لاوک کونجرینی: بزوتنەوەی گۆڕان و لادان لە ئامانجە گەورەکە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەو دەسەڵاتەی پارتی هەیەتی لەناوچەی هەولێر و دهۆک، لەبەرامبەردا پێنج پارتی وەک یەکێتی و بزوتنەوەی گۆڕان و نەوەی نوێ و کۆمەڵ و هاوپەیمانییەکەی دکتۆر بەرهەم لە سلێمانی هەیانە. لەهەولێر و دهۆکدا وجودی ئەم هێزانەی سلێمانی وەک خۆیان نین ، پارتی لە ناوچەی سلێمانی لە ڕووی جوگرافییەوە لە میوان دەچێت، بەڵام لەڕووی سیاسی و هاوکێشەوە، قسەی خۆی دەکات.

جگە لەمانە، یەکگرتوو وەک هێزێکی نا سیاسی و نادینی دەبینرێت، لەڕووی سیاسییەوە وەک پاشکۆی پارتی وایەو، لەڕووی دینییەوە داپۆشەریی دزی و گەندەڵی و ناپاکیەکانی پارتی یە.

تۆ سەیرکەن! ئێمە چ گەلێکی ناشازین لە خۆخوێندنەوە، پارتی بەو هەموو ڕابردووە پڕ ناشرینەوە لە لوتکەی دەسەڵاتدایە و ئامادە نییە لەسەر یەک کورسی، یان لەسەر هەر هەڵەیەکی سیاسی و ئیداری ڕەخنە لە خۆی بگرێت و، ئامادەش نییە بەئاراستەی باشتر بوون هەنگاو بنێن. لەکاتێکدا لەبەردەمیدا هەڵبژاردن و یەکلاکردنەوەی دەسەڵات دەدرێتە دەستی خەڵکی و سەنگی مەحەک لە بڕیاری خەڵکدایەو، ئیدارەی خەڵکیش بەم سیستەمە ناشرین و قێزەوەنە بەڕێ دەکات. ئەگەر ئامانجی  دوو شت نەبێت:

1- گزیی سەر سندوقەکان بەشێوەیەک خۆی پێ یەکلا بکاتەوە.

2-  بەئاگر و ئاسن لە حوکمی دەسەڵاتدا بمێنێتەوە.

ئەگەر ئەم دوو هۆکارە نەبێت، ئەی بۆچی پێنج پارتە سەرەکییەکەی زۆنی سەوز بەیەکێتیشەوە، ناتوانن پچوکترین شانۆی سیاسی نمایش بکەن لە زۆنی زەرددا، و لانی کەم لەوە بگەین، کە هەن؟.

بزوتنەوەی گۆڕان لە دوای نەوشیروان مستەفاوە تۆشی لاسەنگی بڕیاردان بووە، خۆیان لە دۆخێکی شازدا دەبیننەوە، ئەوان دێن و لەئەرکە ڕاستەقینەکەی خۆیان لادەدەن و بە ئەرکە لاوەکییەکانەوە سەرقاڵ دەبن.

لە دیدێکی ناحیزبیدا، دەکڕێت قسە لەسەر ڕووداوە نوێکان بکەین و باس لە تێڕوانێک بکەین، ئەویش: ململانێی لاوەکییەکەی بزوتنەوەی گۆڕان و نەوەی نوێ یە.

ماوەیەکە شەقامی بزوتنەوەی گۆڕان سەرقاڵی ڕەخنەو گازندەیە لە نەوەی نوێ، کار گەیشتۆتە ئاستی سوکایەتی بەیەکتریکردن، لەکاتێکدا ئەم بۆچونەی بزوتنەوەی گۆڕان، بۆیە دەڵێم بزوتنەوەی گۆران: کاتێک شەقامی هەر هێزێک قسەی لەسەر بابەتێک دەکات، سەرکردایەتییەکەی ڕوونکردنەوە نەدات، بەواتا کۆی هێزەکە دەکات، گوایە نەوەی نوێ کار لەسەر شەقامی گۆڕان دەکات. بۆچوونێکی هەڵەیە دەکرێت ڕاستەوخۆ خزمەت بە پارتی بکات، چۆن؟ لە ڕووی لۆژیکەوە بدوێین، کاتێک ئەم قسەیەمان گوێ لێدەبێت، لەوە دەگەین:

1- ئەم دوو هێزە سەرقاڵی یەکتری ببن و ئامانجە گەورەکە، کە گۆڕانکارییە لەدەسەڵات لەبیر بچێتەوە.

2- لە تێروانە سیاسیەکەوە: ئەوە پارتییە وەک هێزی سەرەکی دەمێنیتەوەو، بەڵگەش نەوەی نوێ لە جەماوەری گۆڕان دادەبڕێت نەک لەدەسەڵات.

دەکرا ئێستا بەرەیەکی گەورەو کارێگەر بەتایبەتی لە نێوان نەوەی نوێ و بزوتنەوەی گۆڕاندا دروست بوایەو، بە هەردوولا لەچەقی ململانییەکانی دەسەڵاتدا هاوکیشەیەکی سیاسی نویان بنیاد بنایەو، کاریان لەسەر کەمکردنەوەو داڕمانی دەسەڵاتی پارتی بکردایە، هەموو جەماوەرەکەیان ئامادەبکردایە بۆ پێش هەڵبژاردنەکان بۆ خزاندنە ناو شاریی هەولێر و لەوێ دروشمی گۆراناکاری و جاکسازیان بەرز بکردایەتەوەو هیوایان بۆ گۆڕانکاریی بگێڕایەوە، نەک بە کاری لاوەکییەوە خەریک ببن و ئامانجە گەورەکە فەرامۆش بکەن.

 پێشنیار دەکەم: یان ڕێکخەری گشتی گۆڕان، یان سەرۆکی نەوەی نوێ سەردانای یەکتری بکەن و شەقامەکە بهاژێنن و هیوا بگێڕنەوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت