لوقمان مصطفی: سودوو زیانەکانی بڕیاری لێبوردنی گشتی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هەر لە دوای کۆتایی هاتنی ماوەی سەرۆکی هەرێم و جێگرەکەی لە دوای مشت و مڕێکی زۆرسەرجەم دەسەڵاتەکانیان دابەشکرا بەسەر هەرسێ سەرۆکایەتیەکەدا هەر یەک لە سەرۆکایەتی پەڕلەمان و ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی دادوەری هەرێم، هەرچی دەسەڵاتەکانی وەک دامەزراندنی دادوەر و بریکاری یاسایی، بڕیاری لەسێدارەدان و لێبووردنی گشتی خرایە سەر ئەنجومەنی دادوەری هەرێم”. کە لێرەدا جێی باسەکەی ئێمەیە کەخۆی لە لێبوردنی گشتیدا دەبینێتەوە.
تائێستا پرۆژەیاسای لێبوردنی گشتی، لەسێکات ت و بەرواری جیاوازدا لەلایەن چەند پەڕلەمانتارێکەوە پێسکەش بە سەرۆکایەتی پەڕلەمان کراوە، لە 15-11-2017 لە پەرلەمانی کوردستان، خوێندنەوە یەکەمی بۆکراوە، ئێستا لە لیژنە پەیوەندیدارەکانی پەرلەمانەو بڕیارە لە یەکەم دانیشتنی داھاتوی پەرلەمانی کوردستان، بخرێتە بەرنامەی کار بۆئەوەی گفتوگۆ و دەنگدانی لە سەربکرێت.
ئەگەرچی راپۆرتی کۆتایی لەسەر پرۆژەیاسای لێبوردنی گشتی، لەلایەن لیژنە پەیوەندیدارەکانی پەرلەمانەوە تەواونەبوە لە قۆناغی گفتوگۆ و وەرگرتنی تێبینی و پێشنیاری لایەنە پەیوەندیدارەکانە، بەڵام خۆش بەختانە ھەندێک تاوان لەوانە( ئەو تاوانەی مەترسی لەسەر ئاسایشی گشتی دروست دەکەن، ماددەھۆشبەرەکان، کەیسی بردنی موڵک و ماڵی گشتی، ساختەکردنی دراو، کوشتنی ژنان، تیرۆر )، لێبوردنی گشتی نایانگرێتەوە.چونکە پێشتریش کە لە لێبوردنی گشتی ساڵی 207 و 2012 دا بەهەمان شێوە ئەوکەیسانەی نەگرتۆتەوە.
لە هەموو حاڵەتێکدا ئه‌گه‌ر پرۆژه‌كه‌ به‌ڕێكاره‌كانی خۆیدا نه‌ڕوات كاریگه‌ری خراپی بۆ كۆمه‌ڵگا ده‌بێت، بۆیه‌ دەبێت خوێندنەوەیەکی ووردی بۆ بکرێت به‌ به‌شداری یاساناسان خاڵه‌ لاوازه‌كانی پرۆژه‌ یاساكه‌ ده‌ستنیشان بكه‌ن و دواتر له‌ ڕێگه‌ی یاداشتێكه‌وه‌ بیده‌نه‌ لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان.
چونکە مه‌ترسی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ پرۆژه‌كه‌ ده‌رفه‌ت بداته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی گه‌نده‌ڵیه‌وه‌ ده‌ستگیركراون ئازاد بكرێن و دواتر ببنه‌وه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا.
بەڵام هەموو ئەو زیندانییەك نا بەڵكو ئەو زیندانیانەی ئازادبوونیان نەبێتە هۆی تێكدانی بارودۆخی كۆمەڵایەتی لە هەرێمی كوردستان.
لەبەر هەستیاریی بارودۆخی هەرێمی كوردستان كە ئێستا پێیدا تێپەڕ دەبێت، داوا دەكرێت ئەو لێبوردنە گشتییە دەربچێت”مەبەست لەم لێبوردنە گشتییە ئەوەیە کە بە شێوازێك بێت بۆ زیندانیان كە ئازادبوونی ئەو كەسانە نەبێتە هۆی تێكدانی بارودۆخی كۆمەڵایەتی لە هەرێمی كوردستان، بەڵكو ببێتە هۆكارێك تا ئەوان بۆ جارێكیتر بتوانن بێنەوە ناو كۆمەڵ و دەرفەتێكی تریان پێبدرێت ژیانی خۆیان رێكبخەنەوە”. ئەگەر ئەمە مەبەستە سەرەکیەکەبێت بەڕاستی جێی دەسخۆشیکردنە.
بەڵام پێویسته‌ له‌ ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌دا مه‌رج هه‌بێت و هه‌موو زیندانیان نه‌گرێته‌وه‌، چونكه‌ هه‌ندێك تاوان نابێ لێخۆشبوونی له‌سه‌ر بێت، كه‌ رای گشتیی كوردستان قبوڵی نییه، تائێستاش جێی نیقاشی لایەنە پەیوەندی دارەکانە.
چونکە پێشتر چه‌ندین زیندانی له‌ گرتووخانه‌كان كه‌ به‌ر لێبوردنی گشتی كه‌وتوون، به‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای ئازادبوونیان، تاوانیان ئه‌نجام داوه‌ته‌وه‌ و بۆ شوێنه‌كه‌ی خۆیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌، “سزا ده‌بێ ئازاری تاوانبار بدات، ئه‌گه‌ر نا هه‌ست به‌ قه‌باره‌ی تاوانه‌كه‌ی ناكات و دووباره‌ی ده‌كاته‌وه‌”.
لەبەر ئەوەی تاوه‌كو ئێستا ناتوانین بڵێین كه‌ زیندانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ته‌واوی بوونه‌ته‌ ده‌زگای چاكسازی و تاوانبار به‌ چاره‌سه‌ركراوی ره‌وانه‌ی كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌نه‌وه‌”.
لە ھەرێمی کوردستان ژمارەی حکومدراوان زیاتر لە 4500 کەسە و بەھەزاران کەیس ھەیە، ئەو کەیسانە چۆن دادەخرێن، لێرەدا ئەوەی لە پرۆژە یاساکان ھاتووە ھەمووی بەستراوەتەوە بە بابەتی لێخۆشبوون، واتا کاتێک ئەو تاوانە لێبوردنی گشتی دەیانگرێتەوە دەبێت لێخۆشبوون لەنێوان سکاڵاکار و سکاڵالێکراو ھەبێت.
گوومانی تێدا نیە دەرکردنی بڕیارێکی لەم چەشنە ( بڕیاری لێبوردنی گشتی ) بڕیارێکی زۆرهەستیارە، هەم سوودی هەیەو هەم زیانیش، بۆیە لێرەدا بەگرنگی دەزانم کە باس لە هەندێک لە سوودو زیانەکانی ئەم بڕیاری یاسای لێبوردنی گشتیە بکەین کەوا چاوەڕوان دەکرێت بە نزیکانە دەربچێت.

سوودەکانی
1- لەڕووی داراییەوە دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی ئەرک لەسەر حکومەت، وەک خەرجی و خزمەت گوزاریەکانی تر، چونکە لە ئێستادا بەهۆی زۆر بوونی ژمارەی زیندانیەکانەوە تێچوی زیاد لە پێویست دەکەوێتە سەر حکوموت.
2- دەرفەتێک دەدات بە هەندێک لە زیندانیەکان کە سوود مەند بوونە لە بواری چاکسازیەوە، گەرانەوەیان بۆ ناوژیانی ئاسایی لە نێوکۆمەڵگادا.
3- لەڕووی کۆمەڵایەتیەوە بۆ خێزانەکانیان کۆمەڵێک کێشەی جۆراوجۆر چارەسەردەکات.
4- بڕیارەکە دەبێتە هۆی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی بە هۆی لێخۆشبوونی خێزانەکان لەیەکتر، زیاتری ئەوکەیسانەی کە کوشتنی تیایە و کە پێشتر زۆرترین ڕوداوی کۆمەڵایەتی لێکەوتۆتەوە.
5- دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی ئەرک وماندووبوونی دادگاکان ( قضاء ) بەگشتی.

زیانەکانی
1- دەرچونی لێبوردنی گشتی بۆ تاوانباران مەترسیدارە، زۆرجار لەم ڕێگەوە تاوانباری مەترسیدار ئازاد دەکرێت، یان سوڵحی کۆمەڵایەتی کەزۆر جار لە گەورەی تاوانەکان کەمدەکاتەوە و وادەکات تاوانبار بەبێ ترس بەهۆی بونی پاڵپشتی عەشایەری تاوانەکە دووبارە بکاتەوە.
2- هەندێ لەتاوانبارەکان لە بری سوودیان لە چاکسازی وەرگرتبێت، پێچەوانەکەیان وەرگرتووە بە هۆی تێکەڵاویان لەگەڵ کەسانی لاساروو متمڕس کەسانی زۆر مەترسیداریان لێدەردەچێت، کەدواتر دەبنە هۆی مەترسی لەسەر کۆمەڵگا.
3- ئه‌گه‌ر پرۆژه‌كه‌ به‌ڕێكاره‌كانی خۆیدا نه‌ڕوات كاریگه‌ری خراپی بۆ كۆمه‌ڵگا ده‌بێت، واتە سەرجەم ڕێکارە یاساییەکان پەڕەوبکرێت.
4- ئەگەر لە دوای ئازاد کردنیان چاودێری نەکرێن ئەوە زیانەکانی زۆرتر دەبێت وەک لە سوودەکانی.
5- ڕەنگە ببێتە هۆی هاندانی خەڵک بۆ کردنی تاوانی هەمەچەشنە، دەڵێێن دوایی بە بەر لێبوردنی گشتیەک دەکەوین ئازاد دەبین.
لە ئەنجامدا.. دەکرێت بڕیاری لێبوردنە کە دەربکرێت، بە مەرجێ سودوو بەرژەوەندی گشتی ڕەچاوبکرێت، دووربێت لە مەرامی سیاسی و بانگەشەهەڵبژاردن، چونکە هەڵسان بە بەرپرسارێتی ئەرکێکی پیرۆزە لەگەڵ ئەوەشدا گەورەترین دەسکەوتی بەها ئەخلاقی و مرۆڤایەتیەکانە پێش هەرشتێکیترە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت