فەرید ئەسەسەرد رەتیدەكاتەوە هیچ ئەندامێكی سەركردایەتی دژی رێكەوتنەكەی یەكێتی و گۆران بوبێت .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا فەرید ئەسەسەرد ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و ئەندامی لێژنەی دارشتنی رێكەوتنامەی سیاسی لەنێوان یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆران تەئكیدی لەوە كردەوە  كەوا ” هیچ ئەندامێكی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی یەكێتی دژی رێكەوتنامەكە نەبونەو ، رێكەوتنەكە بەكۆی دەنگ پەسند كراوە .

ئەم لیدوانەی ئەسەسەرد لەكاتێكدایە كە هەندێ سایت و دەزگای هەواڵ باسیان لەوە كردوە كەوا پێنج لە‌ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی دژی رێكەوتنەكە بونەو ، ناوی هەر یەك لە مەلا بەختیار و ئەرسەلان بایز و ئازاد جوندیانی و دكتۆر خەسرە و گوڵ محمەد و حەمەی حەمە سەعید هاتووە ، بەڵام ئەو ئەندامەی سەركردایەتی لەلێدوانیكدا بۆ سایتی ” سارا برێس ” ی عەرەبی كە لەسلێمانی پەخش ئەكرێت رونكردنەوەی داو وتی ” دو كۆبونەوە كرا بۆ دەنگدان لەسەر رێكەوتنە  سیاسیەكەی یەكێتی و گۆڕان . كۆبونەوەی یەكەم سەر لەبەیانی بو ، كە رێكەوتنامەكە بەكۆی دەنگ و بەبێ هیچ ئیعترازێك پەسندكرا ، بەمەش سەرجەم ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی لەگەڵ رێكەوتنەكە بون ، بەڵام هەر لەو كۆبونەوەیەدا هەندێ لەهەڤاڵان تێبینیان هەبو لەسەر تەنها یەك برگەی رێكەوتنەكە ، بۆیە بریار درا دوای پەسندكردنی رێكەوتنەكە بە كۆی دەنگ ، كۆبونەوەیەكی تر بكرێت ، ئەوە بو ئێوارەی هەمان رۆژ بۆ تاوتێكردنی تێبینیەكان كۆبونەوەیەكی ترمان سازكرد و باسمان لەتێبینی ئەو هەڤاڵانە كردو رێكەوتنەكە تێپەڕی  . لەبارەی ناوەكانەوە ئەسەسەرد رونیكردەوە ” ئەوانەی تێبینیان هەبو لەسەر برگەكەی رێكەوتنەكە هەر یەك لە بەرێزان مەلا بەختیارو ئارسەلان بایزو ئازاد جوندیانی و حەمەی حەمە سەعید بون ، ئەو تێبینایەشیان موناقەشەكران ، بەمەش هیچ كەسێك دژی رێكەوتنەكە نەبوە تەنها تێبینی هەبوە  .

لەوەڵامی پرسیاری ئەوەی كەناوی دكتۆر خەسرەو گوڵ محمەدیش لەگەڵ ئەم ناوانەدا هاتوە ، ئەسەسەر دوپاتیكردەوە : كەوا دكتۆر خەسرەو بەهیچ شێوەیەك هەڵوێستی دژی نەبوە بەرامبەر ئەم رێكەوتنە ، ئەو لەهەردو كۆبونەوەی یەكەمو دوەمدا بەشدار بوەو لەهەردوكیشیان لەگەڵ تەواوی رێكەوتنەكە بوەو دەنگی پێداوە ، ناوی ئەو بەناهەق خراوەتە پاڵ ناوەكانی ترەوە .

بەپی زانیاریەكان ئەو مادەیەی كە بوەتە جیی مشتومری ئەم ئەندامانەی سەركردایەتی یەكێتی پەیوەندی بەو بڕگەوە هەیە كە باس لە هاوپەیمانی هەردو لایەن ئەكات لەسەر ئاستی پەرلەمان و  ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و ئەنجومەنی پاریزگاكان كە بەمادەی ” ئیئتلافی كوتلە كوردستانیەكانەوە ” ناسراوە .

کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوەو ، ئەم بابەتە ئاشنا بکە بە هاورێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت