هەڵسوڕاوە توندبێژەکەی دوێنی بزوتنەوەی گۆران ، ئەمڕۆ چی بۆ گۆڕان دەنوسێت ..

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەسەر ئاکەونتی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ، دلێر عەبدولخالق ، نوسراوێکی نوسیووە ، کە زۆر دوورە لەگەڵ هەڵوێستەکانی دوێنێی . ئەو لەمەوبەر بە یەکێک لەو گەنجانەی بزوتنەوەی گۆران و بەڕکەبەری سەرسەختی هەموو هێزەکانی تر لەسەر تیڤی و پانتایی سایت و ڕۆژنامەکان دەردەکەوت ، ئەو جگە لەبەرگریکردن لە بزوتنەوەی گۆڕان هیچی تری نەدەزانی و هەموو هێزەکانی تری بەگەندەڵ و بەیاساشکێن و نادادوەری سیاسی و نیشتمانی ناوزەنددەکرد . ئەو دەنوسێت ؛ ده‌ستتان دانێن هه‌موتان ‬، واته‌ ئه‌وانه‌ی متمانه‌ی زۆرینه‌ی ده‌نگده‌رانی به‌ده‌ستهێناو تا ئێستا مافی خۆی پێ نه‌سه‌ندراوه‌ . ئەمەی خوارەوە  ، کورتە دۆکۆمینتارەکەی دلێر عەبدولخالق ـە ..

ده‌ستتان دانێن ..!

هه‌موتان به‌شدارن له‌ بێ رێزیکردن به‌رامبه‌ر ده‌نگده‌رانی پارێزگای سلێمانی! هه‌موتان به‌شێکن له‌پرۆسه‌ی یاساشکێنی! هه‌موتان به‌شێکن له‌کلتوری حیزبی ترسنۆک و له‌رزۆک ..
‫# ‏هه‌موتان ‬، واته‌ ئه‌وانه‌ی متمانه‌ی زۆرینه‌ی ده‌نگده‌رانی به‌ده‌ستهێنا و تا ئێستا مافی خۆی پێ نه‌سه‌ندراوه‌.
# هه‌موتان ، واته‌ ئه‌و هێزه‌ی دۆڕا و دانی به‌شکستی جه‌ماوه‌رییدا ناهێنا.
# هه‌موتان ، واته‌ ئه‌و هێزه‌ نابه‌رپرسانه‌ی له‌ نێوانی ” ره‌وا ” و ” ناڕه‌وا ” دا؛ ناڕه‌وایه‌تیتان هه‌ڵبژارد..!
ده‌ستتان دانێن ؛ ئێوه‌ له‌ناو خۆتان پارێزگارێکتان پێ هه‌ڵنه‌بژێرێت ؛ چۆن ده‌توانن نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵک و داوا و خواسته‌کانیان بکه‌ن ؟!
ده‌ستتان دانێن ؛ خه‌ڵکی سلێمانی پێویستی به‌خزمه‌ته ‌، نه‌ک دانیشتنی کراوه ‌.. ئه‌رێ دانیشتنی کراوه‌ یانی چی ..!؟

وێنەکەش لەهەمان شوێن وەرگیردراو

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت