Necmedin-Kerim

نەجمەدین کەریم و یەکێتی خیانەتی نیشتمانی ئەنجام دەدەن .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەمڕۆ لە نێوان کاتژمێری حەوت بۆ هەشتی بەیانی بەکاتی هەولێر ، لەکەناڵی زاگرۆس تیڤی ، ڕووماڵی بەشێک لە پرۆسەی هەڵبژردن دەکرا بۆ بینەرانیان . بێژەری کەناڵەکە ، تایبەت بەو بەرنامە ڕاستەوخۆیە بەناوی ( هادی ) بوو . جارجارە دەچووە لای میوانەکەی و گفتگۆی لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردنەکان دەکردو بۆچونی پارتی لێ وەردەگرت دەربارەی کۆی پرۆسەکە . لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن و ڕەوشی سیاسی کەرکووک میوانی بەرنامەکە ( عادل قەرەداخی ) بۆچوونی وابوو :  پرۆسەی هەڵبژاردن لە کەرکوک بەخیانەتی نیشتمانی و نەجمەدین کەریم ” یشی بە سەرۆکی هەرێمی کەرکوکی جیابووە لە کوردستان لەقەڵەم دا . جار جارە زمانی لەوە دەدا کە ئەو پرۆسەیە حیزبێک پاوەنخوازیی کردووەو ، گوایە ئەمە پیشەی هەمیشەیی ئەو حیزبەیەو ، دەخوازێت ڕەوشی کورد لە عێراق بە بەرژەوەندی تاک حیزبی خۆی بەکار بهێنێت و ، بەمەش تەنها کورد زیان لێکەوتووی یەکەم دەبێت . ئەوەی شایەنی باسە ( عادل قەرەداخی ) ڕاگەیاندکار و بێژەریی تەلەڤزیۆنیی و ئەندامی ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتیییە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت