محەمەد هەریری: 10 ساڵی قوربانیانی هێرشی ئیسلامییە تیرۆرستەکان 2007 – 2016.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە وڵاتانی پێشکەوتوو ئامارەکان ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لەسەر دروستکردنی بڕیارەکان. وەك ئێمە نین بچنە ناو نکوڵی ‏لێکردن و حاشاکردن و لێکدانەوەی نا عەقڵانی و عاتیفی، و ئەگەر و خۆزگە و جارێکیتر وا ناکەم ناخوات. بۆ نموونە کە ‏دایکێك لەسەری ئاشکرا بوو سێ چوار جار خراپ لە منداڵەکەی داوە یان ئەشکەنجەی داوە، ئیتر با لە جەرگی خۆی ‏زیاتر ئەو مناڵەی خۆش بوێت، با هەموو دنیا بهێنێت بۆ ئەوەی شاهێدی بۆ چاکێتی بدەن، با هەزار جار تۆبە و پەشیمانی ‏بکات، جارێکی تر ئەو منداڵەی نادەنەوە دەست، چونکە ئامارەکان قسەی کۆتایی دەکەن. کە ڕاهێنەرێکی پیاو جوار پێنج ‏جار لەسەری ئاشکرابوو کە گێچەڵی سێکسی بە منداڵان دەکات، ئیتر تەواو جارێکی تر بۆی نییە هیچ کارێك بکات لەگەڵ ‏منداڵدا با تۆبەشی کردبێت و بەرماڵی لە ئاسماندا بشوڕێتەوە!‏
کە دەبینیت زیاتر لە 30 هەزار هێرش بەناوی دینێك ئەنجام دەدرێت و زیاتر 160 هەزار کەس دەکوژرێت وسەردەبڕێت ‏بەناوی ئیسلام و لەژێر لافیتەی ئەودا، ئامارەکان ڕێگات پێ نادەن بڵێیت ئەو دینە دینی ئاشتییە. جا تۆ چەند بڵێیت هەڵە لە ‏دین تێگەیشتوون یان زیادیان کردوە بۆ دین و دەیەها بیانووی تر بهێنیتەوە، بارتەقای ئەو ئامارە شۆکهێنەرانە نابن!‏
زۆرجاریش لە ترسی تێکجوونی ئاسایشی نەتەوەیی و پێکهاتەی ڕیشاڵی کۆمەڵایەتی هەندێ قسە ناکەن. بۆ نموونە ناڵێن ‏‏٪80 تاوانەکانی دزی و ڕووتکردنەوە لە لەندەن بەدەستی ڕەش پێستەکان یان سپی پێستەکان ئەنجام دەدرێت. بە هەمان ‏شێوە لە چاکی خۆیاندا ناڵێن ئێمە ئاگادارین 99٪ کردە تیرۆرستە دینییەکان لە لایەن موسڵمانانەوە و بەناوی دینی ئیسلام ‏ئەنجام دەدرێت، بە پێچەوانەوە حکومەتەکان تا بۆیان بکرێت ناوی هیچ دینێك و گروپێک ناهێنن، و بەڵکو بەرگریشی ‏لێدەکەن، تا نەکەونە بەر خەشم وقینی خەڵك. ئەگەر حکومەتەکان کارێکی وا بکەن دوور نییە خەڵكی موسڵمان لەسەر ‏جادە و شەقامەکان کەلـلەپاچە دەکرێن، وەك چۆن ئەرمەنیەکان لە ڕابردوودا وایان لێدەکرا و کورد لە ئێستادا لە تورکیا ‏وایان لێدەکرێ، بە هاندانی دەوڵەت، یان موسڵمانەکان لە هەندێ وڵاتی ئەفریقیا و ئاسیا وایان لێدەکرێ!‏
بەڵام ئەگەر قسەش نەکەن ئامارەکان کە لە میدیاکان و سەرچاوەکانی هەواڵ کۆدەکرێنەوە، زۆر بەڕوونی قسە دەکەن! ‏ئامارەکان دەڵێن 99٪ ئەو هێرشانەی لەلایەن گروپ و تاکە دینییەکان دەکرێت، بە دەستی موسڵمانانی ئیسلامی گرووپ و ‏تاکە ئیسلامیەکان و شەقام و خەڵکی مۆبالیزەکراو بە ئیسلامی سیاسی ئەنجام دەدرێن!‏
کە ئامارەکانی سایتێکی تایبەت بە هێرشە تیرۆرستەکانی ئیسلامیەکان دەڵێت : بەپێی ژمێریارەکی 24 سەعاتی، کە دەقە بە ‏دەقە هێرشەکان دەژمێرێت، دەڵێت تا ئێستا ئێستا کە سەعات 1ی پاش نیوەڕۆیە ڕۆژی هەینی 5-5- 2017، ژمێریارەکە دەڵێت: ‏تیرۆرستە ئیسلامییەکان 30745 هێرشی کوشندەیان ئەنجام داوە لە 11ی سەپتەمبەری 2001 وە تا ئێستا! تۆ چی دەڵێیت؟!‏
کە بە سەرچاوەوە وادەڵێن ئیتر تەواو ناکرێت هەزاران بەرگریکەر بتوانن بیسەلمێنن کە ئیسلام دینی ئاشتییە، و هاندەری ‏تووندوتیژی نییە! ناکرێت وا بە ئاسانی بتوانیت بێ گوناهی وبەرائەتی دەق و سەرچاوە وکلتورە ئیسلامییەکان لەو کردە ‏تووندوتیژ و تیرۆرستانە بسەلمێنیت!‏
سایتی دینی ئاشتی ‏.thereligionofpeace‏ کەدیارە ناوەکەی وەك مێتافۆڕ بە تەوسەوە دانراوە، ‏سایتێکە هەموو ئامارەکانی کردە تیرۆرستەکانی خستۆتە بەر دەستی خوێنەران. دەڵێن ئێمە سایتێکی پلورالیزمین و دژی ‏دینێکی دیاریکراو نین، بەڵام پێمان وایە خەڵکانێکی سەر بە ئایینی ئیسلام، زۆربەی هەرە زۆری یان نزیکەی هەموو ‏کردە تیرۆرستەکانی بەناوی دین کە ڕوو دەدەن، ئەوان ئەنجامی دەدەن بەناوی ئیسلام. دەشڵێن ئێمە دژی ئەوەین هەر ‏هێرشێك بکرێتە سەر مزگەوتەکان یان ماڵە موسڵمانەکان یان موسڵمانێك ئەزیەت بدرێت وەك تاك، دەبێت بە شێوەیەکی ‏یاسایی وەك تاك مامەڵە لەگەڵ موسڵمان و هەر کەسێکی تر بکرێت، تەنها بەرپرسیار بن لەو قسانەی دەیکەن و ئەو ‏کارانەی دەیکەن. ‏
ئامارەکان دەیسەلمێنن کە بەڕاستی ڕووحی جەنگاوەری و قەتل وقیتال ڕۆچۆتە هەموو شادەمار و وردیلە دەمارەکانی ئەو ‏دینە وپێڕەوانی، و زۆر قورسە ڕزگاربوون لە ژێر کاریگەری. قورسە چونکە بە درێژایی مێژوو ئەوەی هەوڵی ‏چاککردنەوە و چاکسازیشی داوە یان کافر کراوە یان کوژراوە یان خاكبەدەر کراوە لە چاکترین فەرزدا.‏
یانی ئیسلام هەر کیشەی دەق و ڕوئیا تووندەکانی نییە، بەڵکو کێشەی قفڵدانی ڕێگای چارەسەر و چاکسازیشی هەیە ‏لەلایەن کاهینانی پاسەوانانی کۆن. هەر ئومەتێك ودینێك تا ئەو ڕادەیە لەناو قەیرانی دینی و مۆڕاڵی بان لەسەر ئاستی ‏جیهاندا وا ناویان شێوێندرابا، ئێستا خۆیان بۆ بچوکتر بیانوو دەگەڕان بۆ چاکسازی. هەر مرۆڤێکی چاکسازیان لێ ‏هەڵکەوتبا بە گوڵ پێشوازیان لێدەکرد نەك بە گولـلە و تەکفیر و بەردباران!‏
سایتەکە ئاماری تێدایە لە مێژووی ساڵی 2001 وە کە تیایدا 11ی سەپتەمبەر ڕوویدا تا 2017، هەموو ڕۆژێك و مانگێك ‏ئامارەکان دەخاتە ڕوو، لە کۆتایی ساڵیشدا ئاماری یەك ساڵ دەخاتە ڕوو لەگەڵ کورتەی ڕووداوەکان و لە کام وڵات ‏ڕوویانداوە، وچەند کەس کوژراوە و چەند زامدار بوون. من لەو وتارە هەوڵم داوە تەنها ئاماری دە ساڵ واتە یەك دەیە ‏نیشان بدەم بۆ ئەوەی بزانین لە چ قەیرانێکی مێژوویی دینی دەژین:‏

لیستی تیرۆری ئیسلامی ساڵی 20017
ئەوە بەشێکە لە لیستی هێرشە ئیسلامییەکان کە لەلایەن ‏TheReligionofPeace.com.‎‏ ئەنجامدراوە.‏
لەو ساڵەدا 3096 هێرشی ئیسلامی لە 45 وڵات ڕوویداوە، کە 20478 کەس کوژراون و 27347 کەسیش زامدارن.‏

ئەوە نمونەیەکیتی بە ئینگلیزی:‏
2007: List of Islamic Terror

This is part of the list of Islamic terror attacks maintained by TheReligionofPeace.com.
During this time period, there were 3096 Islamic attacks in 45 countries, in which 20478 people ‎were killed and 27317 injured.‎

لیستی تیرۆری ئیسلامی ساڵی 2008‏
لەو ساڵەدا 2212 هێرشی ئیسلامی لە 41 وڵات ڕوویداوە، کە 10789 کەس کوژراون و 18088 کەسیش زامدارن.‏

لیستی تیرۆری ئیسلامی ساڵی 2009
لەو ساڵەدا 2131 هێرشی ئیسلامی لە 40 وڵات ڕوویداوە، کە 9176کەس کوژراون و 18612 کەسیش زامدارن.‏

لیستی تیرۆری ئیسلامی ساڵی 2010‏
لەو ساڵەدا 2023 هێرشی ئیسلامی لە 48 وڵات ڕوویداوە، کە 9233 کەس کوژراون و 17461 کەسیش زامدارن.

لیستی تیرۆری ئیسلامی ساڵی 2011
لەو ساڵەدا 1986 هێرشی ئیسلامی لە 57 وڵات ڕوویداوە، کە 9086 کەس کوژراون و 16921 کەسیش زامدارن.‏

لیستی تیرۆری ئیسلامی ساڵی 2012‏
لەو ساڵەدا 2480 هێرشی ئیسلامی لە 58 وڵات ڕوویداوە، کە 11546 کەس کوژراون و 20254 کەسیش زامدارن.‏

لیستی تیرۆری ئیسلامی ساڵی 2013‏
لەو ساڵەدا 2823 هێرشی ئیسلامی لە 49 وڵات ڕوویداوە، کە 16777 کەس کوژراون و 29579 کەسیش زامدارن.‏

لیستی تیرۆری ئیسلامی ساڵی 2014‏
لەو ساڵەدا 3002 هێرشی ئیسلامی لە 55 وڵات ڕوویداوە، کە 33463 کەس کوژراون و 27522 کەسیش زامدارن.‏

لیستی تیرۆری ئیسلامی ساڵی 2015
لەو ساڵەدا 2862 هێرشی ئیسلامی لە 53 وڵات ڕوویداوە، کە 27594 کەس کوژراون و 26142 کەسیش زامدارن.‏

لیستی تیرۆری ئیسلامی ساڵی 2016‏
لەو ساڵەدا 2479 هێرشی ئیسلامی لە 59 وڵات ڕوویداوە، کە 21242 کەس کوژراون و 26680 کەسیش زامدارن.

تەنها کۆی کوژراوەکانی ئەو دە ساڵە 157849 کەسن! زامدارەکانیش دوو ئەوەندەن!‏

ئیستا مانگی پێنجی [ ئایار]ی 2017 یە، هێشتا ئاماری تەواوی سالەکە لەبەردەست دا نییە چونکە نەهاتووە، بەڵام تا مانگی چواری ‏ئەپڕیلی 2017 بەو شێوەیە:‏
لیستی تیرۆری ئیسلامی ساڵی 2017 تا مانگی ئەپڕیل
لەو ماوەیەدا [واتا تامانگی ئەپڕیل] 711 هێرشی ئیسلامی لە 43 وڵات ڕوویداوە، کە 4999 کەس کوژراون و 5393 ‏کەسیش زامدارن.‏

تەنها لە مانگی ئەپڕیلی 2017‏
لەو مانگەدا 162 هێرشی ئیسلامی لە 24 وڵات ڕوویداوە، کە 1288 کەس کوژراون و 939 کەسیش زامدارن، لە ‏نێوان هێرشەکاندا 30 دانەیان هێرشی خۆکوژی بوون!‏
سایتەکە ژمێریارەکی 24 سەعاتی داناوە کە دەقە بە دەقە هێرشەکان دەژمێرێت، ئێستا کە سەعات 1ی پاش نیوەڕۆیە ڕۆژی هەینی 5-5-2017، ژمێریارەکە دەڵێت:‏
تیرۆرستە ئیسلامییەکان 30745 هێرشی کوشندەیان ئەنجام داوە لە 11ی سەپتەمبەری 2001 وە تا ئێستا!‏
ناکرێت بە سەدان هەزار کوژراو و زامدار و سەربڕاوەوە، و بە هەزاران کردەی ئینتیحاری و تەقاندنەوە و کوشتنی موسڵمان و غەیرە ‏دین و کاوڵکردنەوە، کە هەمووی بە پاڵنەرێکی دینی حەماسیەوە ئەنجام دەدرێت، لە ژێر کاریگەری دەقەکان و سەرچاوەکانی دین و مەلا ‏وزانا و بانگخواز و نووسەری ئیسلامی، هێشتا مێشێکت لێ میوان نەبێت و هەر بڵێیت هیچی پەیوەندی بە ئیسلام نییە، ئەو خەڵکە شێت ‏بوون و لە خۆڕا وادەکەن! ئەگەر مرۆڤ پاڵنەرێکی ڕۆحی بەهێزی نەبێت چۆن دەستی دەچێتە ئەو هەموو خوێنە و خوێنی خۆشی ‏بەخش دەکات؟! کاتی ئەوە هاتووە ئازایانە دەست بخەینە سەر برینەکان و ساڕێژیان کەین، دەنا ئەو جۆرە دینداریە بەو جۆرە بەردەوام ‏بێت سەری خۆمان و خەڵکانیتریش دەخوا!‏

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت