Mnsur-Sirwan-Barzani

عیماد عەلی : گۆڕینی بەرپرسی میحوەرەکان چی لەمەسەلەکە دەگۆرێت ؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەمە یەکەمجار نیە کە کەمتەرخەمی لە لایەن بەپرسی میحوەری عەسکەری بەرەکانی شەردا دەکرێت و ، لە دەرئەنجامدا چەندین قوربانی لێدەکەوێتەوە و ، وەک هەمیشە سەری کوری فەقیر و هەژار تێیدادەچێت و ، بەرپرسەکان بە بەرزکی بانانەوە بە بێ سزا بۆی دەردەچن و کەس ناڵێت سەروچاوتان ئەبرۆی پێوەیە . بەڵێ ، نەکەس نقەی لێدیت و نە کەمتەرخەم سزادەدرێت ، وەک ئەوەی خۆێنی ئەو هەموو گەنجەی کە بەفیرۆ دەدرێت هەرزان بێت و دایک و باوکیان شەونخونیان بەدیارەوە نەکردبێت . ئەوەی شەنگاڵ ، بۆ چاوپۆشی لە هەڵەکان و دەستێوەردانی حزبی ، سەرەرای ئەوەی کارەساتی لێکەوتەوە و باسی لیژنەی لێکۆڵینەوە و سزادانی بەرپرسان کرا ، تا ئێستا کەس گۆێی لێ نەبووە کە ناوی یەکێک ببرێت و بە کەمتەرخەم ناوببرێت و ئەو لیژنانە دەرئەنجامی کارەکانیان دەربخستبێت و تاوانبار سزادرابێت .

کوا وەزارەتی پێشمەرگە لەم هەموو خروقاتانەی کە لە بەرەکانی شەردا دەکرێت ؟ بۆچی وەک وەزارەتی پەیوەندیدار کە ئەرکی سەرەکی خۆیەتی ، بە خۆی بەرپرسی میحوەرەکان دیاری ناکات ؟ بۆچی لە هەماهەنگی و سەردانی بەرەکان و هاتوچۆی تەنانەت وەفدی بەغداش کەس جەنابی وەزیر نابینێت ؟ بەڵام بەرپرسی حزبی بەرەکان لە پێشەوەن و لە کاتی دیاریکراوی خۆیان ئامادەی چاوپێکەوتنە سیاسیەکان دەبن ولە راگەیاندنەکاندا وەک پاڵەوان دەردەکەون ، لە شەرەکانیش لێی دەقورتێنن و کەس نازانێت لە کوێ بون .
گەر رزگارکردنی ملازم عەدنان بەو شێوەیە و لەلایەن کەسوکاریەوە ، نەک لە لایەن سوپا و فەرمانەدەکەیەوە ئەنجامدرا ، کە کەسوکاری وەک خەمخۆری یەکەم لە جێگایەکی دوورەوە خۆیان بگەیەننە کورەکەیان کە دەکرا پێشتر فەرماندە و بێشمەرگە بریاری رزگارکردنیان بدایە و ، بە ئاسانتر دەکرا و خوێنی خەڵکی تریش نەدرژا و ، ئەرکی سەرەکی سوپا و بەرپرسان خۆیانە کە خۆیان بەخاوەن هەموو پێشمەرگەیەک بزانن و ئاگاداریان بن و لە تەنگانەدا رزگاریان بکەن نەک خێزانەکانیان . ئەوەی لە میحوەری گوێر و رزگارکردنی ملازم عەدنان کرا ، لە هەر جێگایەکی جیهان بەم شێوەیە باس بکرێت ، هەمووان سەریان سوردەمێنێت و بەڵکو لە سومعەتی پێشمەرگەش دەدات و لە سەر پرسی گەلەکەشمان دەکەوێت . پرسیارەکە لەوێدایە بۆچی وەزارەتی پێشمەرگە هیچ وەڵامێکی ئەو پرسیارانە ناداتەوە، بۆچی بەرپرسی محوەرەکان دیارناکات ، بۆچی کەمتەرخەمەکان رانەگەیەنێت و هۆکاری بەبەلاش رشتنی ئەم هەموو خوێنە دەرناخات ، بۆچی لە پەیوەندیەکان و هەماهەنگی لەگەل وڵاتان و عیراقیش دەرناکەوێت و خۆی مات داوە . بۆچی حەقیقەتەکان باس ناکات ، کوا فەرماندە عەسکەریە ئەکادیمیەکانی وەزارەت و کوا پلان و ستراتیجی شەریان و کێیە فەرماندە و بریار بەدەست ، بۆچی هەروا وەزارەت بە فەرمانی بەرپرسی حزبی رازیە ، بەراستی ئەو خەڵکە وەڵامی ئەو هەموو پرسیارەی دەوێت ، ئەگینا بەرپرسیارێتی مێژوویی دەکەوێتە ئەستۆی وەزارەتی پێشمەرگە و گومانی لێدەکرێت لە شاردنەوەی راستیەکان و خۆلەقەرە نەدانی ئەرکە راستەخۆکانی .
بەڵێ هەموان دەزانن پێشمەرگە یەکنەخراوە ، بەڵام خۆ هەر لەو هێزانە پلەدار و ئەفسەری باڵا هەیە و وەزارەت دەتوانێت لە بەرپرسی میحوەرەوە بگرە تا بەرپرسە نزمەکانی تریش دیاری بکات و ، ئەگەر هەرکەسێک فەرمانەکەی جێبەجێ نەکرد بۆ مێژوو باسی بکات با خەڵک بزانێت کێ هۆکاری بەفیرۆچونی ئەو هەموو خوێنەیە لەدەرئەنجامی کەمتەرخەمی و نەزانینی بەرپرسەکان و ملنەدان بە فەرمانی راستی وەزارەتی پێشمەرگە ، بۆجێگۆرکێ بە بەرپرسی میحوەرەکان بە بەرپرسە حزبیەکانەوە دەرکێت و کەسی لێهاتوی تر ناخرێتە جیگایان . دەکرێت رێگری لە دوبارە کردنەوەی کارەساتێکی وەک گوێر و شەنگاڵ تەنها بە لابردنی بەرپرسی میحوەر بکرێت و بەرپرسێکی حزبیتر بخرێتە جێگەی ؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت