عەلی مەحمود محەمەد: پەرلەگیرفانانتاران دەنگدەرانیان شەرمەزار كرد.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

زانیم درۆ دەكەن, بۆیە هەفتەی رابردوو بابەتێكم بەناوی درۆی هەڵوەشاندنەوەی ئیمتیازاتی پلە باڵاكان نووسی, زانیم روی حكومەت سپی دەكەنەوە, ئاخر من 9 ساڵە چاودێرییان دەكەم, ئاخر من چەندین پرۆژە یاسایانم خوێندەوە و لەناو تەنەكەی زبڵدا بینیمەوە, ئاخر ئەوەی زیاتر موزایەدە دەكات زۆرترین پرۆژە یاسای واژۆ كردو و داوام ان لێیان كرد كەوا ژمارەی بانكی نەدەن بۆ موچەی خانەنشینیەكەتان, بۆ ئەوەی نەیاتە سەر ژمارەكە, كەچی لە بری ئەوە بە گوێمان بكەن, بەدوای ژمارەی بانكی جواندا دەگەڕان , ئێستا دەبێت لەبەردەم دەرگای حكومەتەكە بوەستین و بپاڕێنەوە كە ئەو پرۆژە یاسایە واژۆ نەكات كە پەرلەگیرفانەكان دەنگیان بۆی دا, دەبێت چەند لەو 11 پەرلەمانتارانەی تێدا بێت سوێندیان بە ئەنفال و هەڵەبجەو شەهیدان خوارد كە موچەو خانەنشینی دوای دەرچونیان رەتە كەنەوە, ئێستا خانەنشینی خۆیان 16 جاری فەرمانبەرێكە كە 45 ساڵ خزمەتی هەیە و رەنجی جەستەیی دەدات, ئەی ئەو دایكە شەهید و مناڵە باوك ئەنفالكراوە, كە ئێستا بە دەریایەك خوێنەوە كاكی پەرلەگیرفانی ئەفەندی بە دوو دانە درۆ ەوە خانەنشینییەكەی 10 هێندەی ئەوانە.
پێشبینیم دەكرد ئێستا ئەوان موزایەدە بەسەر حكومەتە ناعەدالەتەكەی كوردستانەوە بكەن و بڵێن نا 2 ملیۆن بۆ ئێستای كوردستان زۆرە, نا دوای پەرلەمانتاری لە كوێ شەڕ بەرامبەر خەڵكی كوردستان هەبێت ئێمە لەوێین, نا دایكی شەهیدان سەروەری ئێمەن و هەموو موچەیەك لە خوار ئەوانەوە بێت, ناو نا و هەزاران نای دی, ئەوانە ئاوا پاداشتی دەنگدەران و خەڵكی كوردستان دەدەنەوە.
لە كۆتادا كەس موزایەدەی سەر شاشەمان پێ نەفرۆشێتەوە, ئەگەر راستە كەن, ژمارەی بانكی مەدەن و موچەی خانەنشینی رەت بكەنەوە, ئیتر نامانەوێت جارێكی دیكە بە درۆی هاوكاری خێرخوازی هەڵمان خەڵەتێنن.
ئیتر ئەمە سستەمی پەرلەمانییەو ئەوەی ئێمە ئەمرۆ دەیبینین, گەلان دەیان ساڵە بینیویانە, بۆیە كە پەرلەمانتارە بیننن, گیرفان و دۆلار و ئیمتیازاتو بینن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت