاپ ئەنجام درابوو ، ، ژۆزێڤین لە تەمەنی ٤١ ساڵیدا تاجی هاوسەری ئیمپرارتۆری یان شاژنی فەرەنسای لەسەرنا ، بەڵام جوانی و سەرنج راکیشی خۆی پاراستبوو .

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت