Hawler

شێرزاد شێخانی: حوكمەتداری لەهەولێر.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هەولێریات(21)

زەمانی خۆی حوكمەت حوكمەت بو، هەیبەت و ئیحترامی خۆی هەبو. ساحێب قسەی خۆی بو، لەخزمەتی هاوراتیاندا بو، تەقریبەن زۆربەی پێداویستیەكانی ژیانی ئینسانی تەئمین كردبو. تەبعەن باسی دەسەراتی دیكتاتۆری بەعس و پێشی ئەویش ناكەم، چونكە بەلای من حوكمەت و دەسەرات دو شتی زۆر جیاوازن، حوكمەت یەعنی خزمەتگوزاری و بیناكردنی ورات، دەسەراتیش یەعنی ململانێ و شەرەشەقی حزب و حزبایەتی وەكی ئێستا دەیبینین. ئەو زەمان مەسئول مەنسەبی وەرنەدەگرت ئەگەر كەسەكی پاك و ناسرای یان كوڕی ئەرباب و خانەوادەی دیاری شار نەبایە، ئەوانەش لەسومعەی خۆیان و عائیلەكانیان دەترسان ئیحترامی زەمان و مەكانی خۆیان دەگرت، لۆیە دەستیان لۆ پارەی دەوڵەت نەدەبرد. ئەخلاقیان هەبو، نەوەكی ئێستا هەرچی و پەرچی شار بوینە مەسئولو، بۆكس وەشێن بویتە ئەندام پەرلەمان، فیتەرو پاقلەفرۆش بویتە مەسئولی رێكخراوی جامیعەكان. كۆمەرەك دزی گەورەو گچكە كەتینە گیانی ئەو میللەتە قوڕبەسەرمان. تەبعەن ئەگەر مەسئول دزی نەكا، پارەی حكومەت بەشی حەمو خزمەتگوزارییەكان دەكاو سەرو زیادەشە. ئەو وەختی باسی دەكەم پارە دزین لەحوكمەت بێجگە لەوەی جەریمەیەكی گەورەبو عقوبەی لەسەربو، عەیبەیەكی زۆر گەورەتریش بو لەناو كۆمەردا، حەیاچونەكی ئەبەدی بو، ئێستا دزی بویتە ئازایەتی و مایەی شانازی كە مەسئولەك پێی دەورەمەند دەبی و دەرێ بەئازایەتی خۆم پارەم دزییە. تەبعەن لێرە دزی وەكی قادرمە لەسەرەوە لۆ خوارەوەو لەخوارەوەش لۆ سەرەوەیە، بەمەعنا حالەتەكی عامە و كولونا فی هەوا سەوا.
ئەو زەمان گەنج خەمی ئەوەی نەبو دوای دەرچونی چ دەكاو چ ناكا، چونكی حكومەت ئەوەندە مولتەزیم بو هەر لەگەر تەواوكردنی خیندن بەواجیبی خۆی دەزانی كەوا وەزیفەی لۆ دابینبكا. ئێستا حوكمەت دەرێ برۆ هەژدە سار بخینەو جامیعە تەواوكە كە دەریش چوی برۆ ببە بەشاگردە كەبابچی. بەموهەندیس دەرێ برۆ دوكانی سەروپێ بكەوەو بەمەستەرەكەت مومبارەكان قیاس بكە نەوەكا بەخواروخیچی بچتە ناو مەعیدەی خەركەوە.بەخەریجی هونەرە جوانەكانیش دەرێ برۆ ببە بەبانگخوازو بە شێوەیەكی هونەریانە تاریخە ناشرینەكەی بنەمارەكانمان لۆ جوان بكە.ئێستا حوكمەت دەرێ ئەمن تاقەتی ئاوو كارەبام نیە،برۆن ئاو بەتەنكەر بكڕن، كارەباش ئەوە مولیدەی ئەهلیو بڕۆن لۆخۆتان ئەمپیری لێ رابكێشن..تاقەتی پرۆژەم نیە با كەرتی تایبەت ئەو ئیشانە بكاو واز لەمن بینن با نەفتەكەتان بدزم..دەرێ عەیبە لۆتان ئەوەندە بەحسی خزمەتگوزاری تەندروستی دەكەن، برۆن وەكی جاران ساوارو گەنمەكوتا بخۆن حەتا نەخۆش نەكەون.گەورەترین دەسكەوتی حوكمەتەكەمان ئەوە بو كە معاشەكانمانی كردە روبعو خوارتر، ئەوە ئێستاش پێمان دەرێ معاشیشم پێ نادرێ.ئەو زەمان دەرێن حوكمەت معاشی مۆزەفەكانی دەبردە ناو سجنیشەوە لۆ ئەوەی عائیلەكانیان لەبرساندا نەمرن. ئێستا حوكمەت گچكە بویتەوە لەوەزارەتی دارایی ، وەزارەتەكانی دی هەمویان ئیجازەی مەرەزییان وەرگرتیەو توشی پەتای جەماعی بونە وەزیرەكان نایانەوێ لەمارەكانیشان بێنە دەرێ.
ئەو حوكمەتەمان سەرۆكەكەی لەوەختی ئینتخابات پێمانی گۆت دوای ئینتخابات لەناو زەرفەكی داخرایدا بەشی هەر هاوراتییەك لەنەفتی وراتەكەی لۆ دەنێرینە مارێ،ئەگەر ئەو وەختی لەمیوانداریشدا بیتن مۆزەفەكان لەپێش دەرگا دادەنیشن حەتا دێنەوە لۆ ئەوەی بەشەكەیان پێبگاو نەفەوتێ، ئێستا هاوراتی دەبی لەگیرفانی خۆی پارەی ناردنی نەفتە دزراوەكەی لۆ دەرەوە بداو، كرێی كۆمپانیاكانیش لە معاشەكەی ببڕن.ئەوە حەموی خێرو بێری ئەو حوكمەتەیە كە پیرو گەنجو ژنو كچو شەلو گێرو كەڕو كۆری ئەو وراتەمان بەعارەبانە دەچونە سەر سندوقی ئینتخاباتو دەنگیان پێدەدا. باقی وەلسەلام.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت