عەدنان سەید ئەمین: ئافرەت لە بیری سۆفیگەریدا.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەوانەى کە شارەزاى عورەفا و موتەسەویفە بن، هەست بەو لێبوردەیی و نەرمیەیان دەکەن بەرامبەر ئافرەت و دەزانرێت کە ڕایان چۆنە لەبارەى ئافرەتەوە و چەندە پایە و ریزیان بەرامبەر نواندون.
سۆفیەکان بە شێوەیەک تەماشای ئافرەتیان کردووە کە لە هیچ هزر و باوەڕێکی دیکەدا هەستی پێ ناکرێت.
بە تەواو بیچەوانەى ئەو رایانەیە کە وتویانە:
ان النساء شیاطین خلقن لنا
اعوذ بالله من شر الشیاطین.
………
یان تەماشاکردنى ئافرەت وەک کەرەستە و خزمەتکاریک.
ئافرەت لە بیری سۆفیگەریدا، ئەو ناوە بەرزەیە کە واریسى گەورە سیفاتەکانە، لە سیفاتى بەزەیى و رەحم و چاکە و دلپاکى و… هتد.
پێیان وایە کە ئافرەت پارچەیەکە لە رەحم و بەزەیى فراوان و ڕەها. ئافرەتە پاش ئەوەى دنیا جگەر گۆشەکەى بە تاوانبار بزانن هەر ئەوە کە ئیقرار لەسەر بیتاوانى ئەکات بە تەنها. ئەو رەحمە لەسەر زەویدا تەنها لە ئافرەتدا هەیە دواتر وەها رەحم و خۆشەویستییەک دەردەکەوێت کە هۆکارەکەى چی یە.
هەندێک وتویانە: ماناى خۆش ویستن لەپاش خوداوە پیدانى بە ئافرەتە.
ئەمەش پیویست وایە کە بۆ سەرەتاى دروستبوون بگەرێینەوە .
بە تێڕوانینی سۆفیەکان، خودا ئادەمى دروست کرد وە لەویش زەوجێک بۆ ئەوەى ئادەم لەپاش فیربوونى ناوەکانەوە ماناکان لەودا بدۆزیتەوە .
خودا جوانییەکان و ماناکانى لە وێنەى حەوا بۆ ئادەم خستەروو وە هەموو بونەوەرەکانى دیکەشى لەسەر بنەمای دوو زەوج خەلق کرد. کە لە قوئاندا هاتووە: من کل شىء خلقنا زوجین .
لە هەموو بونیکا لەیﻻ و مەجنونیکى خەلق کردووە، ئەم دووە یەکدى کامل و تەواو دەکەن تا کەمالیک بە بوون بدەن.
پێیان وایە کە ئافرەت بونەوەرێکە کە ئەو هەموو نهێنی و سیرڕى بوونی تێدا شاراوەیە.
ئافرەت وەها دروستکراوە کە چاکە و رەحمى و سۆزی تیدایە و گلی داوەتەوە! تەنها بەو کەسانەى دەبەخشیت کە بەرەو ﻻیەوە دێن.
کەسێ کە دەپرسێ باشە ئەوە بۆ خراپن !؟
بۆ ئەوە دەگەریتەوە کە بەو شێوەى دروستە مامەڵەیان لەگەل نەکراوە، چونکە ئەوان ئەگەر هەنگاویک بە چاکییەوە بەرەو روویان بنریت ئەوە ئەوان بە راکردن بەرەو ﻻتان دین و خۆشەویستى خۆیان بەوانە دەدەن کە لییان نزیک دەبنەوە بە نیەتیکى دروست، وەها خۆشەویستییەکتان پێ دەبەخشن کە سەیرتان پێ دیت و بیر دەکەنەوە کە ئیمە لەوانەیە شاینى وەها خۆش ویستنیک نەبین !
مەعشوقى حەقیقى ئەگەر خودا بیت لەو بیرەدا ئەوا لە زەویدا ئافرەت جیگرەوەیەتى بۆ ئەو عاشق بوونە.
ئیدى هەر بەم هزرەوە ڕون دەبێتەوە کە چۆن لە ئافرەت دەروانن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت