شەریف هەژاری: تەنیا بە یەک چارەسەر دۆخی باشوری کوردستان دەخرێتەوە سەر سکەی خۆی!

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەڕێزان، دەیانجار ئەو پرسیارە دەکەن: مامۆستا ئەم دۆخە بە کوێ ئەگات؟ بە خوا ئیتر مامۆستا کوردستان خۆشی تێدا نەماوە و ئەبێت بە جێی بھێڵین! مامۆستا ھەمو حیزبەکان ڕاست ناکەن لەگەڵ خەڵک و، دەیان سەرنج و کۆمێنتی دیکەی لەم شێوەیە دەنێرن و دەنووسن!
ھاوڕێیانی خۆشەویست و بەڕێزم
دۆستانی ئازیز
ھەرگیز نابێت مرۆڤ ھیوابڕاو بێت و بە دوای چارەسەردا نەگەڕێت!
ڕونە کەمێک لە مێژو و مێژووی پلانی ستراتیژی قوڵ بومەتەوە و بواری زانستی خۆمە و، تۆزێکیش جار جار باسی سیاسەت ئەکەم!
پێموایە: تەنیا یەک چارەسەر کلیلی ئەوەیە کە دۆخی باشوری کوردستان بخرێتەوە سەر سکەی خۆی!
چارەسەرەکەش، لە تێڕامانێکی مێژووییمەوە سەرچاوە دەگرێت، ئەویش ئەوەیە:
ئایا ڕژێمی بەعس چۆن دۆخی باشوری کوردستانی تەپاند؟ ( با جارێ باسی دزی و گەندەڵیی پارتیی- یەکێتیی و، داھێنانی شەڕە جنێو لە لایەن بزوتنەوەی گۆڕانەوە بۆ ناو کۆمەلگای کوردی، بووەستێت!).
ڕژێمی بەعس بەم سیاسەتە کۆمەڵگای کوردستانی تەپاند، ھات زۆرینەی ھەرە زۆری گوندەکانی باشوری کوردستانی ڕاگواست بۆ ناو شارەکان و بەشێکی خەڵکەکەشی ئەنفال کرد!
بە سیاسەتی ڕاگواستنی دانیشتوانی گوندەکان بۆ ناو شارەکان چی ڕوویدا؟
1- لە ڕوی ئابورییەوە: دانیشتوانی باشوری کوردستان لە (بەرھەمھێن)ەوە بوونە (بەکاربەر)، واتە لە بەرھەمھێنانەوە بوونە مشەخۆر.
زۆرینەی بەرھەم و پیشەی ئاژەڵداریی و کشتوکاڵ و ڕەزوباخات و گەشتوگوزارییان لە دەست دا، بەمەش ترسناکترین گورزی ئابوریان بەرکەوت!
2- لە ڕوی کۆمەڵایەتییەوە: دوو توێژی زۆر جیاواز پێکەوە گرێدران، توێژی شارنشین و توێژی گوندنشین، کە بووە ھۆی ئەوەی پێکھاتەی شارەکان تێکدرا.
ئەمە کاریگەری لەسەر تەعامول و مامەڵەی ئەو دوو توێژە جیاوازە لەگەڵ یەکتر زۆر ئاڵۆز کرد. تەنانەت لە ڕووی دەرونیشەوە کاریگەری لەسەر خەڵکەکە کرد. ھێندە ئەو دوو توێژە لەگەڵ یەکتر جیاواز و ناتەبا و ناکۆکن، کە ماڵی گوندنشین ھەیە مانگاو بزن لە ناو باخچەی قوتابخانەی شارەکان ئەلەوەڕێنن، کورتوپوخت: بەمە شیرازەی مامەڵەی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگا تێکچو.
3- لە ڕوی بەڕێوەبردن و سیاسییەوە: لەم ڕوەشەوە ھەم بەڕێوەبردن و ھەم کۆنترۆڵ کردنی شارەکان زۆر سەخت بووە، بەتایبەت یاسا جێبەجێ کردن یاخود یاساسەروەرکردن!
زۆر گرانە کە کۆنترۆڵی شارەکانی ھەرێم بکرێت لە کەمکردنەوەی تاوان دا. چونکە توێژە کۆمەڵایەتییەکان زۆر جیاوازن و بەریەک دەکەون و لە بارێکی سەختی دەرونیی دا دەژین.
4- لە ڕوی ژمارەی دانیشتوانەوە: شارەکانی کوردستان فشارێکی زۆر گەورەیان کەوتۆتەسەر، ھەمو توێژەکان لە شارەکان دا کەڵەکە بوون. بەمەش ژمارەی پیشە و کار کەم بووەتەوە و کەم دەبێتەوە. چونکە ھەمو توێژەکان چاو و تەرکیزیان تەنھا لەسەر شارەکانە. دیسانەوە لەو دۆخە قەرەباڵخییە بێ کارییەدا: کاریگەری دەکاتەوە لەسەر لایەنی دەرونی تاک.
کەوابو، لە ھەمو ئەو ڕووانەوە کاریگەری دەرونیی و ناجێگیریی لەسەر تاک دەکات، کاریگەری یاساسەروەرنەبون و ئابوریش لەسەر حوکمڕانیی و تەنانەت داھاتی تاکەکەسیش دەکات!

ئەی چارەسەر چییە؟
وەک (شەریف ھەژاری) بە گەرەنتییەوە دەڵێم: کلیلی چارەسەر پێچەوانەکردنەوەی سیاسەتەکەی بەعسە، کام حیزبە دەیەوێت پرۆژە لە من وەرگرێت، بە شاھیدی ھەمو خەڵکی کوردستان لە ماوەی چوار ساڵ دا دۆخی کوردستان چارەسەر دەکەم.

چۆن؟
کلیلی چارەسەر کە پێچەوانەکردنەوەی سیاسەتەکەی بەعسە، بەم شێوەیە جێ بە جێ دەکەم:
1- چوار ساڵ زۆرینەی تەرکیز و کارکردم لەسەر ئاوەدانکردنەوەی گوندەکان دەبێ و، چەند پرۆژەیەک کە لە شارەکان دا تێچووی زۆری بوێت، بۆ ماوەی ئەو چوار ساڵە دوای دەخەم و، لە ھیچ خۆپیشاندان و ناڕەزاییەک ناترسم و، گوێی پێ نادەم!
2- مانگانەی (پێنج سەد ھەزار دینار) بۆ ھەمو ماڵێک کە لە گوند دا بژی و بچێتەوە گوندەکەی دەبڕمەوە و، ناوی لێ دەنێم: دیاری حکومەت بۆ ھاندانی ئاوەدانکردنەوەی گوندەکان!
3- ھەمو گوندێک، دوو پزیشک و دوو پەرستیاری تێدا دادەمەزرێنم (مادەم دەرچوی دانەمەزراو زۆرن، خۆیان کێبرکێ دەکەن کە لە گوندە دورەدەستەکانیش دایان بمەزرێنن) و ئەبێت حکومەت وەکالەتنامەی یاساییان پێ پڕ بکاتەوە، کە: دەبێت پێنج ساڵی تەواو لەو گوندەدا خزمەت بکەن.
4- ھەمو گوندێک مامۆستای لێ دادەمەزرێنم، بە لای کەمەوە لە ھەمو گوندێک دا دوو مامۆستا دادەمەزرێنم و، بە پێی زۆری ژمارەی دانیشتوانی گوند و خوێندکارەکانیان، ڕێژەی مامۆستای بۆ دادەمەزرێنم، دەبێت ھەر مامۆستایەک پێنج ساڵی تەواو لەو گوندەدا خزمەت بکات.
5- لە ڕوی خزمەتگوزارییەوە، لەو چوار ساڵەدا بەشێوەی سەرەکی گرنگی بە گوندەکان دەدەم و بە شێوەیەکی لاوەکیش گرنگی بە شارەکان دەدەم (نەترسی و بەرنامەی دەوێت). ھەمو گوندێک ڕێگای ئۆتۆمبێلی بۆ چاک دەکەمەوە (مەرج نییە قیربکرێ، ئەکرێ سەیارەی پێدا تێ پەڕ ببێ و چەوڕێژ بکرێت!).
6- فەرمان بۆ فەرمانگەکانی کشتوکاڵ و ڤێتێرنەری دەکەم کە دەرمانی کشتوکاڵ و ئاژەڵ بۆ گوندەکان دابین بکەن، لەسەر بنەمای دابەشکردنی ژمارەی گوندەکان. لە ژمارەی دە گوند: فەرمانگەیەکی کشتوکاڵ و ڤێتێرنەری دەکەمەوە.
7- لە ڕێگەی حکومەت و ڕێکخراوەکانی یوئێنەوە، ھەوڵی تەواو دەدەم، کە ھیچ گوندێک نەمێنێت، زەوییەکانی لە مین پاک نەکرابێتەوە، ئەوانەشی کە مینیان تێدا ماوون، بە سەدان ھەوڵی کۆڵنەدەرانە چارەسەری ھەڵگرتنەوەی مینەکانیان دەکەم.
ئەیڵێمەوە: ئەگەر بە پێی ئەم سیاسەتە بکرێ، (وەک شەریف ھەژاری) گەرەنتی دەدەم کە لە ماوەی چوار ساڵ دا، بەشێکی گرنگی کێشەکانی دەرونی و بێ کاری خەڵک و کۆمەڵگای کوردی چارەسەر دەبن و، دەرچووە دانەمەزراوەکانیش ڕێگای دیکەیان بۆ فەراھەم دەبێت کە خەریکی پیشەیەک بن لە گوندێک دا و، سەرمایەگوزاری تێدا بەدەست بھێنن! ھەروەھا فشاری سەر شارەکانیش و قەرەباڵخی و کرێچێتیی بە ڕێژەیەکی زۆر گەورە کەم دەبێتەوە و خزمەتگوزارییەکانیان کەمتر و ئاسانتر دەبێت!
ئیتر پێویست ناکات ئەم ھەمو کاندیدانە بە پڕوپاگە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت