سەرنووسەری گۆڤاریی ” شارلی ئەبدوو” چی لەسەر كورد نووسیوە ؟

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پارل چارب ، سەرنووسەری گۆڤاری ” شارلی ئەبدوو” ی کۆمێدی فەرەنسی ، كە ئەمڕۆ لەلایەن چەند چەكدارێكەوە هێرشكرایە سەر گۆڤارەكە و بەهۆیەوە 12 كەس كوژران و 10ی دیكەش برینداربوون ، كە شارب خۆیشی لەنێو كوژراواندا بوو، 22ی ئۆكتۆبەری 2014 وتارێكی لەسەر كورد نوسیو .

دەقی وتارەكەی پارل شارب :

 ئەمڕۆ من کوردم

من کورد نیم و تەنانەت یەک وشە کوردی نازانم ، تەنانەت توانای ئەوەم نییە ئاماژە بۆ ناو و کولتووری کوردیش بکەم ، ئەو شتانە بە تەواوەتی بۆ من نامۆن ، بەڵام وەک ئەوەی ئیلهامێکم بۆ بێت لە ناکاوەوە شتێک روودەدات ، بەڵێ روویدا ئەوە منم بە کوردی دەخۆم و بە کوردی بیر دەکەمەوە و قسەی پێ دەکەم ، بە کوردی گۆرانی دەڵێم ، بە کوردی دەگریم ، بەڵێ ئەمڕۆ من کوردم .
کوردانی سووریا بەهەموو شێوەیەک گەمارۆدراون ، ئەوان شەڕی تاریکی دەکەن ، بەرگری لە خاک و نیشتمان و خێزان و ژیانی خۆیان دەکەن ، ئەگەر ناحەزان پێیان خۆشبێت یان نا ، ئەوان تاکە هێزن رووبەڕووی چەکدارانی داعش بوونەتەوە ، ئەوان بەرگری لە ئێمە دەکەن ، نەک دژی ئیسلام ، بەڵکو دژی گەورەترین و دڕندەترین گرووپ دەجەنگن .
چۆن دەتوانن باوەڕ بە ئێمە بهێنن کە ئەو هاوپەیمانێتییەی دژی داعش دروستکراوە راستە ، بۆیە لەبەر چەند هۆکارێک ، ژمارەیەك ئەندامی ئەو هاوپەیمانێتییە نێودەوڵەتییە تا هەنووکە لەگەڵ داعش لە پەیوەندیدان تەنانەت ( پەیوەندی ئابووری و سیاسی و ستراتیژیان ) لەگەڵ داعش هەیە ، دژی گاڵتەجاری و کوشتن لە ناوچەکە ، بەڵام سەرباری هەموو ئەمانەش کورد هەر لەسەر پێی خۆی وەستاوە و ماوە .

 س – ڕ

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت