sirwan-barzani

نوێترین زانیاری لەسەر هۆکاری زۆری شەهیدەکانی گوێر ” سیروان بارزانی  ” هەڵهاتوە .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەپێی هەواڵێكی سایتی میللەت ، هۆکاری سەرەکی زۆری ژمارەی شەهیدەکان لە شەری دوێنێ شەوی گوێڕ هەڵهاتنی بەرپرسی میحوەرەکەیە .

هەر بە پێی هەواڵەکە سیروان بارزانی خاوەنی کۆمپانیای کۆڕەك تیلیکۆم و گەورە بزنزمانی کوردستان کە هاوکات بەرپرسی میحوەرەکە بووە , پێش دوو ڕۆژ لە هێرشەکە ئاگادار کراوەتەو ، دواجار خۆی و هێزەکەی بێ هیچ بەرگریەك هەڵهاتوون و هێزی ئاسایشیان بەتەنها جێهێشتوە .

دەقی هەواڵەکە :

سیروان بارزانی ئاگاداری پەلامارەکەی داعش بووە بۆ سەر گوێر ، دوو رۆژ پێشتر زانیاریی دراوەتێ بەڵام شەوی رابردوو پاش سەعات دووی نیوەشەو ، بەلەمێکی بچوکی داعش کە 4 چەکداری تێدا بووە ، بە ئاوەکەدا بەرەو سەیتەرەی کەپران هاتون و ئەو بازگەیەی میحوەری گوێریان داگیر کردوە . پاش ئەوەی بەلەمێکی تر هاتوە و لە ئەنجامدا ، ورەی بەرپرسی میحوەر و زۆربەی ئەو هێزی لەگەڵیدا بوون روخاوە و لە ناوچەکە پاشەکشێیان کردووە .

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە گوێر تایبەت ئەوەی بە میللەت راگەیاند کە تێکڕای ئەو هێزەی پەلاماری گوێریان داوە ، لە 60 چەکدار تێنەپەڕیون . ئەمە لە کاتێکدا کە دوو رۆژ پێشتر زانیاریی ورد دراوە بە سیروان بارزانی ، خاوەنی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم و بزنسمانی ناسراوی هەرێمی کوردستان و بەرپرسی میحوەری گوێر لەسەر ئەوەی کە داعش پیلانی هەیە پەلاماری گوێر و مەخمور بدات .

بەپێی زانیارییەکانی میللەت ، لە ئەنجامی ئەوەی فەرماندەی میحوەر ، سیروان بارزانی و هێزە تایبەتەکەی و ئەو پێشمەرگانەی لەگەڵیدا بوون ، گوێریان جێ هێشتووە ، زۆربەی دانیشتوانەکەی گوێر ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە و ترس و دڵەڕاوکێ ، مەخموریشی گرتۆتەوە و بەشێک لە دانیشتوانی مەخموریش ، هەر دوێنێ شەو ، ئاوارە بوون .

لەم بارودۆخەدا ، هێزەکانی ئاسایش کە لە ناوچەکە بەجێمابوون ، لە نەبونی فەرماندەدا ، دوچاری بارودۆخێکی دژوار بوون و سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە زیاتر لە 45 کارمەندی ئاسایش لە گوێر شەهید بوون .

هاوکات سەرچاوەکان ئەوەش دەخەنەڕوو کە هاوشێوەی ئەوەی بەسەر شەنگال دا هات ، پاشەکشێی فەرماندەی میحوەر و ئەو کەسانەی لەگەڵیدا بوون ، بۆتە هۆکاری ئەوەی کە داعش بچێتە ناو گوێر و بۆ ماوەی 2 سەعات دەست بەسەر گوێر دا بگرێت و لەو ماوەیەدا ، داعش بازگەی داناوە و چەندین ژن و کچیان رفاندوە . هەروەها زۆرێک لە خەڵکی مەدەنیش کە لە گوێردا مابوون ، شەهید کراون .

سەرچاوەکان بە پشت بەستن بە لێدوانی کەسوکاری بێ سەروشوێن و قوربانییەکان ، ئاماژە بەوە دەکەن کە زیاتر لە 70 کەس لە سنوری گوێر شەهید کراون کە بەشێکیان خەڵکی مەدەنین .

ئەمە لە کاتێکدایە 3 رۆژ بەر لەوەی داعش پەلاماری گوێر بدات ، چەکدارەکانیان لە بەرامبەر هێزەکانی پێشمەرگە و بە بەرچاوی هێزی پێشمەرگەوە ، بە حەفارە چاڵی گەورەیان هەڵکەندوە و ژمارەی هێزەکانیشیان لەو سنورە زیاد کردوە. هەرچەندەش دوو رۆژ پێشتر، زانیاریی وردی هەواڵگری دراوە بە سیروان بارزانی دەربارەی نییەتی داعش بۆ پەلاماردانی گوێر و مەخمور ، بەڵام فەرماندەی میحوەرەکە هیچ ئامادەکارییەکی پێویستی ئەنجام نەداوە و نە ساترەکانی بەرگرییکردنی توند کردوە و نە لە کاتی پەلامارەکەشدا، توانیویەتی بەرگری بکات .

پێشتر و لە سەری ساڵ دا ، سیروان بارزانی لە میحوەری گوێر لەگەڵ چەند گۆرانیبێژ و هونەرمەندێک، کێکی ساڵی نوێی بڕی .

سیروان بارزانی پشکداری سەرەکیی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم و بزنسمانێکی ناسراوی هەرێمی کوردستانە و لەگەڵ دەستپێکردنی پشتیوانییەکانی خۆرئاوا بۆ هەرێمی کوردستان، ناوی سیروان بارزانی وەکو لێپرسراوی میحوەری گوێر هاتە ناو ناوان .

شایانی باسە، ناڕەزایەتی بەرفراوان لەناو ریزەکانی هێزی پێشمەرگەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاسایش و خەڵکی گوێر و مەخمور دەستی پێکردوە و دەنگێکی کاریگەر دروست بووە بۆ لێپێچینەوە لە فەرماندەی میحوەری گوێر و ئەو کەسانەش کە ناوبراویان بۆ ئەو پۆستە دیاری کردوە بە تایبەتی کە پێشتر ئاگاداری پیلانەکەی داعش بووە و جگە لەوەی رێ و شوێنی پێویستی نەگرتۆتەبەر، ئامادەش نەبووە لە گوێردا بمێنێتەوە و پارێزگاری لە سنوری میحوەرەکەی بکات .

بەپێی زانیارییەکان، شەوی رابردوو لە کاژێر 5ی بەرەبەیانەوە هێزەکانی هاوپەیمانان بە فرۆکە داعشیان لە گوێر بۆردومانکردوە و داعش لە ناو گوێر هەڵاتون بەڵام چەکدارانی داعش هێشتا تەواوی گوندەکانی دەوروپشتی گوێریان داگیرکردووە کە لەماوەی رابردوودا، هێزەکانی پێشمەرگە و رۆڵەکانی خەڵکی کوردستان بە خوێنی خۆیان رزگاریان کردبۆوە .

س – م

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت