پارتی و تورکیا بەهاوبەش شەڕەکە دەست پێدەکەن. یەکیتیش لەوە دەچێت لەشەڕەکەدا بگلێت.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەپێی هەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان، ماوەیەکە قسە لەسەر هێنانی هێزی تورکی بە شێوەیەکی ئاشکراو بەنهێنی دەکەن. سەرچاوەیەک پیش دوو حەفتە بەوتاریکوردی گەیاند، نزیک بە 12 ئۆتۆبیلی جام ڕەش ، کە هەڵگری 5 ڕاوێژکاریی سەربازیی تورکی و بە چاوڕاستی سووداد بەرزانی، سەردانی کۆمەڵێک شوێنی نزیک لەبنکەو بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستانیان لە ناوچەی سندی و سیدەکان و بردۆستیان کردووە. هەروەها بەوردیی چاودێریی ئەو شوێنانەیان کردووە.

هێزەکانی تورکیا لە بائشیقەو نزیک لە شنگال، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لە جێگیرکردندان بەپاڵپشتی پارتی و, هەروەها پارتیش هێزەکانی بەتەواوی خستۆتە ئامادەباشییەوە، تەنانەت هێزیشی ڕووەو نزیک کەرکووک جوڵاندووە.
بەپێی سەرچاوەیەک دەست وتاریکورد گەیشتووە، سەرانی یەکێتی، ئاماژەکە بە هێرۆخان دەدرێت، پاش ئەوەی پارتی هێزەکانی ڕووەو کەرکووک جوڵاندووە، لە نامەیەکی توندا، هۆشداریی داوەتە پارتی و کێشەی یەکلاکەرەوەی خستۆتە بەردەم بارزانی بە کۆتایی هاتنی دەسەڵاتیان لە ناوچەی کەرکوک. بە پێچەوانەوە تا سنوری بەکارهێنانی هێز، دەبێت پارتی چاوەڕوان بێت.
سەرچاوەیەکی تر بە وتاریکوردی ڕاگەیاند، پەکەکە هێزەکانی لەئامادەباشیدان و چاوەڕوانی هێرشە هاوبەشەکەی تورکیا و پارتین بۆ سەر شەنگال و دەوروبەر، سەرچاوەکە دەڵێت: شەڕێکی یەکلاکەرەوەیەو، ئامانجیش باڵادەستی تورکیایە لەو ناوچانە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت