هۆشیار جەمال: هونەرو ماچەکەی زانکۆ.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە ئێستادا هونەر سیمای گەلانە و ئەوەندەی میلەتان لە ڕێگای هونەرەکەیانەوە دەناسرێن نیو ئەوەندە بە هۆی سیاسیەکانیانەوە ناناسرێن، چونکە هونەری ڕاستەقینە ڕۆحی مرۆڤ ئاسودە دەکات بە هۆی جوانیەکانیەوە. بەڵام بەداخەوە لە ئێستادا هونەر لە کوردستان لە کارەساتێکی گەورەدایە ڕۆژانە بەناو هونەر… چەندین گۆرانیبێژی میللەوە گوێی هەموان پڕدەکەن لە ووشەی ناشرین و سووکایەتی کردن بە مرۆڤ و توێژەکانی کۆمەڵگا.
لە ماوەی ڕابردوودا دوو گۆرانیبێژ گۆرانیەکیان بڵاوکردەوە کە پڕ بوو لە جنێو سوکایەتی پێکردن بە زانکۆو پەیمانگاکان کە دەڵێن (زانکۆ جێی ماچ و موچە) یان (چیبکەم بۆ گولەیەکی بڕنوو لەگەڵ ڕیزێ دەمانچە، تەقەکەم لەو سەگبابە بیفڕێنم بۆ هەڵەبجە)، تەنها ئەم سێ دێڕە بەسە بۆ ئەوەی بزانین لە چ کارەساتێکدا دەژین.
زانکۆ ناوەندێکی مەعریفی گەورەیە کە پیویستە بەردەوام کار بۆ بەرەو پیشچوونی بگێڕین، نەک بچووک کردنەوەی لەوەی ئایا کچ کوڕی ماچ کردووە یان نا، گریمان وایە پێویستە لێکۆڵینەوەی ورد بکرێت، هۆکارەکەی چیە؟ بۆ ئەوحالەتە هەیە. نەک وەک تانەو تەشەر بەخوێندکار بفرۆشرێتەوە.
خوێندکارانی زانکۆ لە پاش چەند ساڵ خوێندن، بێبەش دەبن لە هەمووهەلێکی دامەزراندن و پێکەوەنانی ژیان و ناتوانن ژیانی هاوسەرگیری پێک بهێنن، بەشێکی زۆری کچ و کوڕی ئیستای هەرێمی کوردستان تەمەنیان نزیک دەبێتەوە لە سی ساڵ و کەچی ناتوانن ژیان و پیکەوەبنێن، بیبەش بوون لەهەموو ئیمتیازێک، وە ئاسۆیەکی ڕوونی نیە بۆ چارەسەرکردنی ئەم دۆخە.
کەواتە لەزانکۆ یان لەهەرشوێنیکی تر حاڵەتی لەشێوەیە لەنێوان هەردووڕەگەز بۆی هەیە ڕووبدات، بەڵام بۆ بەمەبەست زانکۆ باس دەکردێت و خاڵی دەکریتەوە لە ئەرکی سەرەکی خۆی؟
یان دێرێکی لەوەش کارەساتر دەڵی: (چیبکەم بۆ گولەیەکی بڕنەوو لەگەڵ ڕیزێ دەمانچە، تەقەکەم لەو سەگبابە بیفڕێنم بۆ هەڵەبجە)
لەکۆمەڵگایەکدا کە تائیستاش زۆربەی چەکدارەو ماڵەکان پرن لەچەک، وە منداڵان و مێرد منداڵان بەرکەوتەیان هەیە لەگەڵی لە ناو ماڵەکانیاندا.
یاخود بەکارهێنانی جنێو بۆ کەسی بەرامبەر کەبەحسابی گۆرانیبێژ وشەی (سەگباب)، وشەی( فڕاندنن) بۆ خۆشەویستەکەی بەکاردە‌هێنێت!
کەدیسانەوە سوکایەتیە بەڕەگەزی بەرامبەر و ڕوانینە لێی وەک کاڵایەک نەک وەک مرۆڤێک.
گەر لەسەرەتادا تۆرەکۆمەڵایەتیەکان بووبێتە شوینی بڵاوبوونەوەی ئەم گۆرانیە، ئەوا لەماوەی ڕابردوودا لەچەندین کەنالی ئاسمانی ئەم گورانبیژە بەرنامەی بۆکراوە بەمەبەستیش لەهەمووبەرنامەکان ئەم گۆرانیەیان دەگوتەوە.
ئاشکراشە لەهەرێمی کوردستان سەیرکردنی بەرنامە تەلەفزیۆنەکانەوە هەمووخێزانەکان بەیەکەوەسەیری دەکەن کە ئەمەش کاریگەری خراپ جێدەهێڵێت، لەسەر پەروەردەی منداڵەکان.
پێوستە وەزارەتی ڕۆشنبیری کەنالەکان ئاگاداربکاتەوە کەڕیگە بەهیج کەسێک نەدرێت بەناوی هونەرەوە سوکایەتی بە چینێکی کۆمەلگا بکات و ئەو هەمووجنێوەش بە ناوی گۆرانیەوە بخزێنرێتە ناو مێشکی تاکەکانی کۆمەلگاوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت